حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گڵۆپی سه‌وزی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵنه‌كردووه‌

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گڵۆپی سه‌وزی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵنه‌كردووه‌
هه‌ولێر - سامان
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ هێزه‌كانی سوپای ئێران خاكی هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندووه‌، هاوكات ره‌تیكرده‌وه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گڵۆپی سه‌وزی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵكرد بێت بۆ تۆپبارانی ناوچه‌ سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاوه‌ مه‌حمود ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریء لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند\" ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامن له‌ تۆپ بارانكردنی ناوچه‌ سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ قولاََی 2كیلۆمه‌تر و به‌ پانتای 3 كیلۆمه‌تر، له‌سنوری قه‌زای حاجی ئۆمه‌ران(155كم خۆرهه‌لاَتی پارێزگای هه‌ولێر)، هاتۆته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌، هاوكات داوامان له‌كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه‌ ئه‌و تۆپبارانكردنه‌ رِابگرێت و هێزه‌كانی خۆی له‌خاكی كوردستان بكێشێته‌وه‌\"".


روونیشیكرده‌وه‌\"" به‌زاندنی سنوور له‌ گه‌ڵ نه‌ریته‌كانی دراوسێیه‌تی و یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی ناگونجێت، له‌گه‌ڵ په‌یمانامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌م پره‌نسیپانه‌ی كه‌هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاندا ناگونجێت، بۆیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست تێوه‌ردانی نییه‌ له‌كاروباری ناوخۆی هیچ ولاَتێكی دراوسێ، وه‌ قبوڵیش ناكات هیچ ولاَتێك ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربدات\"".


رِوونیشكردووه‌\"" حكومه‌تی عێراق به‌رپرسه‌ له‌پاراستنی سنوری خاكی عێراق،ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گڵۆپی سه‌وزمان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵنه‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێت سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران بكات\"".
پاشان راپۆرتێكی ژینگه‌یی له‌لایه‌ن مسته‌فا مورادی به‌رِێوه‌به‌ری ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر پێشكه‌ش كرا، مورادی روونیكرده‌وه‌\""
كه‌ زیانی زۆری ژینگه‌ی به‌ ناوچه‌ سنووریه‌كان كه‌تووه‌، كه‌بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هاولاَتیان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وێت و له‌ ژیانێكی زۆر ناخۆشدا بژین، وتیشی\"" پاشماوه‌كانی ئه‌م تۆپ بارانه‌مان هێناوه‌ ده‌ینێرین بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ پشكنین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هیچ ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی له‌م تۆپ بارانه‌دا به‌كار نه‌هاتووه‌.

كریستینا كۆبڤینین سۆسیۆلۆژ و رِۆژنامه‌نووسی فله‌ندی كه‌یه‌كێك بووه‌ له‌ شانده‌كه‌ی سه‌ردانی ناوچه‌ سنووریه‌كانیان كردووه‌، وتی\"" ئه‌م خاڵه‌كه‌ له‌ بارێكی ناهه‌موراردا ده‌ژی، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ئێمه‌یان رِاگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌م ناوچه‌ نییه‌\"".
"
Top