سه‌رۆكی بارزانى گه‌یشته‌وه‌ كوردستان

سه‌رۆكی بارزانى گه‌یشته‌وه‌ كوردستان
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێری پایته‌خت و دوای گه‌یشتنه‌وه‌شی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد.


دوای ئه‌نجامدانی سه‌ردانێكی دبلۆماسی و فه‌رمی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی (توركیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا) و ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌، كه‌مێك به‌رله‌ئێستا (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

دوای گه‌یشتنه‌وه‌شی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی گه‌شته‌كه‌ی، هاوكات وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه‌.
Top