سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان پیَشوازى له‌ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عیراقى فیدراڵ ده‌كات

سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان پیَشوازى له‌ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عیراقى فیدراڵ ده‌كات
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 26/6/2010 به‌ریَز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عیراقى فیدراڵ هاورِىَ له‌گه‌ڵ به‌ریَزان كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى و د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و مه‌لابه‌ختیار سه‌ردانى هاوینه‌هه‌وارى سه‌ڵاحه‌دینى كرد و له‌ لایه‌ن به‌ریَز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان به‌ گه‌رمى پیَشوازیان لیَكرا.

له‌ دیداریَكدا كه‌ به‌ریَزان فازل میرانى و د.رۆژ نورى شاوه‌یس و ئازاد به‌روارى و مه‌سروربارزانى ئاماده‌یبوون ، سه‌رۆك مام جه‌لال به‌خیَرهاتنه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى كرد به‌ بۆنه‌ى گه‌رِانه‌وه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمارى توركیاى دراوسىَ و ئه‌ڵمانیا و كۆمارى فه‌ره‌نسا و نه‌مسا.

سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌و سه‌ردانه‌ى به‌ گرنگ و سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكرد و رایگه‌یاند سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ توركیا لاپه‌رِه‌یه‌كى نوىَ بوو له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و هه‌ریَمى كوردستان، ده‌رباره‌ى سه‌ردانى فه‌ره‌نساش سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى به‌ گرنگ و پرِبایه‌خ وه‌سفكرد ، به‌هه‌مان شیَوه‌ش بۆ ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا.

ئه‌مه‌و له‌ ته‌وه‌ریَكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا ، هه‌ر دوو سه‌رۆك تاڵه‌بانى و بارزانى دوایین پیَشهاته‌ سیاسییه‌كانى سه‌ر گۆرِه‌پانى سیاسى هه‌ریَمى كوردستان و عیَراقیان تاوتوویَكرد، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پیَكهیَنانى حكومه‌تى شه‌راكه‌تى نیشتمانى.
Top