ڕاگەیاندن و کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگا

ڕاگەیاندن و کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگا
کۆمەڵگا پێکهاتووه له چوندین دوزگای بنیادیی که هەموویان پێکەوه ڕێکخستنێکیان دروستکردووه بۆ پاراستنی کۆمەڵگا و بەڕێوه‌بردنی ژیانی کۆمەڵایەتی تیایدا- ئەو ڕێکخستنه پێی دەگوترێ «سستەمی کۆمەڵایەتی». ئەم سستەمەش به شێوەیەکی ڕەها وهەستاوه لەسەر پەیوەندیی یان پەیوەندییەکان لەنێوان تاکەکان و لەنێوان دەزگاکانی کۆمەڵگا، هەروهەا لەگەڵ دەرەوەی کۆمەڵگاشدا؛ بۆیه له کورتترین پێناسەدا هاتووه که کۆمەڵگا بریتییه له «پەیوەندییه کۆمەڵایەتییەکان».
ئەم پەیوەندییانەش، وه‌کو گوتمان، فه‌راهه‌م ده‌بن به‌ڕێگای ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تی(فه‌رمی و نافه‌رمی)یهکانهوه٭ - هه‌ر له په‌یوه‌ندیی خوێنه‌وه( خێزان و خزمایه‌تی) بگره تا ده‌زگاکانی په‌روه‌رده، ئایینی، سیاسی، ڕاگه‌یاندن، کولتووری، جه‌نگی...
که‌واته ڕاگه‌یاندن یه‌کێکه له ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئه‌رکی په‌یوه‌ندیکردن جێبه‌جێ ده‌کات و هه‌ردوو شێوه‌ی هه‌یه: فه‌رمی و نافه‌رمی...
ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ دروستبوونی سسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا بووه بۆ گه‌یاندنی په‌یام و هه‌واڵ به ئه‌وانی دیی، واته په‌یوه‌ندیکردن، و گه‌شه‌یکردووه له شێوه هه‌ره ساده و ساکارییه‌وه (جاڕدان و بانگدان) تا له ڕه‌وتی مێژوویه‌کی درێژدا بوو به ده‌زگایه‌کی فه‌رمیی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تان.
ڕاگه‌یاندن، ئیمڕۆکه، گه‌یشتووه به ئاستێک کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کانی هه‌یه؛ زێده‌ڕۆیی نابێ بڵێین ڕاگه‌یاندن ژیان به‌ڕێوه‌ده‌بات. به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه، یه‌کێک له ناسناوه‌کانی قۆناغی ئێستا، له‌پاڵ پۆستمۆدێرنیزم، ناوی» قۆناغی ڕاگه‌یاندن «ــه؛ یان، وه‌کو پسپۆران ده‌ڵێن، سیمای سه‌ره‌کیی ڕۆژگاری پۆستمۆدێرنیزم - زێده‌بوونی ده‌ور و کاریگه‌ریی ڕاگه‌یاندنه.
ئێمه‌ش، له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، درک به‌و ده‌ور و کاریگه‌رییه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌که‌ین و به‌شێکی زۆری ژیانی ڕۆژانه‌مان په‌یوه‌سته به‌و دیارده‌یه‌وه و ته‌نیا ئاماژه‌کردن بۆ ته‌له‌ڤزیۆن، مۆبایل و ئینته‌رنێت ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ- ئه‌مه جگه‌له ڕۆژنامه، گۆڤار، کتێب، ڕادیۆ، ڕیکلام و شێوازه‌کانیتری ڕاگه‌یاندن. لێره‌دا، ئێمه ئه‌گه‌رچی ناتوانین کۆمه‌ڵگای کوردی، له‌به‌ر گه‌لێ هۆ و هۆکار و دیارده، به کۆمه‌ڵگای قۆناغی پۆستمۆدێرنیزم له قه‌ڵه‌م بده‌ین، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی کوردی، به‌م ڕۆڵ و کاریگه‌رییه‌ی، ده‌کرێ وه‌کو نیشانه‌یه‌کی هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌م قۆناغه ته‌ماشا بکه‌ین...
ئه‌م باره، ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و میدیاکاران ده‌خاته پێش ئه‌رکێکی پیرۆز و، له‌هه‌مان کات، قورسیشه‌وه. له‌لایه‌ک ئه‌مه واتای کارکردنه له بواری تێپه‌ڕاندنی قۆناغێکی مێژوویی، له کۆمه‌ڵگایه‌کی نیمچه خێڵه‌کی و نیمچه ده‌ره‌به‌گیی سیخناخ به به‌های ئایینیه‌وه به‌ره‌و ئاستێکی پێشکه‌وتووتر و نزیککردنه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگایانی سه‌رده‌م- ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی مێژووییه و مایه‌ی شانازییه بۆ میدیاکاران... له‌لایه‌کیتریشه‌وه، میدیاکاران خۆیان ده‌بێ له ئاست ئه‌و ئه‌رک و قۆناغه‌دا بن، چونکه ئه‌مانیش ڕۆڵه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه و به‌رهه‌می واقیعه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ن، هه‌ڵگری هه‌مان کو‌لتوور و ستریۆتایپی باون؛ ئه‌مان که کارده‌که‌ن له‌سه‌ر بواره‌کانی فیکر و هوشیاری و کو‌لتوور، پێویسته بسه‌لمێنن که له خه‌ڵک هوشیارتر و به‌ئاگاترن، نابێ تارمایی ستریۆتایپهکانیان به‌سه‌ره‌وه دیاربن- ئه‌مه‌ش ئه‌رکه ههرهقورسهکهیه، چونکه واتای گۆڕینی خوودی خۆی میدیاکار ده‌گه‌ینێ.
ڕاگه‌یاندکاری، جگه‌له‌وه‌ی ماندووبوون و بزاوت و چالاکیی زۆری گه‌ره‌که، هه‌روه‌هاش ڕووبه‌ڕووی «که‌لله ڕه‌قی»ی جه‌ماوه‌ر ده‌بێته‌وه... چونکه جه‌ماوه‌ر، وه‌کو ڕایمۆند پاوه‌ر ده‌ڵێ، هه‌میشه کۆنپارێزه و تاکه‌کانی به‌دوای ئه‌و بابه‌تانه‌دا ده‌گه‌ڕێن که له‌گه‌ڵ فیکر و بۆچوونیان ده‌گونجێن- به‌زاندنی ئه‌و که‌لله ڕهقییهش کارێکی تا ئه‌وپه‌ڕی سه‌خته.
یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کی و هه‌ره‌گرنگه‌کانی ڕاگه‌یاندن، نواندنی ده‌ور و کاریگه‌رییه له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووریدا...
گه‌شه‌پێدان، واته چالاكیی ڕێكخراو و پڵان بۆ داڕێژراو له‌پێناو چاككردن و به‌ره‌وپێشبردنی بوار و لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیاندا.
ئه‌م چالاكی و پلاندانانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی دایه كه به‌رپرسی هه‌ره‌باڵای سسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تییه... بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سه‌ڵات پڵان و ستراتیجیای تۆكمه داده‌ڕێژێ و كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كانی بۆ ئاماده‌ده‌كات؛ پێوه‌ری لێهاتوویی و كارامه‌یی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی له جۆر و ئاستی ئه‌م پڵان و ستراتیجیایه دایه كه بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگا دایناوون و كاریان پێده‌كات.
گه‌شه‌پێدان، وه‌كو گوتمان، لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه؛ ئه‌وه‌ش بێگومان نه ته‌نیا لایه‌نی ماددی (وه‌كو : بیناكاری، كشتوكاڵ، بازرگانی، پیشه‌سازی و كه‌لوپه‌ل و...) به‌ڵكو، هه‌روه‌ها، بوار و لایه‌نه‌كانی مه‌عنه‌وی و ناماددیش له‌خۆ ده‌گرێ – ئه‌مه‌ش كاره هه‌ره ئاڵۆز و سهختهكهیه.
لایه‌نی مه‌عنه‌وی، واته په‌روه‌رده و كولتوور و كه‌سایه‌تی؛ په‌روه‌رده‌ی زانستی، كولتوورێكی پڕ به‌های یه‌كسانی و مرۆڤپه‌روه‌رانه‌ی هاوچه‌رخ، كه‌سایه‌تیی ته‌ندروست و به‌هێزی تاكه‌كان – ئه‌مانه كۆڵه‌گه‌ی كۆمه‌ڵگای گه‌شه‌سه‌ندوو و پێشكه‌وتوون.
لایه‌نی ماددی هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند و «گه‌شه‌سه‌ندوو» بێت، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی مه‌عنه‌ویی تاكه‌كان و بواره كولتوورییه‌كان، ئه‌وا پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان نه‌ك هه‌ر به ناكاملی ده‌مێنێته‌وه، بگره كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی تازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌دوادا دێن. بۆیه گرنگه، زۆر گرنگه، پڕۆسه‌كه گه‌شه‌پێدانێكی هاوسه‌نگ بێت – لایه‌نه‌كانی ماددی و مه‌عنه‌وی پێكه‌وه بگرێته‌وه.
گه‌شه‌پێدان ته‌نیا له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا نییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م به‌رپرسی یه‌كه‌مه، به‌ڵكو ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه نافه‌رمییه‌كانیش ده‌بێ له‌و ئه‌ركه‌دا هاوبه‌ش بن، وه‌كو – خێزان، ده‌زگای ئایینی، ده‌زگا كولتووری و ڕۆشنبیرییه‌كان، ڕاگه‌یاندن...
ڕاگه‌یاندن كه كار له‌سه‌ر فیكر و هوشیاریی ده‌كات، بێگومان گه‌شه‌پێدانی لایه‌نی مه‌عنه‌ویی مرۆڤ ده‌بێته ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی : به هه‌واڵ و زانیاری، لێكدانه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌كانی- ئاستی هوشیاریی تاكه‌كان بهرزدهكات؛ له‌هه‌مان كات به ورووژاندن و ده‌سنیشانكردنی ناته‌واوی و كورتهێنان و كێشه‌كانی پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان ده‌سه‌ڵات له كه‌موكوڕییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه. كه‌واته ڕاگه‌یاندن ئامرازێكی كارا و كاریگه‌ری پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانه.
ڕاگه‌یاندن، زێتریش مه‌به‌ست نافه‌رمییه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه توانا و ده‌سه‌ڵاتی ماددیی سنووردار یان هه‌ر نییه، بۆیه چالاكییه‌كانی خۆی چڕده‌كاته‌وه سه‌ر بوار و لایه‌نه‌كانی مه‌عنه‌ویی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌تایبه‌تیش هه‌وڵدان بۆ ورووژاندن و چالاككردنی زۆر له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كانی كه، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ، كز و سست بووین، وه‌كو : به‌های كاركردن، هاوكاری و پاڵپشتیكردن، چاكه و یارمه‌تیدان، یه‌كسانی...
ئه‌و ئه‌رک و ئامانجه‌ی ڕاگه‌یاندن و میدیاکاران له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، به‌تایبه‌تیش ئیمڕۆکه، گه‌لێ سه‌خت و دژوارتر ده‌بێ کاتێک ده‌بینین ده‌زگا فه‌رمییه‌کانی سیاسی، ئایینی، په‌روه‌رده ته‌ندروستی... له ئه‌وپه‌ڕیی کزی و لاوازی دان و ئه‌رکه‌کانی خۆیان وه‌کو پێویست جێبه‌جێ ناکه‌ن. بۆیه دیارده‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ره کاتێک ده‌بینین ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کان ده‌ورووژێنێ و گفتوگۆیان له‌سه‌ر سازده‌کا.
به‌ڵام ده‌بێ وێناکردنمان بۆ لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری فراوانتر و زانستیانه‌تر بکه‌ین- بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان چڕنهکینهوه ته‌نیا له خۆکوشتن و ته‌ڵاقدان و سولحی عه‌شایری، کولتووریش بریتیی نییه ته‌نیا له هونه‌ر و موزیک و هه‌ڵپه‌رکێ...
هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، خێزان و په‌یوه‌ندییه‌کان سسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیی پێکدێنن- چاکسازیی له ته‌واوی سسته‌مه‌که نه‌کرێ، گرفت و کێشه‌کانی ئه‌م بوارانه به‌رده‌وام و گه‌وره‌تر ده‌بن...
کو‌لتوور واته شێوازی ژیان، ئه‌وه که ژیانی ئێمه‌ی به‌م شێوه‌یه داناوه- سیاسه‌تمان، ئایینمان، ئابووریمان، هه‌ڵسوکه‌وتمان... هه‌مووی کو‌لتوور دایڕشتوون.
کولتووری سیاسی له هه‌موو وڵات و کۆمه‌ڵگایه‌کدا هه‌یه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر سیاسه‌تی کولتوورییه که ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌وی ده‌کات به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی کولتووری کۆمه‌ڵگا- ئه‌وه‌ش مخابن لای ئێمه هێشتا بزره... خۆزگه ڕاگه‌یاندن له‌م بواره‌شدا جێپه‌نجه‌کانی نه‌خش ده‌کرد.
٭ ئه‌م ده‌زگایانه دوو جۆرن : فه‌رمی و نافه‌رمی... جۆری یه‌که‌م هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه ده‌گرێته‌وه که ده‌سه‌ڵات یان سسته‌می سیاسی دایمه‌زراندوون به مه‌به‌ستی به‌رجه‌سته‌کردنی دسه‌ڵات و جێبه‌جێکردنی پلان و ئامانجه‌کانی- وه‌کو ده‌زگاکانی : په‌روه‌ده، ته‌ندروستی، ئایینی، زانستی، ڕاگه‌یاندن، جه‌نگی، هونه‌ری و کولتووری... هه‌رچی نافهرمییهکانن، ده‌زگا ڕه‌سه‌ن و خۆڕسکهکانن، ئه‌وانه‌ی کرۆکی سسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێنن و شێوازی ژیانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا داده‌ڕێژن، وه‌کو ده‌زگاکانی: خێزان، خزمایه‌تی، ده‌سه‌ڵات، ئایینی، چه‌کداری...

Top