له هه‌ولێر یادى له‌دایك بوونى شاژنى به‌ریتانیا كرایه‌وه
له وته‌یه‌كدا باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق جۆن جێنكنز دواى به‌خێرهێنانى میوانه‌كان خۆشحاڵى ده‌ربرِى به‌ئاماده‌بوونیان له‌و یادكردنه‌وه‌یه‌دا، هه‌روه‌ها گوتى ئه‌مه سێیه‌مین یادكردنه‌وه‌ى شاژنه كه له عێراق ئه‌نجام ده‌درىَ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى بوونى به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندى له‌مێژینه‌ى ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ عێراقدا.
باڵیۆزى به‌ریتانیا ئاماژه‌ى به‌و پێشكه‌وتنانه كرد كه له هه‌رێمى كوردستاندا به‌دى هاتووه و گوتى ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى كه له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا به‌دى هاتوون، ئه‌نجامى هێز و كاركردنى سه‌رنج رِاكێشى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.
هه‌روه‌ها باسى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد بۆ هه‌رێم كه جگه له هه‌ولێر و سلێمانى سه‌ردانى دهۆكى كردووه و له گه‌رِانه‌وه‌دا سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مران و گۆرِى ئه‌نفاله‌كانى كردووه له ده‌ڤه‌رى بارزان، له‌م رِووه‌وه گوتى له‌مه‌وه بۆم ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م هه‌رێمه‌وه چ قوربانییه‌كى داوه، پێشكه‌وتنه‌كانى ئێستاش ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه ئاره‌زووى پێشكه‌وتن ده‌كه‌ن.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا جۆن جێنكنز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد له زۆربه‌ى سه‌ردانه‌كانیدا بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى به‌بیر ده‌هێننه‌وه كه ئه‌وان به‌شێكن له مێژووى ئه‌م وڵاته و گوتى ده‌مانه‌وێت ببینه به‌شێكیش له داهاتووى ئه‌م هه‌رێمه.
دواتر ئاهه‌نگه‌كه به‌سروودى نیشتمانى به‌ریتانیا و هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ژه‌نینى چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌كى تر به‌رده‌وام بوو.