هه ڵوێست وپاداشت
October 24, 2018
وتار و بیروڕا
ئەم متمانە بەهێزەش بە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هۆشیاری خەڵكی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، كە گوێڕایەڵی نەیاران و ناحەزان كە دژی پارتی بانگەشەیان بۆ دەكرد، چونكە دەیان تەلەفزیۆن و رادیو و رۆژنامە و سایتی ئەلكترۆنی رۆژانە خەریكی چەواشەكردنی خەڵكی بوون و دەیانویست بەلاڕێیای بەرن تەنانەت هەندێك لەو كەناڵانە بەڕاشكاوی و بێ پەردە دژایەتی هەموو داخوازیە نەتەویی و نیشیتمانیەكانی گەلەكەمانی دەكردو بەهەموو شێوەیەك دەیویست جەماوەر پشت لەپارتی بكات و دەنگی پێنەدات.
ئەوانە وایان دەزانی دوای ریفراندۆم ئیدی خەڵك پشت دەكاتە پارتی و دەنگ بەوان دەدات، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە ئەو راستیەی سەلماند كە ئەو جەماوەرە زۆرەی پشتیوانی ریفراندۆم بوو، هەر ئەوانەش بوون كە دەنگیان بەوشێوە بەرفراوانە بەپارتی دا، ئەمەش هەر ئەو راستیە دەسەلمێنێت كە بڕیاری ریفراندۆم داخوازی زۆرینەی گەلەكەمان بووە كە تامەزرۆی سەربەخۆیی و سەرفرازی بوون، هەر بۆیەش متمانەیان بۆ پارتی نوێكردەوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەو رێڕەوە دروست و نیشتیمانیە بڕواو لەسەر داخوازیەكانی گەلەكەمان بەردەوام بێت.
پارتی شانازی دەكات كە دۆسیەی سەربەخۆی هەرێمی كوردستانی گرتۆتە ئەستۆ و بەئەركێكی ستراتیژی خۆی دەزانێ و لەسەر ئەو داوا رەوایەش تا بەدەستهێنانی بەردەوام بێت.