سه‌باره‌ت به‌ په‌لاماره‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ ناوچه‌ى شه‌مزینان وته‌بێژێكى ره‌سمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م لێدوانه‌ى دا

سه‌باره‌ت به‌ په‌لاماره‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ ناوچه‌ى شه‌مزینان وته‌بێژێكى ره‌سمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م لێدوانه‌ى دا
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێرِای ده‌ربرِینی نیگه‌رانی توندی خۆی، ئیدانه‌ی ئه‌و ‏په‌لامارانه‌ ده‌كات كه‌به‌م دوایه‌ پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ ناوچه‌ى شه‌مزینان ‏ئه‌نجامیدا، دوپاتیشی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ خزمه‌تى دۆزی كورد ناكه‌ن، ‏به‌ڵكو بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و كۆسپیش ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانى گه‌یشتن ‏به‌ چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌و ده‌ستپێشخه‌رى كرانه‌وه‌ى دیموكراتى، كه‌ده‌رفه‌تێكى ‏گونجاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، چونكه‌ به‌توندوتیژى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ‏نابن.‏

‏ له‌ هه‌مانكاتدا داوا له‌ توركیاى هاوسێ ده‌كه‌ین كه‌بۆردومانى خاكى هه‌رێمى ‏كوردستانی عیراق رابگرێت، چونكه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ ئه‌منیه‌كان له‌سه‌ر سنور، ‏پێویسته‌ له‌ رِێى هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تى عیراق به‌ ‏حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیا و له‌سه‌ر بنه‌ماى ‏رێزگرتن له‌ شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بێت. بۆیه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دژی ‏به‌كارهێنانی خاكی هه‌رێمه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، پابه‌ند بوونی ‏خۆشی به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ده‌ست وه‌رنه‌دان له‌ ‏كاروبارى ناوخۆى یه‌كتر و رِێزگرتن له‌سه‌ره‌وه‌رى وڵاتانى دراوسىَ گرتنه‌به‌رى ‏رێگه‌چاره‌ی دیموكراتیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌كان دوپات ده‌كاته‌وه‌.‏
Top