\"كورد له‌ پێناو جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ئاماده‌یه‌ سازش له‌سه‌ر هه‌ندێك داواكاری بكات\"""

\
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور یه‌كێكه‌ له‌و ماده‌ ده‌ستوورییانه‌ی كه‌ لایه‌نی كوردی هه‌میشه‌ پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌موو سازش كردنێكیش له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.
له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان حه‌سه‌ن عوسمان پێشبینی كرد شاندی دانووستكاری كوردی كه‌ ئێستا له‌به‌غدایه‌ چاو به‌ داواكارییه‌كانی خۆی ده‌خشێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی كوتله‌ عێراقییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 یده‌ستووری تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ جێ ناكۆك له‌سه‌ره‌كان.
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هیچ رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م كورد نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سازش یاخود چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ند بۆ به‌شێك له‌ داواكارییه‌كانی بۆزێته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140.
ناوبراو ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌ كورد ئاماده‌یه‌ چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ند بۆ داواكارییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ به‌شی هه‌رێم له‌ نه‌وت و پرسی پێشمه‌رگه‌ بدۆزێته‌وه‌ به‌مه‌رجێك كوتله‌كانی دیكه‌ رازیبن له‌سه‌ر جێبه‌جێكدنی ماده‌ی 140.
Top