روونكردنه‌وه‌یه‌ك له یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ى راپۆرته‌كه‌ى (هیومان رایتس وۆچ)
به‌ڵام هه‌ر دواى ئه‌و راپۆرته له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى به كاره‌كه هه‌ڵستاون هێرِشی زۆر خراپ رووه‌ء زانایانى ئایینی كرایه‌وه‌ء، ئه‌وانیان وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان داده‌نا، بۆیه به پێویستمان زانى ئه‌م چه‌ند خاڵانه روون بكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: زانایانى ئایینی كوردستان یه‌كه‌مین هۆكار بوونه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاردانء چه‌وساندنه‌وه‌ى ئافره‌تان له كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندان رێكخراوی ناوخۆء ده‌ره‌كی ده‌ستخۆشیان بۆ ناردوونه، نه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌وان وێناى ده‌كه‌ن، به‌وه‌ى زانایان نه‌رێنیان هه‌بووبێت.
دووه‌م: یه‌كێتی زانایانى ئایینی ئیسلامی كوردستان مه‌رجه‌عی یه‌كه‌مء كۆتاییه بۆ زانایانى ئایینی، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونى ده‌سته‌ى نوێشمان رامان گه‌یاند، كه ئاماده‌ین هاوكارى هه‌موو رێكخراوه مه‌ده‌نىء پیشه‌ییه‌كان بكه‌ینء، به‌تایبه‌تیش ئافره‌تانء راگه‌یاندنه‌كان، كه‌چی ئه‌و به‌رِێزانه بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته نه سه‌ردانیان كردووینه‌ء، نه راء بۆچوونه‌كانى ئێمه‌یان وه‌رگرتووه، تا ئه‌وه‌ى بۆ كۆنگره‌كه‌ء، بۆ ده‌رخستنی ده‌ره‌نجامه‌كانیش ئێمه‌یان ئاگادار نه‌كردۆته‌وه، له كاتێكدا پێویست بوو، ناوه‌رِۆكی ئه‌م راپۆرته به درێژی به زانایان بگه‌یێندرا با، ئه‌مه‌ش له میسداقیه‌تء ناوه‌رِۆكی كاره‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: ده‌بوایه له ناو راپۆرته‌كه راپرسییه‌كی بۆ زانایانى ئایینی تێدا با، داخۆ تا چه‌ند له وتاربێژانی كوردستان له وتارى هه‌ینیء، له كاتى وتارء سمیناره‌كانیان ئه‌م باسانه به‌م شێوه‌ى ئه‌وان ده‌یڵێن قسه‌ء باسی لێوه ده‌كه‌ن، كه هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه زانایان دوورن له هه‌ر شتێك كه چه‌وساندنه‌وه‌ى ئافره‌تان بێتء، یان كه‌مكردنه‌وه بێت له رۆڵی ئافره‌تان.
بۆیه دووباره‌ى ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م تۆمه‌تباركردنء هێرِشكردنه سه‌ر زانایانى ئایینی له جێگاى خۆی نییه‌ء، به‌بىَ ئینسافی ده‌زانین ده‌رهه‌ق به زانایانى ئایینی، كه نه ده‌بوو دوور له واقیعی زانایان له راپۆرتێكی له‌و شێوه بخرابایه روو، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئاماده‌ین له یه‌كێتی زانایان هاوكارى سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانء هه‌ر لایه‌نێك بكه‌ین، كه به جۆرێك له جۆره‌كان خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگاى كوردستان بكات.
راگه‌یاندنى
یه‌كێتی زانایانى ئایینی ئیسلامی كوردستان
18/6/2010