سه‌رۆكی حكومه‌ت: كورد یاده‌وه‌ریه تاڵه‌كانی ڕابردووی ده‌گۆڕێت بۆ داهاتوویه‌كی باشتر
میوانه به‌ڕێزه‌كان، خوشك و برایان
من زۆر خۆشحاڵم به ئاماده‌بوونم له‌م كۆنفرانسه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی بایه‌خدار له هه‌رێمی كوردستان بدوێم و باس له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان بكه‌م كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه. كوردستان ئازاری زۆری چه‌شتووه به‌ده‌ست دیكتاتۆرییه‌ت، به‌ڵام له چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا، توانیویه‌تی خۆی بنیات بنێت و ببێته شوێنێك بۆ ده‌رفه‌تی زۆر گه‌وره. ئه‌م بنیاتنانه‌ش نه ئه‌هاته دی به‌بێ یارمه‌تی به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی به‌شداربوو له دابینكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له ساڵی 1991 و هه‌روه‌ها ڕزگاركردنی عیراق له ساڵی 2003.
من پێم خۆشه كه سوپاسی حكومه‌تی به‌ریتانیا و شانشینی یه‌كگرتوو بكه‌م بۆ پاڵپشتیكردنیان له سازدانی ئه‌م كۆنفرانسه. هه‌روه‌ها قوربانیه‌كانی به‌ریتانیا ده‌نرخێنین كه له پێناو خه‌ڵكی عیراق به‌خشیویانه و ئێستاش به‌خێرهاتنی به‌شداربوونیان ده‌كه‌ین بۆ هه‌رێمی كوردستان.
پاڵپشتیكردنی وه‌به‌رهێنان كلیلی پێشكه‌وتنی زیاترمانه. ئێمه ئه‌خوازین له‌گه‌ڵ ئێوه گفتوگۆ بكه‌ین له‌باره‌ی ئامانجه‌كانمان له خۆشگوزه‌رانی ئابووری و پلانه‌كانمان بۆ گه‌شه‌دان به ژیانی هاوڵاتیانمان و سیاسه‌تمان له دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
لێره‌شدا گرنگه باس له‌و چوارچێوه‌یه بكه‌ین كه هه‌رێمێكه‌مانی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه. عیراق بۆ چه‌ندین ساڵی دوورودرێژ به‌ده‌ست ڕژێمێكی زاڵمه‌وه ده‌تلایه‌وه، ڕژێمێك كه له كوشتن و بێبه‌شكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان سڵی نه‌ده‌كرده‌وه. له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن، هه‌زاره‌ها گوندی كوردی ڕووخێنراو یه‌كسان كرا له‌گه‌ڵ زه‌وی و كامپینێكی دڵڕه‌قانه‌ی كوشتن به‌ڕێوه‌چوو كه به‌سه‌ده‌ها هه‌زار كه‌س كوژران. جینۆسایدێكی ڕاسته‌قینه له‌دژی كورد به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵمه‌تێك كه مه‌به‌ست لێی ته‌نها تێكدانی گونده‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو مه‌به‌ست لێشی تێكدانی ناسنامه‌ی كلتووری كوردستان و ژێرخانی ئابوورییه‌كه‌ی بوو.
دوای كۆتاییهاتن به زوڵم و زۆر و ڕزگاركردنی عیراق له ساڵی 2003، كورد بڕیاریدا له‌سه‌ر خواستی خۆی كه له عیراقێكی پلوراڵی، دیموكراتی، ده‌ستووری و فیدراڵیدا بژی. ئێمه پاڵپشتی فیدراڵیمان كرد نه‌ك ته‌نها بۆ پاراستنی حكومڕانی 12 ساڵه‌ی خۆمان، به‌ڵكو ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه سیستمی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی مانفێستی شكستبووه له عیراقدا. بۆیه هه‌ڵه‌یه كه كه‌سانێك هه‌بن كه باوه‌ڕیان وابێت فیدراڵیزم ته‌نها بۆ كوردستان باشه و هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌ش ده‌كه‌ن گه‌ر وابزانرێت سیستمی فیدراڵی واته دابه‌شبوونی وڵات. له ڕاستیدا ئه‌م سیستمه سه‌مامی ئه‌مانی پاراستنی عیراقێكی یه‌كگرتووی فره نه‌ته‌وه و ئیتیك و مه‌زهه‌ب و دینه.
خوشك و برایان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه و خاوه‌نی ستراتیژێكی فراوانین بۆ چه‌ندین بابه‌تی جیاواز. ئامانجمان به‌دیهێنانی خوساته‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌مان و پێدانی خزمه‌تگوزاری باشتره له ڕێگه‌ی جێبه‌حێكردنی پرۆژه‌ی بنیاتنه‌ر له هه‌رێمه‌كه‌مان، ئه‌مه‌ش له پاڵ بوونی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون، ڕێگاوبان، خوێندن، ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ.
كاتێك ڕێڕه‌وی پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان ده‌بینین گرنگه ئه‌و سه‌ره‌تایه له بیرنه‌كه‌ین كه لێوه‌ی ده‌ستمان پێكردووه. هه‌رێمه‌كان ده‌بوایه ژێرخانێكی ئابووری بنیاتبنایه‌ته‌وه كه تووشی داڕمان و ڕووخان هاتبوو له‌لایه‌ن ڕژێمی مه‌ركه‌زیه‌وه، ڕژێمێك كه له كاتی باشترین باریدا له‌دژی خۆشگوزه‌رانی كورددا بووه له خراپترینیشیدا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه مامه‌ڵه‌ی كردووه.
له ساڵی 1991 ته‌نها یه‌ك زانكۆ له هه‌رێمه‌كه‌ماندا هه‌بوو، سه‌ڵاحه‌دین، حه‌وت كۆلێژی هه‌بوو له‌گه‌ڵ 31 به‌ش و نزیكه‌ی 8000 خوێندكار. ئه‌و كات سێ په‌یمانگای ته‌كنیكیمان هه‌بوو له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی.
ئه‌مڕۆ 7 زانكۆمان هه‌یه و له پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی 4ی دیكه‌یداین. 110 كۆلێژمان هه‌یه، 400 به‌شمان هه‌یه له هه‌موو بابه‌ته جیاوازه‌كانی زانست و مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها 20 په‌یمانگای ته‌كنیكیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سێ كۆلێژی ته‌كنیكی دیكه. له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌یمانگا و كۆلێژی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه كه ده‌رفه‌تی خوێندنی پزیشكی و ته‌كنه‌لۆژی و زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
كه‌رتی خوێندن پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. له ساڵی 1991 ته‌نها 1320خوێندنگا، 21291 مامۆستا 55000 خوێندكارمان هه‌بوو له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم. ئه‌مڕۆ ژماره‌كه زیادی كردووه بۆ 5500 خوێندنگا و 85000 مامۆستا و 1400000 خوێندكار.
حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی خوێندن له ئه‌وله‌ویه‌تی خۆیدا بهێڵێته‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا پرۆژه‌ی دروستكردنی خوێندنگای نموونه‌ییمان له‌سه‌رتاسه‌ی هه‌رێم ڕاگه‌یاند به گوژمی 120 ملیۆن دۆلار ئه‌م خوێندنگانه‌ش به‌پێی دواین ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بن.
ئامانجمان كه وزه و توانا و لێهاتووی خه‌ڵكه‌كه‌مان بخه‌ینه‌گه‌ڕ. ئه‌م ئامانجه له‌و ڕێگه‌یه‌وه دێته دی كه دڵنیابین له‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوومان خاوه‌نی باشترین سیستمی خوێندنن. حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له‌م ماوه‌ی پێشوودا پرۆژه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی به گوژمه‌ی 100 ملیۆن بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكاران بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی ده‌ره‌وه ئاشكراكردووه. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش ئامانج لێی به‌رهه‌مهێنانی ستافێكی شاره‌زایه بۆ دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كانمان و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی پۆلێك كادیری باشه بۆ كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت كه پێویستن بۆ گه‌شه‌پێدان. هه‌ر له چوارچێوه‌ی ڕیفۆرمی خوێندندا، حكومه‌تی هه‌رێم پلانێكی گشتگیری ده‌ستپێكردووه بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كان.
له‌باره‌ی كه‌رتی نیشته‌جێبوون، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكردووه به جێبه‌جێكردنی پلانێكی فراوان بۆ ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان له به‌ده‌ستهێنانی شوێنی نیشته‌جێبوون به نرخێكی گونجاو. پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونی كه‌رتی تایبه‌ت زۆر گرنگن بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، بۆیه ئێمه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كه‌ین بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر.
حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 170 ملیۆنی بۆ قۆناغی دووه‌می پاڵپشتی نیشته‌جێبوون داناوه. كه له‌مانگی ته‌مموز ده‌چێته جێبه‌جێكردنه‌وه. مه‌به‌ست له قۆناغی دووه‌م دروستكردنی 7 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه له هه‌موو شار و قه‌زا و ناحیه‌كانی هه‌رێم ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی هاوكاری كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم.
له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژێرخانی ئابووری، له ساڵی 1991ه‌وه توانیومانه 900كم ڕێگای قیرتاو بنیاتبنێین و 4000 پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه جێبه‌جێبكه‌ین، هه‌ندێك له‌م پرۆژانه فراوان و ستراتیژین له‌وانه ئیفراز له هه‌ولێر و دوكان له سلێمانی. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێكردنی 6800كم پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆ له شار و شارۆچكه‌كان.
كه‌رتی ته‌ندروستیش به‌شێكه له پێشكه‌وتنه‌كان. بۆ نموونه له ساڵی 1991 ته‌نها 27 نه‌خۆشخانه‌ی حكومی له هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌بوو، ئێستا زیاترن له 50 نه‌خۆشخانه جگه له چه‌ندین نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ری ته‌ندروستی تایبه‌ت هه‌یه. له ساڵی 1991 ته‌نها 1150 پزیشك له هه‌رێمه‌كه‌ماندا هه‌بوو ئێستا زیاتر له 3600 پزیشكمان هه‌یه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان هه‌ڵستاوه به دروستكردنی كۆمیته‌یه‌ك بۆ توێژینه‌وه له چۆنیه‌تی گه‌شه‌دان به كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌ركردنی بڕیارێك له په‌رله‌مان بۆ پاراستنی مافی نه‌خۆش و ستافی ته‌ندروستی. ئه‌مه جگه له دابینكردنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له تاقیگه‌كان و شوێنه ته‌ندروستیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌ندروستیدا بڕۆن.
هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی جدیدایه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار. ئێستا له پرۆسه‌ی دروستكردنی هۆتێلی به‌رز و مۆدێرنداین و خواسته‌كانیش زۆر زیاترن له سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنان. هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته شوێنێك بۆ زۆرێك له هێڵه‌كانی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی.
پێش 2003 هیچ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بووه، ئێستا 2 فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه له هه‌ولێر و سلێمانی. فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نوێ هه‌ولێر ده‌بێته یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه ئه‌كتیڤه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له توانایدایه گشت جۆره فڕۆكه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه له خۆی بگرێت. خاوه‌نی درێژترین ڕێڕه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێنجه‌مه له جیهاندا.
له بواری وزه‌شدا له‌نیوَان 1991 بۆ 2007 یانزه كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه دروستكراوه، سیان له‌وانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 1750 مێگاواتیان هه‌یه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وامی له‌كاردایه بۆ زیاتركردنی به‌رهه‌می كاره‌با و تائێستاش 96 وێستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای دروستكردووه له‌گه‌ڵ ڕاكێشانی تۆڕی كاره‌با به دووری 3500كم له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم. ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی زیادكردنی بڕی كاره‌با بۆ ماڵان له 2 كاتژمێر له ساڵی 1991 بۆ 18-20 كاتژمێر له ئێستادا و له هه‌وڵی گه‌شتنین به‌دابینكردنی 24 كاتژمێر.
هه‌روه‌ها ده‌ستمان كردووه به به‌كارهێنانی سامانی سروشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عیراقیه‌كان. به‌پێی ده‌ستووری عیراقی هه‌رێمه‌كان مافی گه‌شه‌دان و ئیداره‌دانیان به سه‌ر كێڵگه نه‌وتی و گازیه نه‌دۆزاوه‌كانه‌وه هه‌یه. په‌رله‌مانی كوردستان یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی له مانگی ئاب ساڵی 2007 په‌سه‌ندكرد و ئیمزاكردنی كۆنتراكته‌كانیش له مانگی ئه‌یلولی هه‌مان ساڵ ده‌ستیپێكرد. ئێستا 40 كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی له 17 ده‌وڵه‌تی جیاوازه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به‌دوای نه‌وت و غازدا ده‌گه‌ڕێن.
به‌پێی داتاكانیش له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، عیراق 115ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی هه‌یه، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ئه‌مڕۆش بێت ڕێژه‌كه دوو بۆ سێ ئه‌وه‌نده زیادی كردووه، به‌ڵام هێشتا به‌رهه‌می نه‌وت له‌م وڵاته هیچ گۆڕانێكی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
كۆنترۆڵكردنێكی مه‌ركه‌زی له ئیداره‌كردنی نه‌وتدا كاره‌ساته. ڕاستیه‌كی ئازاربه‌خشه كه ده‌بینین وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به بڕێكی بێ سنووری سامانی سروشتی بووه‌ته شوێنێكی خراپی ئابووری له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌یه‌ها ساڵه له خراپی ئیداره‌كردنی مه‌ركه‌زییه‌وه. هێشتا چه‌ندین شوێنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت هه‌یه له باشووری عیراق كه هه‌ژارییه‌كی به‌رفراوان هه‌یه و خزمه‌تگوزارییه‌كان زۆر خراپن.
له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی دیاریكراو خاوه‌نی دیدگای جیاوازین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له گروپه‌كانی نێو حكومه‌تی فیدراڵی. ئێمه باوه‌ڕمان وایه هه‌تاوه‌كو چاوه‌ڕێ بكه‌ین بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ جیاوازیه‌كان بدۆزینه‌وه.
هه‌موو عیراقیه‌كان مافی سوودمه‌ندبوون له‌داهاتی نه‌وتیان هه‌یه، هه‌ر له‌به‌رئه‌م هۆیه‌ش كه‌رتی نه‌وت ده‌بێت ئیداره‌یه‌كی باش بكرێت. لاوازی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی له عیراق، له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی فاشیلی نه‌وته. ناكۆكی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه، هه‌میشه ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستووری عیراق، ده‌ستوورێك كه زۆرینه‌ی عیراقیه‌كان په‌سه‌ندیان كردووه.
خۆشحاڵیشم پێتان ڕابگه‌یه‌نم كه دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر له هه‌موو لایه‌كه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئه‌و پرۆپۆزاڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی قبوڵ كرد كه پێشكه‌شكرابوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌یه‌كجاری و بۆ هه‌موولایه‌ك. هیواشمان هه‌یه كه بتوانین ئه‌و ڕێكه‌وتنه بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێش 2003 بوونی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان بۆ زۆربه‌ی كه‌س نادیاربوو. ئێستا، به‌پێی دواین خه‌مڵاندنه جیۆلۆجیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 45 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گ هه‌یه و 3-6 ترلیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی بوونی هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی بواری نه‌وت، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له توانایدایه 100.000 به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه هه‌نارده بكات و ده‌توانێت له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ دوو ئه‌وه‌نده زیاد بكات. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا 8 كێلگه‌ی نه‌وتی دۆزرایه‌وه و سیانیان له پله به‌رزه‌كانن. هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتنێكیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له 3-4 ساڵی داهاتوودا به‌رهه‌می نه‌وت بۆ 1 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا زیاد بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی گه‌وره هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدان به پیشه‌سازی پیترۆكیمیاوی و بواره‌كانی په‌یوه‌ندی به‌و بواره‌وه له هه‌رێمی كوردستان. پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له كوردستان له ئاستی وه‌به‌رهێنانه‌كاندان و توانیویانه خواستی لۆكاڵی جێبه‌جێبكه‌ن له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و وزه‌دا. سێ پاڵاوگه‌ی كه‌رتی تایبه‌تیش بڕیاری جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر دراوه كه توانای 200000 به‌رمیل له ڕۆژێكیاندا هه‌یه، كه ئێستا نیوه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش له 1-2 ساڵی داهاتوودا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن. پلانی ئێمه به‌رده‌وامبوونه به‌م ئاراسته‌یه و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمانن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه سه‌نته‌رێك بۆ ئه‌و پیشه‌سازیانه له عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراق.
خوشك و برایان
ئه‌وه‌ی وتمان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌موو شتێك ئاسان و ته‌ندروسته. كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ستراون به پاشماوه‌ی جه‌نگی ناوخۆ و گه‌مارۆ و سیستمێكی بیرۆكراسی و حكومه‌تی گه‌وره. كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له قۆناغی ڕاگواستندایه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واوی دیموكراتی كه حكومی یاسا و بازاڕی ئازاد بوونی هه‌بێت. هێشتا ته‌حه‌دی گه‌وره‌مان له‌به‌رده‌مه له‌وانه گه‌نده‌ڵی، كه به پلانێكی چه‌ند كوچكه‌یی و ئه‌جێنده‌یه‌كی ڕیفۆرم به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی ده‌ڕۆین.
به هاوكای دامه‌زراوه‌ی پرایس وه‌ته‌ر هاوس، كه یه‌كێكه له دامه‌زراوه ڕاوێژكاریه پێشه‌نگه‌كانی جیهان بۆ بواری دارایی و ژمێریاری، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ی حكومه‌تی باش و ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافیه‌تی ڕاگه‌یاندوه و هه‌روه‌ها خه‌ریكی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی وردی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێساكانی حكومه‌ت و كاره‌كانیه‌تی.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری ڕه‌شنووسێكی یاسای كردووه بۆ دامه‌زراندنی كۆمیته‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌وپێشبردنی به‌ڕێوبردنی باش، هه‌روه‌ها یاسای مامه‌ڵه‌كردنی بۆ خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان ڕاگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها هه‌روه‌ك به‌شێك له كاره‌كانمان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانی حكومه‌ت، پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری حكومه‌تی ئه‌لكترۆنیمان ڕاگه‌یاندووه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و خه‌ڵك و به‌هێزكردنی هاوڵاتیانمان و كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی. ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌رێمه‌كه‌مان له ڕووی ئابوورییه‌وه زیاتر به‌هێزبكه‌ین له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنێكی تۆڕی برۆدباندی ئینته‌رنێت.
ئێمه هانی به‌دیهێنانی ژینگه‌یه‌كی شیاوین بۆ بازرگانان و پیاوانی كار، ژینگه‌یه‌ك كه بتوانێت سه‌رمایه‌ی لۆكاڵی و نێوده‌وڵه‌تی ڕابكێشێت، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی بازرگانی ئازاده‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ. هه‌ندێك له هه‌نگاوی جدی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نراوه له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێده‌گات له‌وه‌ی كه ده‌بێت كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی پێشه‌نگی هه‌بێت له هه‌نگاونان بۆ گه‌شه‌پێدانێكی به‌رده‌وام و كاری قورسیشمان كردووه بۆ دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی شیاو بۆ بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكارییه‌كی كردووه بۆ وه‌به‌رهێنان له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی بۆردی وه‌به‌رهێنان و هه‌روه‌ها یاسای وه‌به‌رهێنانیشمان ده‌ركردووه، كه نه‌ك ته‌نها كه‌رتی تایبه‌ت به‌ره‌وپێش ده‌بات، به‌ڵكو مامه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كسانیش دابین ده‌كات بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و لۆكاڵی له‌هه‌موو بواره‌كاندا وه‌ك و موڵكداری و به‌دووربوون باجی گومرگ و لێپرسراویه‌تی و هه‌روه‌ها پێدانی هه‌موو مافێك به گواستنه‌وه‌ی قازانج و سوی سه‌ر سه‌رمایه بۆ ده‌ره‌وه.
ئه‌م هه‌وڵانه‌مان بوونه‌ته هێنانی سوودی گه‌وره بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان له زۆرێك له وڵاتان له‌وانه: به‌ریتانیا، یابان، توركیا، چین، ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا، كۆریا، ئێران، لوبنان، نه‌رویج، ئیمارات، سوریا، ئوردن، سعودیه، كوه‌یت، چه‌ندین وڵاتانی دیكه.
تا مانگی نیسانی ڕابردوو، مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان كه له‌لایه‌ن بۆردی وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌درێت، بۆ نیشته‌نجێبوون و بانك و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار، خوێندن، كشتوكاڵ، په‌یوه‌ندیه‌كان و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان گه‌یشتووه‌ته بڕی 13 ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی له‌به‌رچاو له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه و به‌رده‌وام زیادبوونی ژماره‌ی كونسوڵگه‌ری و نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماتیكیه‌كان ده‌بینین له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم.
به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ریتانیا به‌تایبه‌ت دواین ڕاپۆرتی گروپی () له په‌رله‌مان، كه تێیدا زۆر پۆزه‌تیڤانه ده‌ڕواننه هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین شوێن ده‌شتنیشان ده‌كه‌ن كه داوا ده‌كه‌ن به‌ریتانیا ده‌بێت ڕۆڵی ئه‌كتیڤی هه‌بێت.
میوانه به‌ڕێزه‌كان
ئه‌زموونمان له‌دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای به‌رز و نزمیه‌كان، متمانه‌ی ئه‌وه‌مان پێده‌دات و سه‌لماندوویه‌تی كه پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان شتێكی مه‌حاڵ نییه. ئێمه فێربووین كه یاده‌وه‌رییه تاڵه‌كانی ڕابردوو بگۆڕین بۆ خه‌وی داهاتوویه‌كی باشتر.
ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه له عیراقێكی دیموكراتی فیدراڵیدا، هه‌موو به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدانێكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له پێشكه‌وتنی هه‌موو عیراق و پرۆسه‌ی دیموكراتی.
سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌منی له عیراق، ئابووریه‌كه‌ی ورده ورده له‌گه‌شه‌كردندایه. به‌رهه‌مهێنانی گه‌شه‌ی ناوخۆیی 1.5% له ساڵی 2007 به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 4.3% له 2009. به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانیش ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 7% له‌م ساڵدا به‌رزده‌بێته‌وه و بۆ 8% بۆ ساڵی داهاتوو.
كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام، ئابوورییه‌كی گه‌شه‌كردوو، به‌ره‌پێشچوونی خێرا له هه‌رێمی كوردستان مۆدێلێكی گه‌شه‌سه‌ندوو بۆ خۆی دروست ده‌كات و ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی نایاب بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق.
له 2003 گه‌شه‌ی ناوخۆیی بۆ هه‌ر تاكێك 465$ بووه له عیراق، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به 4.500$ ده‌خه‌مڵێنرێت كه به‌خه‌مڵاندن بۆ هه‌موو عیراق ده‌كات 3.600$. هه‌رێمی كوردستان به 4.5 ملیۆن دانیشتوان و 800.000كم دووجا، بواره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، وزه، گه‌شتوگوزار، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان تێیدا ده‌توانرێت به‌ره‌وه‌پێشببرێت.
هیوادارم ئه‌م كۆنفرانسه ببێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ستپێشخه‌ری نوێ بۆ كاری هاوبه‌ش، داواتان لێده‌كه‌م ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه‌تان له كیس نه‌چێت و بنكه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه و ببنه به‌شێك له سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ عیراق و كوردستان.
ڕێگه‌یه‌كی دوورودرێژمان بڕیوه، به‌ڵام دڵنیاین له‌وه‌ی كه ده‌توانین زیاتر بڕۆین.