رۆژنامه‌كانی توركیا ئه‌ردۆگان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بكات، سه‌رقاڵه به كێشه‌ی ئێران و غه‌ززه
هێزه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامن له جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان به‌بیانووی له‌ناوبردن و راوه‌دوونانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه.
سوپای توركیا رایگه‌یاند هه‌لیكۆپته‌ره‌كان هێزێكی كۆماندۆیان له‌گه‌ڵ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی چه‌كی وشكاییی له‌سه‌ر سنوور دابه‌زاندووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌به‌رده‌وامی تۆپباران و بۆمبارانكردنه‌كان ده‌كه‌ن له‌ناوچه سنوورییه‌كان به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو هه‌رێمی هه‌كاری و سیرناك.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ردانییه‌كه‌ی خۆی بۆ ولاَتی كوبا دواخست كه برِیاربوو هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی بدات، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانییه‌كه‌ی بزانرێ.
له‌لای خۆشیانه‌وه چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی توركی ئه‌ردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونی به كێشه‌ی غه‌ززه‌و ئێران گرنگیدانی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردی ولاَته‌كه‌ی فه‌رامۆش كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی سه‌پا سالاری توركیا ژه‌نه‌رِاڵ ئالكه‌ر باشبۆگ دووپاتیكرده‌وه سوپای توركیا به‌فه‌رمی فرِۆكه‌ی بێ فرِۆكه‌وانی ئیسرائیلی جۆری هیرۆنی به‌كارهێناوه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.