کۆبونەوە لەدوای کۆبونەوەکان وپاکجی یەک لەدوای یەکی حیزبیەکان .. دورمان دەخاتەوە لەپرسە چارەنوسازەکان

کۆبونەوە لەدوای کۆبونەوەکان وپاکجی یەک لەدوای یەکی حیزبیەکان .. دورمان دەخاتەوە لەپرسە چارەنوسازەکان
ئەم ژینگەیەی ئێستای هەرێم لە گەشەی ئابوری و بەرزبوونەوەی داهاتی نەوت و تاڕادەیەک هێوربونەوەو ئەرینی بوونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی مەرکەز و نەمانی جەنگی داعش و مەترسی دەرەکی لەسەرمان باشترین وگونجاوترین کاتە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی کوردی بیر لە هەنگاو بۆ پرسە چارەنوسازەکان بکاتەوە و بەتایبەتی پرسی ناوچە جێناکۆکەکان و پرسی سەربەخۆیی،بەڵام مەخابن وەک مێژوە دوبارەکەی کورد کە هەمیشە هەلە زێڕینەکانی بەهۆی ململانێی ناوخۆیی لەدەست داوە خەریکە دوبارە دەبێتەوە.دەبوو ئێستا خەریکی ئامادەکردنی پاکیجی سەربەخۆیی و دەوڵەوت چۆنیەتی یەکلاکردنەوە پرسە چارەنوسازەکان بوینایە لەگەڵ حکومەتی مەرکەز و ڕێکخستنەوەی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرو سوود وەرگرتنە لەو بارودۆخە سیاسیەی کە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێدا تدەپەڕێت کەباوەڕناکەم هیچ کەس هێندەی کورد بەخت یاوەری بێت ئەگەر بزانت بیقۆزتەوە.بەڵآم ڕۆژو مانگ و ساڵ بەڕێدەکرێت بە کۆبونەوە دوای کۆبونەوەو پاکیجی حیزبی و گرفت لەسەر وەزیرێک و پۆستیک و ئیمتیازێک، کە ئەمە بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست دەستی دەرەکی بێت یان ناوخۆیی و سەرقاڵ کردنی کوردە بەم باسانەوە تاکو هەلە زێرینەکە لەکیس دەدەین. زۆرجاریش لە ڕاگەیاندنی کوردی یان لێدوانی بەرپرسەکان دەبیستین کە ئەڵمانیاو سویدو کوێ و کوێ؟ ٦ مانگی خایاندوە تا کابینەی نوی دروست بوە ،ئاخر چۆن بەروردی هەریمی کوردستان دەکەیت بەوڵاتانیک کە سیستماتیکەو دامەزراوەییەو حکومەت ببێت یان نەبێت زۆرکەم کارو ئیش ڕادەوەستێت،یان ئەوان چ مەترسیەکی نەتەوەیی یان دەرەکیان لەسەرە. ئێمە هێشتا قوتی هاوڵاتیان و موچەو مافی کارکردنی فەرمانەران کێشەمانە ،هێشتا کێشە دەستوریەکانمان لەگەڵ حکومەتی مەرکەز یەکلانەبوەتەوە، هێشتا کۆمینیکەیشنی پارتە ناوخۆیەکنمان دوای ئەو هەموو ململانێیە یەکلا ئاسایی نەبوەتەوە،هەر ڕۆژە سنورێکت بۆردومان دەکرێت بە بیانوی جیاجیاوە ،هەزاران دەستی دەرەکی و خانەی نوستوە لەناوخۆتا هەڕەشەی بۆ ئایندەت هەیە،هەزارن کێشەی ئاوەدان کردنەوە چاکسازی لەبەردەمدایە ، خەریکە خەڵکی دەموچاو نادیار و نامۆو تازە هەڵتۆقیو بزنس مان کۆنترۆڵی ساحەکەت بۆ دەکات لە بۆشایی سیستم و حکومەت و پەڕلەمانێکی کارادا. بۆیە ئەگەر سەرکردایەتی کوردی بە ئاگا بێت یان نا ئەم پاکیج و پاکیج گۆرینەوە،ئەم کۆبونەوە لەدای کۆبونەوە ،ئەم هەڕەشەو ئەو هەڕەشە ،ئەم مەرجە تەعجیزیانە تەنها بۆ سەرقاڵ کردنەو دورخستنەوە مان لە بیرکردنەوە لە پرسە نەتەوەیی و چارەنوسازەکان و لەدەست دانی ئەم ئارامی و بوژانەوەی هەریم لەم کاتەدا
Top