نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی، له‌به‌رامبه‌ریشدا رازیكردنی كورد به وه‌رگرتنی پۆستی
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ كاروباری بازرگانی ده‌ره‌كی خۆشحاڵی خۆی و وه‌فدی هاورِێی بۆ هه‌رێمی كوردستان نیشاندا كه200 بازرگان و كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێن ده‌گرێته خۆی، راشیگه‌یاند كه‌هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌ی توركیایه بۆ ناوچه‌كانی تری عیراق، بۆیه مه‌به‌ستمانه ئاڵوگۆرِی بازرگانی بگه‌یه‌نینه ئاستێكی به‌رزتر له‌وه‌ی ئێستا‌و په‌یوه‌ندیه ئابووری بازرگانیه‌كانمان زیاتر په‌ره پێ بده‌ین، روونیشیكرده‌وه كه‌بوونی بنه‌مای هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری ئابووری ده‌بێته ژێرخانی په‌یوه‌ندی سیاسی به‌هێز.
زافر چاغڵیان باسی له‌وه‌شكرد كه‌ئێمه هه‌ردوو لامان له‌ناو یه‌ك جوگرافیادا ده‌ژین بۆیه پێویسته په‌یوه‌ندیه‌كانمان زیاتر په‌ره پێبده‌ین، ئه‌م سه‌ردانه‌شمان بۆ ئه‌وه‌یه كه‌ده‌ره‌نجامێكی باشی بۆ هه‌ردوولا لێ بكه‌وێته‌وه، هه‌روا سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفكرد.
دواتر د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رامبه‌ر سه‌ردانی وه‌فدی میوان نیشاندا، هه‌روا باسی له‌خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌ل و وڵات كرد وه‌كو بنه‌مای په‌یوه‌ندیه‌كی درێژخایه‌ن و ستراتیژی كه‌له‌قازانجی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردولادا بێت، له‌وباره‌یه‌وه د. به‌رهه‌م ووتی: هه‌رێمی كوردستان خوازیاری په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌گشتی و توركیا به‌تایبه‌تی، بۆیه دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش و بنه‌مای كاركردنی هاوبه‌ش به‌گرنگ ده‌زانین، هه‌روا وتی: ئێمه به‌هه‌موو توانیایه‌كمان كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی په‌یوندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا.
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ كاروباری بازرگانی ده‌ره‌كی و وه‌فدی هاورِێی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: هیوادارین ئه‌م سه‌ردانه ببێته خاڵێكی گرنگی پته‌وتربوونی دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێم و توركیا‌و گه‌شه‌پێدانی زیاتر ئاڵوگۆرِی بازرگانی، هه‌روا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌ی نێوان توركیا‌و هه‌رێم په‌یوه‌ندی یه‌كتر ته‌واوكردن و ستراتیژی بێت و ده‌ره‌نجامی هه‌ستپێكراوی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع لێ بكه‌وێته‌وه. د. به‌رهه‌م روونیشیكرده‌وه كه‌بوونی ژماریه‌كی زۆری كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنی توركیا له‌هه‌رێم نیشانه‌ی بوونی ژینگه‌یه‌كی له‌باری كاركردن و لێكگه‌یشتنی هه‌ردولایه.
سه‌باره‌ت به‌بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و كاركردنی هاوبه‌شیش د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌له‌بواری بازرگانی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار هه‌لی كاكردنی زۆر هه‌یه، توركیاش شاره‌زایی و ئه‌زموونی به‌رچاوی له‌وبوارانه‌دا هه‌یه، بۆیه د. به‌رهه‌م ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری زیاتر پێویسته.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ كاروباری بازرگانی ده‌ره‌كی رایگه‌یاند: ئێمه به بایه‌خه‌وه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌موو كارئاسانیه‌كیش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ گواستنه‌وه‌و وه‌گه‌رخستنی توانای كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌كانمان بۆ هه‌رێم.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ كاروباری بازرگانی ده‌ره‌كی سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی ئازاد و كارئاسانی هاتووچۆی هاووڵاتیان و بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ردولا گفتوگۆ كرا، هه‌ردولا دوپاتیان كرده‌وه كه‌پێویسته كارئاسانی زیاتر بكرێت و په‌له‌ی زیاتر بكرێت له كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد له‌زاخۆ.