لەسەردەمی کۆڕۆنادا ...سۆشیاڵ میدیا وەک کۆمەڵگەی جێگرەوە

لەسەردەمی کۆڕۆنادا ...سۆشیاڵ میدیا وەک کۆمەڵگەی جێگرەوە
ئەڵەبەتدا سۆشیاڵ میدیا لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە بەتایبەتی لەوڵاتانی ئەوروپا یەکێک لەمەبەستە سەرکیەکانی بۆ پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بوو،لەبەر ئەوەی ئەوروپا زووتر لە وڵاتانی رۆژهەڵات توشی سەرقاڵی ژیان و دابڕانی کۆمەڵایەتی بووبون ،سۆشیاڵ میدیا تاڕادەیەکی باش ئەو بۆشیایە کۆمەڵایەتیەی بۆ پڕکردبوەنەوە ،سەرباری بەکارهێنانی بەڕێژەیەکی بەرز لەبوارەکانی تری ژیانیان . ئەوەی لەکۆمەڵگە نەریتی و رۆژهەڵاتیەکاندا گلەیی لەسۆشیاڵ میدیا دەکرا جاران، دوورخستنەوەی تاک بوو لەپەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی و دابڕانی خێزان و تاکەکانی کۆمەڵگە لەیەکتر ،کاری زۆریش دەکرا تاک هۆشیارکرێتەوە کە سۆشیاڵ میدیا وەک کۆمەڵگەی جێگرەوە بەکارنەهێنێت ،ئەمەش لەم جۆرە کۆمەڵگایانە لەبەر ئەوەبوو هێشتا کۆمەڵگە واقعیەکە زیندوو چالاک بوودەترسیان تۆری کۆمەڵایەتی دوورمان خاتەوە فیزکی لەیەکتر ،نەگەشتبوینە ئەو ئاستە دابڕانە کۆمەڵایەتیە کە پێویستمان بە سۆشیاڵ میدیا بێت بۆ پرکرندەوەی بۆ شایەکان،زیاتر سۆشیاڵ میدیا بۆ پەیوەندی هاوڕێیەتی و نمایش کردنی چالاکیەکان و وردە وردەش بەرەو ئەوە دەچوو لەڕێگەی گروپ و ژورەکانی چاتەوە هەندێک لەناوەندە زانستی وسیاسی و ڕێکخراوەیەکان کاروباری خۆیانی تێدا ئەنجام بدەن و شوێنێک بێت بۆ کۆکردنەوەی ئەندامانیان. لەگەڵ هاتنی پەتای کۆرۆناو ناچارکردنی هاوڵاتیا ن بە مانەوە لەماڵەکان و وەستانی هەموو گەشت و سەردان و ناوەندەکانی خوێندن و هەموو ناوەندەکانی ترو ئیش وکاری دەرەوەی ماڵ .سۆشیاڵ میدیا لە ئێستادا ڕەنگە ئامرازێکی هەرەکاریگەربێت ئەگەر یەکەمینیش نەبێت لە پڕکردنەوەی ئەو دابڕانە کۆمەڵایەتیە بۆ تاکەکان ،تەنانەت لەنێوان ئەندامانی خێزان و کەسە زۆر نزیک و خزمەکان.ئەمەش ڕەنگە قۆناغێکی تازەتر بێت بۆ مامەڵەی تاکەکان لەگەڵ سۆشیاڵ میدیا ،لەگەڵ ئەوەشدا هۆشیاری دەوێت،چونکە بارودۆخی دەروونی تاک لەم کۆمەڵگە کۆمەڵایەتیانەدا، هێشتا مۆرکە کۆمەڵایەتی بوون و پێویست بوون بە سۆز و خۆشەویستی نزیکەکان و بەدەمەوەبونی فیزکی پێویستە، وە لەلایەکی تریشەوە تائێستا لەجیهاندا بەگشتی و لەم کۆمەڵگە رۆژەهەڵاتیانەدا بەزۆری گەنجان وتا تەمەنێکی دیاری کراو بەکارهێنەری سۆشیاڵ میدیان و چونەتە ناو ژیانی ئۆن لاینەوە خەڵکانێکی زۆر هەن لەدەرەوەی ژیانی ئۆن لاین .بۆیە ئەوەی پێویستە لەسەرمان ئەوەیە :
١-ئەکاونت و تۆرەکۆمەڵایەتەکانمان بەدوور بگرین لەهەر ململانێیەکی تر،چونکە پێش هاتنی کۆرۆناو وەک لەسەرەوە باسمان دەکرد تۆری کۆمەڵایەتیمان کەمتر بۆ بوارە کۆمەڵایەتیەکان بەکارهێناوە زۆرتر بۆ پرسی نمایش کردنی چالاکی وپرسە سیاسی و بگرە ململانێ سیاسیەکان و ئەوپرسانەی تر کەدەوروژان لەوڵاتدا و ناکۆکی لێ دەکەوەتەوە دەڕژایە ناو تۆری کۆمەڵایەتی،لەئێستادا باشترە دوورکەوینەوە لەوبابەت ململانێ ئامێزانەو هەوڵ بدەین سۆشیاڵ میدیا تاڕادەیەک بکەینە کۆمەڵگەیەکی جێگرەوە بۆ بابەتە کۆمەڵایەتی و پەیوەندەیە کۆمەڵایەتیەکان ،تاکو بەشێک لەدابڕانە کان چارەسەر کەین.
٢-گەرچی ئەستەمە لە پڕدا ئەم بەکارهێنانە نوێیە بکرێتە مۆدیل ،لەکاتێکدا لە پێشدا تۆ بۆ پرسی تر بەکارت هێناوە ،بەڵام دەکرێت ناوەندە کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەکانی تایبەتی بە گەشەپێدانی مرۆیی و بگرە دەزگا ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریەکانیش هەوڵ بدەن پەیجەکانیان بەرەوە ئەو کۆمەڵگەجێگرەوە بەرن و گرنگی بە پرسی دابڕانە کۆمەڵایەتیەکان بدەن و تاک دوور خەنەوە لەو دابڕانەی بۆی دروست بووە بەباتەی حەوانەوەو پێدانی پشوو بابەتی بەسوود بە تاکەکان
٣-پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیان لەبەرنامە گفتگۆکانیان خەڵکانێک بدوێنن کە چۆن ڕێنمایی هاوڵاتیان بکات بۆ ژیانی ئۆن لاین وچۆنەیتی مامەڵەکردنی لە پرکردنەوەی بۆشاییە کۆمەڵایەتیەکان
٤-بکرێت بە ڕێنمایی بێت وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشیاری بدەن بە تاک لە چۆنەیتی بەکارهێنانی ئەم جیهانە ئۆن لاینە لەڕووی ئەرک وبەرپرسیاریەتیەوە ،چونکە نەک تەنها بۆ پرسە کۆمەڵایەتیەکان بەڵکو مامەڵەکردن لەگەڵ هەواڵ و زانیاریەکانیش تەندروست نیەو لەم ساتەوەختە هەستیارو مەترسیدارەدا نابەرپرسانە شت دەرژێتە ناو تۆری کۆمە ڵایەتی.
Top