هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق برِیاریدا بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا له عێراق بكات به‌مه‌به‌ستی نارِه‌زایی ده‌ربرِن سه‌باره‌ت به تۆپباران كردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی توركیاوه.
له‌لای خۆیه‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌بید عه‌باوی به‌توندی شێوازی سه‌ربازی و تۆپباره‌كانی توركیای بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به بیانووی راوه‌دوونان و له‌ناوبردنی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارن په‌كه‌كه ره‌تكرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عه‌باوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لێژنه‌ی ئه‌منی عێراقی توركی بۆ كۆنترۆَڵكردنی چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ست هێناوه.
عه‌باوی سه‌رله‌نوێ ئیدانه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌و تۆپبارانانه ره‌تكرده‌وه، گوتیشی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ختی چیاكانی سه‌رسنووری هه‌رێمی بوونیان هه‌یه كه ئه‌مه‌ش سه‌خته بتوانرێ چالاكییه‌كانی رابگیردرێ و لێدانی به‌هێزی سه‌ربازی لێبدرێ.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد باشترین رێگه‌چاره بۆ له‌ناوبردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ته‌سك كردنه‌وه‌ی بازنه‌ی چالاكییه‌كان و به‌رگرتنه له به‌ده‌ست گه‌یشتنی یارمه‌تی و هاوكارییه‌كان بۆ گه‌ریلاكان و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا نابێت لایه‌نی چاره‌سه‌ری دیبلۆماسی و سیاسی فه‌رامۆش بكرێ.