په‌كه‌كه چالاكییه چه‌كدارییه‌كانی بۆ ناو شاره‌كانی توركیا ده‌گوازێته‌وه
پارتی كرێكارنی كوردستان په‌كه‌كه هه‌رِه‌شه له توركیا ده‌كات ئه‌گه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی له‌ناوچه سنوورییه‌كان هه‌رێمی كوردستان رانه‌گرێ، چالاكییه‌كانی خۆی بۆ ناو شاره‌كانی توركیا ده‌گوازێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌حمه‌د ده‌نیز رایگه‌یاند ئه‌وه ئێمه نین هه‌رِه‌شه له توركیا ده‌كه‌ن به گواستنه‌وه‌ی چالاكییه چه‌كدارییه‌كانمان، به‌ڵكو توركیایه رامان ده‌كێشێته ناو شه‌رِو رێز له ئاگربه‌ستی یه‌كلانه‌ی ئێمه ناگرێت.
ئه‌و هه‌رِه‌شه‌یه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه دوای رووبه‌رِووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ختی نێوان سوپای توركیا‌و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه دێت له ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌كاری كه له ئه‌نجامدا 11 سه‌ربازی توركی كوژران، ئه‌م هه‌واڵه‌ش له لایه‌ن ئاژانسی ئه‌نازۆڵه‌وه پشت راستكرایه‌وه هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئه‌نازۆڵ له‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌دا 14 گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ش كوژراون.
ده‌نیز هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی توركیای بۆ چاكسازیكردن له پرۆگرامه‌كانی خوێندن به‌زمانی كوردی و كردنه‌وه‌ی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن به‌زمانی كوردی به فێڵكردن له كورد له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا قسه‌كردن به‌زمانی كوردی له ناو په‌رله‌مان و دام و ده‌زگاكانی ئه‌و ولاَته قه‌ده‌غه‌یه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌رِه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دروست ده‌كات.