به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ حسابی ختامی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ساڵی 2009 په‌سند كرا‏

به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ حسابی ختامی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ساڵی 2009 په‌سند كرا‏
28/6/2010 په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د.كه‌مال كه‌ركوكی ‏سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئامادده‌بوونی د.ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وفرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری ‏په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ 19ی خولی گرێدانی دووه‌م له‌ساڵی یه‌كه‌می خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌برد، ‏كه‌تێیدا وه‌زیرو بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یبوون.‏

سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه‌، كه‌ 2خاڵ بوو، خاڵی یه‌كه‌م ‏بریتیبوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی حسابی ختامی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ساڵی 2009، خاڵی دووه‌میش ‏خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی وپیشه‌سازی بوو.‏
پاشان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مان، لیژنه‌ی دارایی وئابووری په‌رله‌مان پێشنیازو سه‌رنجی لیژنه‌كه‌یان ‏وحسابی ختامی له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتێكدا پێشكه‌شی په‌رله‌مانتاران كرد، كه‌تێیدا چۆنیه‌تی زیاده‌رۆیی ‏وكورتهێنان له‌سێكته‌ری بودجه‌ی به‌كارخستن \"ته‌شغیلی\"" وخه‌رجی فیعلی سێكته‌ری وه‌به‌رهێنانی له‌بودجه‌ی ‏ساڵی 2009دا روونكراوه‌ته‌وه‌.‏

دواتر ده‌رگای گفتوگۆ به‌رووی په‌رله‌مانتاران كرایه‌وه‌و چه‌ندین بوچوون وسه‌رنج له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی ‏دارایی خرایه‌روو، له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی ولیژنه‌ی داراییه‌وه‌ وه‌ڵامی سه‌رجه‌م تێبینی وسه‌رنجه‌كان درانه‌وه‌.‏

دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی، كه‌ پێشنیازو سه‌رنجی لیژنه‌كه‌و حسابی ختامی له‌خۆ ‏گرتبوو وه‌كو خۆی خسته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران وبه‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.‏

دوابه‌دوای په‌سندكردنی راپۆرته‌كه‌، وه‌زیری دارایی سوپاسی په‌رله‌مانی كردو به‌ڵێنیدا ساڵی داهاتوو ‏راپۆرتی حسابی ختامی به‌جۆرێك بێت تێبینی په‌رله‌مانتاران كه‌متر بكاته‌وه‌.‏

دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دانیشتنه‌كه‌ی دواخست بۆ سه‌عات 5ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خاڵی ‏دووه‌می به‌رنامه‌ی كار، كه‌تایبه‌ته‌ به‌گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی وپیشه‌سازی. ‏
"
Top