رۆژنامه‌ی میلله‌تی توركی: سبه‌ی وه‌زیری بازرگانی توركیا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان
له‌دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی میلله‌تی توركی بلاَویكرده‌وه سبه‌ی سێشه‌ممه وه‌زیری بازرگانی توركیا به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان حكومه‌تی توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته هه‌ولێری پایته‌خت.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری بازرگانی توركیا بۆ كاروباری بازرگانی ده‌ره‌وه زافر كاغلیان خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانییه چاوه‌رِوانكراوه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربرِی و هیوای خواستووه سه‌ردانیییه‌كه هۆكارێكی راسته‌وخۆ بێت بۆ پێشخستن و پته‌تركردنی په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان، و هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی میلله‌تی توركی كاغلیان دووپاتیكردۆته‌وه بازرگانی كلیلی سیاسه‌ته، هه‌ركاتێكیش په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان باش بوون كێشه‌كانیش چاره‌سه‌رده‌كرێن و تیرۆر له‌ناوده‌چێ.
برِیاروایه وه‌زیری بازرگانی توركیا شاندێكی 200 كه‌سی له بزنسمانانی توركی له‌گه‌ڵ بێت.
جێی باسه له‌ماوه‌ی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی توركیا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كه بۆ توركیا ئه‌نجامیداو له‌میانه‌یدا چاوی به هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار عه‌بدوڵلاَ گول و سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆو چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی توركی كه‌وت و له‌و نێوه‌نده‌شدا به‌ڵێندرا په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر بكرێن و گرژییه‌كان كۆتاییان پێبێت.
هه‌روه‌ها برِیاردرا په‌یوه‌ندییه سیاسی و بازرگانییه‌كان زیاتر پێشبخرێن به تایبه‌ت به به‌كارخستنی سه‌رمایه گوزاری توركی له هه‌رێمی كوردستان.
ئێستا هه‌رێمی كوردستان بۆته پێگه‌یه‌كی باشی به‌كارخستنی سه‌رمایه گوزاری توركی و كۆمپانیاكانی ئه‌و ولاَته به په‌رۆشه‌وه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن وه‌به‌رهێنان له خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.