ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیگیری ده‌كات له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه ماوه‌ماوه به‌بیانووی له‌ناوبردن و راوه‌دوونانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه ئه‌نجامیان ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری گشتی فیلیپ كراولی رایگه‌یاند ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو توركیا دوو هاوپه‌یمانی ستراتیژی یه‌كن له‌په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)، بۆیه به‌رده‌وام پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاڵوگۆرِكردنی زانیاری سه‌باره‌ت به پرسه ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كراولی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌مه‌ریكا رۆڵی راسته‌وخۆی نییه له‌و پرۆسه سه‌ربازیانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجامیان ده‌دات له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌پرسی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیاوه هه‌یه.
جێی باسه له‌رۆژی سێشه‌ممه‌وه سه‌رله‌نوێ سوپای توركیا ده‌ستی كردۆته‌وه پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌و له نێوه‌نده‌شدا رووبه‌رِووبوونه‌وه‌و پێكدادان له نێوان هه‌ردوولا روویداوه‌و سوپای توركیاش به قولاَیی سێ كیلۆمه‌تر سنووری هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندووه.