ئۆجه‌لان داواى ئۆتۆنۆمى ده‌كات بۆ كورد
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى ده‌ستگیركراوى پارتى كرێكارانى كوردستان داواى له حكومه‌تى توركیا و پارتى كرێكارانى كوردستان كرد كه كۆتایی به‌و جه‌نگه بهێنن و ئاگربه‌ست رِابگه‌ێنن و درێژه به شه‌رِ نه‌ده‌ن.
له‌مانه‌یه‌كیدا كه‌له‌رِێگه‌ى پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه بلاَوى كرده‌وه‌ته‌وه \"عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان\"" سه‌رۆكى ده‌ستگیركراوى پارتى كرێكارانى كوردستان داواى له حكومه‌تى توركیا و پارتى كرێكارانى كوردستان كرد كه شه‌رِ رِابگرن و ئاگربه‌ست رِابگه‌ێنن.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێك پارتى كرێكارانى كوردستان ئاگربه‌ستى تاك لایه‌نه‌یان رِاگه‌یاندبو به‌لاَم به‌هۆى به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ریان و گوێ نه‌دان به‌و ئاگربه‌سته پارتى كرێكارانى كوردستان ئاگربه‌ستیان شكاند و ده‌ستیانكرده‌وه به‌شه‌رِ ، و ئێستاش شه‌رِ له نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومه‌تى توركیا له لوتكه‌دایه و رِۆژنه پێكدادان له نێوانیاندا رِوده‌دات.
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان داواى له حكومه‌تى توركیا كرد كه دان به‌مافه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد بنێت له توركیا و به‌پێكهاته‌یه‌كى گرنگى ئه‌و ولاَته سه‌یری بكات و مافه‌كانى پێشێل نه‌كات.
هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان داواى ئۆتۆنۆمى بۆ كورده‌كانى توركیا كرد و رِایگه‌یاند:
پێویسته حكومه‌تى توركیا ئۆتۆنۆمى بدات به كورد كه مافێكى رِه‌وانى گه‌لى كورده تا كۆتایی به‌و كێشه و ئاڵۆزیه‌ى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومه‌تى توركیا بێت و كێشه‌ى كورد له‌و ولاَته‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت كه حكومه‌تى توركیا هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ده‌دات.
"