هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگیه‌كانی ئێران سنوری هه‌رێمیان به‌زاند
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ناوچه‌كه، رايگه‌یاند، شه‌وی رابردوو چوار هه‌لیكۆپته‌ری ئێرانی له به‌رزاییه‌كی نزمه‌وه به ئاسمانی ناوچه سنورییه‌كان و بناری قه‌ندیل و ئه‌و پێگانه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه كه ئێران به‌مدواییه له ناو خاكی هه‌رێمدا داگیری كردوون.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: فڕۆكه‌كان ئه‌وه‌نده نزمبوون به دروشم و هێماكانی سه‌ریدا زانراوه كه ئێرانین.
ئه‌و فڕۆكانه هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامۆیان نه‌كردوه و كه‌سیش ته‌قه‌ی لێنه‌كردوون.
جێی ئاماژه‌یه دوای وه‌ستانی جه‌نگی عێراق- ئێران له ساڵی 1988، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێرانی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا بسوڕێته‌وه.
-pna