نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌برَێ
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاد مێلگه‌رت بێزاری خۆیی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی سه‌باره‌ت به هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربرِی.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاد مێلگه‌رت له‌به‌یانێكدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست سایتی گولاَن كه‌وتووه وێرِای ئیدانه‌كردنی تۆپبارانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بیانووی له‌ناوبردن و راوه‌دوونانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارنی كوردستان په‌كه‌كه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌ركی هه‌موو ده‌وڵه‌تێكه رێگه بگرێ له هاتنه ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیكه، بۆیه حكومه‌تی عێراق به‌پرسیاره له راگرتنی هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ ناوخاكی ولاَته‌كه‌ی له‌سه‌ری پێویسته به‌په‌له ئه‌و هێرش و په‌لامارانه رابگرێ.
جێی باسه ماوه ماوه هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا ده‌ستیانكردووه به تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بیانووی له‌ناوبردن و راوه‌دوونانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌و چه‌كداره‌كانی پژاك، له‌م نێوه‌نده‌شدا دانیشتووانی گونده‌كانی سه‌ر سنوور رووبورِووی زه‌ره‌رو زیانێكی گیانی و مادی گه‌وره بوونه‌ته‌وه، له‌لای خۆشییه‌وه چه‌ندین جار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق داوایان له هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ كردووه هێرش و په‌لامارو تۆپبارانكردنه‌كانیان بۆ سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان رابگرن.