سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ كاروباری بازرگانی ده‌ره‌كی و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات
له دانیشتنێكدا كه به‌رێزان سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان و ئایدن سلجن كونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ بازرگانی ده‌ره‌كی وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان سڵاوی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاره باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ببه‌ستێ و ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌به‌رهێنی و خاوه‌نكار و كۆمپانیای توركی بێنه كوردستان و كاری تیا بكه‌ن و ئه‌م سه‌قامگیرییه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی به هانده‌رێكی سه‌ره‌كی دانا بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان و پته‌وكردن و ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی له هه‌رێمدا و هیوای خواست كه ئه‌م سه‌ردانه سه‌ردانێكی به‌رهه‌مهێن بێت و ئاماژه‌ی به سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك بارزانیشی كرد بۆ توركیا و رایگه‌یاند كه هاتنی سه‌رۆك بارزانی بۆ توركیا بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌بوو، له‌و سه‌ردانه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاریی ئابووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرایه‌وه ، به تایبه‌تی له راكێشانی وه‌به‌رهێنه توركییه‌كان بۆ كاركردن له بواره‌كانی وزه و نه‌وت له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی ئابووری و بنیاتنانی ته‌لار و ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه بازرگانی كلیلی سیاسه‌ته و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولاش ده‌بنه هۆی به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی ئابووری هه‌رێم و توركیا ، هه‌رێمی كوردستان ده‌رگایه‌كه هه‌م بۆ توركیا و هه‌میش بۆ عێراق ، بۆیه نیازمان وایه ناوچه‌یه‌كی ئازاد له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێم و توركیا دروست بكه‌ین و چه‌ند بانقێكیش بڕیاریانداوه لقی خۆیان له هه‌رێم بكه‌نه‌وه له‌وانه بانقی كار كه گه‌وره‌ترین بانقه له توركیا ئه‌مه سه‌ره‌ڕای فراوانكردنی چالاكیه‌كانی هێڵی ئاسمانی توركیا .
سه‌رۆك بارزانی ، وێرای به‌خێرهێنانی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ بازرگانی ده‌ره‌كی و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاند كه توركیا وڵاتێكی دۆسته و پێگه‌ی ئابووری خۆی هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه خوازیارین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا دا به‌ره‌وه پێشتر ببه‌ین ، به تایبه‌تی ژینگه‌ی كاركردن و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم گونجاوه و به بایه‌خه‌وه‌ش ده‌نروانینه فراوانكردنی ئاسته جیاجیاكانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا و داواشی له وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیا كرد سڵاوورێزی بگه‌یه‌نێته هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و ده‌ستخۆشیشی له سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی توركیا كرد و ته‌ئكیدی له سه‌ر بایه‌خی پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی نێوان تورك و كورد كرده‌وه كه حه‌تمه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌دایه.
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا ، سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی سیاسی عیراق و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌درێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به لابردنی ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و به‌رنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته و له‌م رووه‌وه به‌رێزیان رایگه‌یاند كه هه‌رێم هیچ هێڵێكی سووری له‌سه‌ر هیچ كه‌سایه‌تی ولایه‌نێك دانه‌ناوه و گرنگ به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عیراقه كه ده‌بێ روون و ئاشكرا بێت و گوزاریشتیش له ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق بكات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه.