نه‌وه‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی سوڵتانی عوسمانی به‌گرنگی باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌رۆك بارزانی و توركیا ده‌كات
ماڵپه‌رِی مه‌وسوعه‌ی نه‌هره‌ین دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئۆرهان عوسمان ئۆغلۆ نه‌وه‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی سوڵتانی عوسمانی ئه‌نجام داوه‌و تێیدا چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌ت به واقیعی توركیا‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئه‌و ولاَته‌و سه‌ردانییه مێژووییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی و گرنگی پێدانی كه‌ركوك له‌لایه‌ن توركمان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ئاراسته كردووه.
پ/ ده‌گوترێ سوڵتان عه‌بدولحه‌مید مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆییانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وانه كردووه كه روویان له توركیا كردووه؟
و/به‌لێ سوڵتان عه‌بدولحه‌مید مرۆڤێك بوو زۆر گرنگی به رێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌دا، به‌و پێیه‌ی سیاسییه‌كی لێهاتوو بوو له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه لێهاتوویه‌كی باشی هه‌بوو له لایه‌نی بازرگانی، ئه‌مه وایكرد ده‌رگای توركیا به‌رووی یه‌هودییه‌كانی رووسیا بكاته‌وه كه ژماره‌یان 2 ملیۆن بوو و له‌لایه‌ن رووسیاوه ده‌ركران و له‌ناو جه‌رگه‌ی توركیا نیشته‌جێی كردن، به پێی قسه‌كانی ئۆرهان سوڵتان عه‌بدولحه‌مید ده‌رگای بۆ كوردانی عێراق و سوریا‌و ئێرانیش والاَ كردوو كه دواتر ئه‌وان له كاتی ئێستادا ژماره‌یان 15 ملیۆن كه‌س ده‌بێت له توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا توركیا به‌سیفه‌تی ئیسلامی مامه‌ڵه ده‌كات نه‌ك به‌سیفه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی.
پ/ ئایا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی راست له‌به‌رده‌ستدایه بسه‌لمێنێ كاركراوه بۆ له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ره‌وته‌كانی توركیا له پێناو وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی مرۆییانه؟
و/ به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مرِۆ گرنگترین هۆكار بۆ له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان كه له‌به‌رده‌ستدابێ مانه‌وه‌ی ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌یه‌كی زۆره كه له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه بۆمان مابێ، له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌دیاركه‌وتن و رۆژنامه‌كانی توركیاش به‌جیدی ده‌ستیان كرد به‌بلاَوكردنه‌وه‌یان و شرۆڤكردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن مێژوو ئه‌و راستییه‌مان پێده‌ڵێ كه تۆ پرسیارت له‌باره‌ی كرد‌و ئێمه‌ش به‌ر له 20 ساڵ جۆرێكمان ده‌نووسی به‌لاَم ئێستا‌و له‌و قۆناخه‌دا جۆرێكی دیكه ده‌نووسین.
پ/ رۆڵی توركیا چییه سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركوك و هه‌ڵوێستی توركمان چۆنه له‌وباره‌یه‌وه؟
و/ له راستیداو به‌راشكاوی پێتبلێم رۆڵی توركیا سه‌باره‌ت به‌پرسی كه‌ركوك زۆر كه‌مه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆ توركیا گرنگی به توركمانه‌كانی كه‌ركوك بدات كێشه دروست ده‌بێ، به‌تایبه‌ت ئه‌مرِۆ توركیا خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ كورده‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی له‌گه‌ڵ توركیادا زۆر باشه، توركیاش له‌وه ده‌گات كورده‌كانی عێراق باشترین هاوپه‌یمانی سروشتین و ئه‌وانیش پشت به ئه‌نكه‌ره ده‌به‌ستن له بواری په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و سیاسی، سه‌ردانییه فه‌رمییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گۆرِانی سیاسه‌ته‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر كورده‌كانی عێراق و ستراتیژییه‌تی خۆی بۆ ئه‌و هرێمه‌و حكومه‌تی عێراق گواستۆته‌وه، هاوكارییه بازرگانییه‌كانیش بۆته ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی.
پ/ ئه‌مه چ ده‌گه‌یه‌نێ توركیا خۆی له عێراق زیاتر نزیك ده‌كاته‌وه نه‌ك له ئێران؟
و/ ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان وای بۆده‌چێ كاتی ئه‌وه هاتووه توركیا وه‌ك كاراكته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو پیاده‌ی رۆڵی خۆی بكات له عێراق به‌زۆرترین رێژه، به‌تایبه‌ت كه ده‌یه‌وێ نفوزی خۆی هاوتای نفوزی ئێران بگره زیاتریش لێبكات له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق زیاتر بكات له قۆناخی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2011، دروست بوونی متمانه‌یه‌كی هاوبه‌شیش له نێوان عێراق و توركیا ده‌بێته كلیلی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و واده‌كات مه‌سه‌له‌ی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی زیاتر پشتی پێببه‌سترێ.