کورد و نەتەوه و دەوڵەت!
June 14, 2017
وتار و بیروڕا
ئێتنۆس شێوه و قەوارەی جۆراوجۆری هەن، وەکو: هۆز (یەکێتیی خێڵەتی- الاتحاد القبلی)، میللەت (القومیـة)، نەتەوه(الامة). ئەمەی دوایی، واته نەتەوه nation , پێشکەوتووترین شێوەی ئێتنۆسه، چونکه له حاڵەتی نەتەوهدا، بەجیاوازی له ئێتنۆسەکانیتر، مەعریفه و هوشیاری لەسەر بنچینەی کولتوورێکی هاوبەشی ئاست بەرزدا یەکێتییەکی پتەو دروست دەکەن و ئەم پێکەاتەیەش پێویستی به ئامێرێک دەبێ بۆ پاراستنی که، ئەو ئامێرەش، خۆی له یەکێتییەکی سیاسی‌دا دەنوێنێ- واته دەوڵەت. کەواته دەوڵەت لێرەدا مافێکی سروشتیی ئێتنۆسی نەتەوەیه و ئەندامەکانی هەمیشه به ئامانجێکی نەتەوەیی «ستراتیجی»ی دادەنێن و خەباتی بۆ دەکەن- «ئایدیای دەوڵەت جێگەیەکی گرنگی گرتووه لەناو خۆناسی و هوشیاریی نەتەوەییدا»... لەم ڕوانگەیەوه، به قسەی ئێرنست گیلنەر «تەنیا لەسەر بنەمای یەکبوونی ئیرادەی پێکەوه ژیان و کو‌لتوور و یەکێتیی سیاسی دەتوانین پێناسەی نەتەوه بکەین»؛ نه هەر ئەوه، دەوڵەت تەنیا هەر پارێزەری کو‌لتوور نییه، بەڵکو دەوڵەتی نەتەوەیی، بەڕای هەمان پسپۆر له کارێکیتریدا، هەروهەا پارێزەری ئابوورییه تازه و لاوازەکەشیەتی.
لەەگەڵ ئەوهشدا، دەوڵەت خۆی هەرگیز مه‌رجێکی حه‌تمی نییه بۆ هه‌بوونی نه‌ته‌وه. نموونه‌ی نه‌ته‌وه‌ی زۆر هه‌ن که به‌و ئامانجه نه‌گه‌یشتوون یان لهدهسیانداوه- نه‌ته‌وه‌ی پۆڵۆنی ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده، تا کۆتایی جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م، ئینجا بووه‌وه به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت؛ سکۆتلاندییه‌کان ساڵی 1702 ده‌وڵه‌تی خۆیان له‌ده‌سدا و بوون به به‌شێک له بریتانیا؛ نه‌ته‌وه‌ی باسک له ئیسپانیا، کۆرسیکی له فه‌ڕه‌نسا، سیسیلی له ئیتالیا، کیوبیک له که‌نه‌دا... تاکو ئێستا بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌بات ده‌که‌ن.
جگه له‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، له‌ڕه‌وتی مێژوویی سه‌رهه‌ڵدانیدا، هه‌میشه یه‌کڕه‌نگ نه‌بووه و هه‌ر هه‌موویان ته‌واوی مه‌رجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان له‌خۆ نه‌گرتوون- له کاتی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیدا (ساڵی 1789) ته‌نیا نیوه‌ی دانیشتوانی فه‌ڕه‌نسا به زمانی فه‌ڕه‌نسی دواون، له‌مانه‌ش ته‌نیا 13%یان فه‌ڕه‌نسیی پاراویان زانیووه- خه‌ڵکه‌که‌یتر سه‌ر به دیالێکت و شێوه‌زاری جۆراوجۆر بووین. کاتێک ئیتالیا ساڵی 1860 بوو به ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتوو، ته‌نیا 2،5% له دانیشتوانه‌که‌ی ڕۆژانه زمانی ئیتالییان به‌کاربردووه، بگره هه‌ندێ له سه‌رکرده نه‌ته‌وه‌ییه ههرهناودارهکانیان زمانی «نه‌ته‌وه‌یی» خۆیان نه‌زانیووه. ده‌وڵه‌تی عیڕاق، که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست دروستبوو، دانیشتوانه‌که‌ی نه یه‌ک نه‌ته‌وه و نه یه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی سیاسی بوون؛ نه هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو به قسه‌ی حنا بطاطو، ته‌نانه‌ت عه‌ره‌به‌کان خۆشیان پێکهاتبوون له چه‌ندین کۆمه‌ڵه‌ی جیاواز و دوور له یه‌کدی- ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ سیمای هاوبه‌شیان هه‌بوو - نموونه‌یتریش زۆرن. هه‌موو ئه‌مانه ڕێگه‌مان ده‌ده‌ن بڵێین : ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ت دروست نه‌کات، ئه‌وا پێچه‌وانه‌که‌ی له هه‌موو حاڵه‌تێک ڕوونادات- واته ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه به‌رهه‌م ناهێنێ و، هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ش که ده‌وڵه‌ت مه‌رج نییه هه‌میشه بتوانێ یه‌کڕه‌نگی له‌ناو سنووره‌کانی خۆیدا بخوڵقێنێ و سیما نه‌ته‌وه‌یی و ئێتنیکییه جیاوازه‌کان ڕه‌ش بکاته‌وه... «کو‌لتوور له ده‌وڵه‌تێکدا مه‌رج نییه نه‌ته‌وه‌یی بێت (واته هی یه‌ک نه‌ته‌وه بێت- ڕ.م.)، ده‌وڵه‌تیش مه‌رجێکی پێویست نییه بۆ مانه‌وه‌ی کولتووری تایبه‌ت».
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، بێگومان، «ئابووریی نه‌ته‌وه‌یی» فه‌راهه‌م ده‌کات و ئه‌وه‌ش ده‌وری باڵای ده‌بێت له پته‌وکردنی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی؛ به‌ڵام نه‌ته‌وه پێش ئه‌وه به گه‌ڵاڵه‌بوونی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و «له هه‌لومه‌رجی خه‌بات بۆ ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی» دروست ده‌بێ. که‌چی له ڕۆژگاری ئێستادا شتێک نه‌ماوه به ناوی «ئابووریی نه‌ته‌وه‌یی»؛ وه‌کو ئێریک هۆبسباوم ده‌ڵێ : به‌هۆی شۆڕشی تهکنۆلۆگییهوه له بواره‌کانی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیکردندا، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌کی دوورودرێژی گواستنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی هۆکاره‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر ڕووبه‌رێکی به‌رفراوانی ڕووی زه‌ویدا کۆمه‌ڵه و یه‌کێتیی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی ئابووریی ئه‌وڕوپی و گه‌نجینه‌ی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له سستێمی جیهانیدا جێگه‌ی ئابووریی نه‌ته‌وه‌ییان گرتۆته‌وه... به‌شی زۆری سستێمی پڕۆسه ئابوورییه جیهانییه‌کان له هه‌ر کۆنتڕۆڵکردنێک به‌ده‌رن- وه‌کو بازاڕی دۆلاری ئه‌وڕوپی؛ ته‌نانه‌ت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له کۆتایی هه‌شتاکانه‌وه دانیناوه به‌وه‌ی که وازیهێناوه له به‌شێکی زۆری کۆنتڕۆڵی ئابووریی خۆی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بێگانه، که ده‌توانن ئابوورییه‌که ببوژێننه‌وه یان سستی بکه‌ن. هه‌رچی ده‌وڵه‌ته بچووک و مامناوهندییهکانن، ئه‌وا هه‌رگیز به‌ڕاده‌ی جاران سه‌ربه‌خۆ نه‌ماون.
مرۆڤایه‌تی له ڕه‌وتی مێژووی دوورودرێژیدا کۆمهڵبوونهکانی خۆیی به چه‌ندین شێوه ڕێکخستوون، قۆناغ به قۆناغیش ڕێکخستنه‌کانی گۆڕیوون : هه‌ر له شاری ده‌وڵه‌ته‌وه تا ئیمپراتۆریا و، دواتریش، ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی که ورده‌ورده وه‌رچه‌رخا بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئینجا بۆ ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالی- هه‌رهه‌مووشیان کیانی فره‌یی بوون و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان گرفتی «داواکاریی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی»یان هه‌بوو و زۆریان ئێستاش هه‌یانه؛ ئه‌وه‌ش چونکه هه‌موو ئه‌و که‌س و ڕژێمه سیاسییانه‌ی حوکمڕانیی ده‌وڵه‌تیان ده‌کرد، جگه له‌وه‌ی نه‌یانتوانی به‌های هاوڵاتیبوون له‌نێو قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانیاندا پراکتیک و بچه‌سپێنن، هه‌روه‌ها درکیشیان به‌وه نه‌کرد که: ئینتیمای ئێتنیکی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵک هه‌میشه به‌هێزتره له ئینتیمای مه‌ده‌نی... یان به قسه‌ی ڤۆلتێر «مرۆڤ موڵکی خۆیی هه‌میشه خۆشترده‌وێ له موڵکی گه‌وره‌ی خۆی»؛ ئه‌وه‌ش ئه‌م بۆچوونه به‌هێزتر ده‌کات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که «ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی له‌ناوچوونی ئیمپراتۆریاکان ( عوسمانی، نه‌مساوی، جه‌رمانی، ڕووسی...) و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کیانه فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان (یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت، یۆگۆسڵاڤیا، چیکۆسلۆڤاکیا) بووبێ، ئه‌وا سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک سه‌ده‌ی نه‌مانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ... چونکه ده‌وڵه‌تان جاران نه‌ته‌وه‌کانیان دهتواندنهوه، به‌ڵام ئێستاکه قڕیان ده‌که‌ن... ئه‌م سه‌ده‌یه، سه‌ده‌ی که‌مایه‌تییه‌کان ده‌بێ، چونکه جیهانگه‌رایی (عولمة) له په‌راوێزدا نه‌ته‌وه و گڕوپی کۆمه‌ڵایه‌تیی وا ده‌هێڵێته‌وه که تادێ زێتر و زێتر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه و ناسنامه‌ی خۆیان ده‌سه‌لمێنن.
نه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی دیارده‌یه‌کی خۆڕسکه، به‌ڵام هه‌رگیز جاویدان و تاهه‌تایێ نییه؛ هه‌روه‌کو چۆن ده‌وڵه‌تیش، که شێوازێکی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سکردی مرۆڤه، بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێ، چیتر نابێ تاقه ده‌زگای ده‌سه‌ڵات بێ و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌مووان بێ، نابێ هاوڵاتیان داببڕێ له زاتی خۆیان، له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان و پێویسته مۆرکی ئێتنیکیی هه‌مووان له‌خۆ بگرێ- ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه پێویستی به داهێنانی شێوازی ڕێکخستنێکی جۆری تازه بێ که شیاوی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک بێت.
کورد و ده‌وڵه‌ت
ده‌وڵه‌ت، وه‌کو پێشتر گوتمان، «ئامێرێکی» کاریگه‌ره بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی و ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و کۆمهڵبوونه مرۆییه‌ی له ڕه‌وتی گه‌شه‌کردنیدا گه‌یشتووه به ئاستی هه‌ره‌به‌رزی ئێتنۆس- واته نه‌ته‌وه؛ بێگومان حاڵه‌تی واش بووه که ئێتنۆسی پێش نه‌ته‌وه، له‌به‌ر گه‌لێ هۆ و هۆکار، بووین به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت. نه‌ته‌وه‌ش بریتییه له یه‌کێتییه‌کی تۆکمه و پته‌وی توخمی جۆراوجۆر له کۆمه‌ڵه‌ی وه‌کو ئێتنۆلینگویستی، ئێتنۆئایینی و ئێتنۆجیۆگرافی که هه‌ریه‌کێک له‌و کۆمه‌ڵانه خاوه‌ن وردهکولتووری خۆیه‌تی؛ به‌ڵام نه‌ته‌وه هه‌ر هه‌موویان کۆده‌کاته‌وه له‌نێو قه‌واره‌ی چه‌ندین مه‌رج و مۆرکی ئێتنیکیی هاوبه‌ش، وه‌کو : ناوی نه‌ته‌وه‌یی، زمانی هاوبه‌ش، خاکی هاوبه‌ش، مێژووی هاوبه‌ش، کولتووری هاوبه‌ش و سایکۆلۆگیای هاوبه‌ش... ئه‌مانه هه‌روه‌کو چۆن مه‌رجی پێویستن بۆ هه‌بوونی ئێتنۆسی نه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نیشانه و مۆرکیشن بۆ ئه‌ندامه‌کانی، به‌سه‌ریانه‌وه دیار و پێیانه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه. گه‌شه‌کردنی هه‌موو ئه‌و فاکته‌ره ئێتنیکییانه له ماوه‌یه‌کی مێژوویی‌دا کارده‌کاته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی فیکری و مه‌عریفی و مه‌عنه‌ویی ئه‌ندامانی خه‌ڵکی ناو ئه‌و کۆمهڵبوونه و ده‌بێته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌یه‌کی ئێتنیکیی هه‌ره‌گرنگ که ئه‌ویش هوشیاریی نه‌ته‌وه‌ییه...
دروستبوونی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی، بێگومان، کاریگه‌ریی ده‌نوێنێ له‌سه‌ر فیکر و هه‌ڵویست و ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی ده‌بێ له بیرکردنه‌وه و کارکردن و چالاکی و خه‌باتیان، به‌جۆرێک ئه‌مانه چیتر ڕازیی نابن به ئاست و ڕه‌وشی جارانیان- مرۆڤ چه‌ندی ئاستی فیکر و بیرکردنه‌وه‌ی پێشکه‌وت، داخوازی و پێداویستییه‌کانی له هه‌موو بواره‌کاندا زێتردهبن...
کوردیش ده‌مێکه گه‌یشتووه به‌و ئاسته، قه‌واره‌کانی پێشوو (ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵی) چیتر داخوازییه‌کانی جێبه‌جێ ناکه‌ن؛ هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی کورد، به‌تایبه‌تیش له باشوور، پێگه‌یشتووه و ئه‌ندامانی هانده‌دا به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت. ڕاسته له‌ناوخۆی نه‌ته‌وه‌دا ناکۆکی و شپرزه‌یی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز ناگاته ئه‌وه‌ی که ئێرنست گیلنه‌ر ده‌ڵێ «کورد له‌ناوه‌وه خێله‌کییه و له ده‌ره‌وه نه‌ته‌وه»... خێڵایه‌تی له کوردستاندا پێگه و ده‌وری جارانی نه‌ماوه- ئینتیمای خێڵهتی لای مرۆی کورد ئیمڕۆکه ته‌نیا سیمبۆلییه ؛ ئه‌و ئاڵۆزی و شپرزه‌ییه‌ی له کوردستان له ئارادایه ته‌واو سیاسییه نه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، کورد به‌گشتی هه‌موو ئه‌و مه‌رج و مۆرکانه‌ی هه‌ن، به‌تایبه‌تیش له کوردستانی باشوور هه‌موو ئه‌و بواره ئێتنیکییانه، که‌م و زۆر، ده‌ستوبرد و هه‌نگاویان بۆ نراوه- بۆ نموونه کارکراوه له لایه‌نه‌کانی : زمان- ئێستاکه کوردی زمانی فه‌رمیی هه‌رێمی کوردستانه و له بواره‌کانی فێرکردن،ڕۆشنبیری، ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ئیداره‌دا به ڕه‌هایی به‌کاردێ ( له‌بیرمانه تا ساڵی 2000یش زمانی عه‌ره‌بی له‌م بوارانه‌دا به‌کارده‌هات، که‌چی ئیمڕۆکه‌ش ئه‌وا زمانی ئینگلیزی پێشده‌خرێ!)- ئه‌گه‌رچی مه‌سه‌له‌یه‌کی ستراتیجیی هه‌ره‌گرنگی وه‌کو زمانی ستاندا‌رت تاکو ئێستاش پشتگوێ خراوه؛ دامه‌زراندنی ده‌زگا حکومییه‌کان؛ هێزێکی چه‌کداری نیمچه ڕێکخراو و نیمچه یه‌کگرتوو- پێشمه‌رگه؛ خه‌باتێکی دژوار بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ته‌واوی خاکی نه‌ته‌وه‌یی و دیارکردنی سنووری کوردستان؛ بزاوتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌ده‌نی و نوێگه‌رایی چالاک له‌گه‌ڕدایه و هه‌ست به دیارده‌ی کو‌لتووریی سه‌رده‌مانه ده‌کرێ { باشترین نموونه- ورده‌ورده زێده‌بوونی خێزانی بچووکه، هه‌روه‌ها ده‌ور و کاریگه‌ریی تهکنۆلۆگیا له ژیانی ڕۆژانه‌دا...}؛ ئابوورییه‌کی «سه‌ربه‌خۆ»؛ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌یاندنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پله هه‌ره باڵاکه‌ی، واته دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت- ئه‌مه‌ش بارێکی سایکۆلۆگیی نوێی هاوبه‌شی داهێناوه بۆ سه‌رله‌به‌ری ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که، بێگومان، ده‌یانپه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاستێکی، له‌ڕووی فیکری و هوشیاری و مه‌عنه‌وییه‌وه، به‌رزتر...
بۆیه، هه‌رچه‌نده دهستوبردهکان له‌م بوارانه‌دا له‌ئاستی پێویست و چاوه‌ڕوانکراو نه‌بووین، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌شدا ژێرخانێکی له‌باریان ڕه‌خساندووه بۆ ده‌وڵه‌تسازی- که له ڕاستیدا ده‌وڵه‌تی کوردی خۆی له ئارا دایه... ماوه‌ته‌وه ته‌نیا ڕاگه‌یاندنی.
په‌راوێز
1 ئێتنۆس- چه‌مکێکی ئێتنۆگرافیایه به مانای هه‌ر کۆمه‌ڵبوونێکی مرۆیی خاوه‌ن کو‌لتوور و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی (جا ئه‌و کۆمهڵبوونه خێڵ یا چه‌ند خێڵێک، میلله‌ت یان نه‌ته‌وه بێت ).
2 S.T. Kaltakhchyan ; Marksistsko- Leninskaya Teorya Natsy I Sovrimennost. Moskva 1983, p 217
3 ایرنست جیلنر؛ ماهی الامة. له کتێبی : القومیة- مرض العصر ام خلاصه ؟ دار الساقی 1995، ص37
4 ایرنست جیلنر؛ المجتمع الصناعی و مستقبل القومیة عموما. هه‌مان سه‌رچاوه، دار الساقی، ل 63
5 S.T. Kaltakhchyan ; Ibid
6 ڤ. ڤ. ڤ. ڤینۆگرادۆڤ؛ مه‌سه‌له‌کانی زمانی ئه‌ده‌بی و یاسای دروستبوونی و گه‌شه‌کردنی. وه‌رگێڕانی له ڕووسییه‌وه د. عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ. به‌غدا 1991، ل 29- 30
7 المجتمع العراقي- حفریات سوسیولوجیة في الاثنیات و الطوائف و الطبقات. مجموعة مؤلفین. معهد الدراسات الاستراتیجیة، بغداد 2006، ص 241
8 مارتن فان بروینسن؛ الاکراد و بنا‌ء الامة. ترجمة فالح عبدالجبار. معهد الدراسات الاستراتیجیة 2006 ص13
9 عبد الحلیم الرهیمی؛ القومیة و المجتمع. القومیة مرض العصر... (هه‌مان سه‌رچاوه) ص165
10 تودورف؛ نحن و الآخرون- النظرة الفرنسیة للتنوع البشری. ترجمة د. ربی حمود. المدی، دمشق1998، ص203
11 ڤ. ڤینۆگرادۆڤ. هه‌مان سه‌رچاوه
12 اریک هوبز باوم؛ النزعة القومیة اواخر القرن العشرین. القومیة مرض العصر... (هه‌مان سه‌رچاوه) ص52- 53
13 تودوروف؛ هه‌مان سه‌رچاوه، ل204
14 جوزیف یاکوب؛ مابعد الاقلیات بدیل عن تکاثر الدول. ترجمة حسین عمر، المرکز الثقافی العربی، دار البیضا- بیروت 2004 ص 18- 19
15 ایرنست غیلنر؛ الامم و القومیة. ترجمة د. مجید لراضی، المدی، دمشق 1999، ل 250
16 د. ڕه‌شاد میران؛ چه‌ند بابه‌تێکی ئێتنۆکۆمهڵایهتی. چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر 2016، ل156- 157