لایەنی گرینگی بایۆمێتری

لایەنی گرینگی بایۆمێتری
هەنگاوی ناونووسکردنی کارمەند و مووچەخۆرانی حکوومەتی کوردستان هەتا کوو ئێستا وەک هەنگاوێک لە پرۆسەی /کەم کردنەوەی خەرجییەکانی حکوومەت و زیاد کردنی داهاتی حکوومەتئەوەی لە زبانی ئینگلیزی دا پێدەگۆترێ/ سیاسەتی ئۆستۆریتی دارایی / باسی لێوە کراوە.
دەبێ بزانین کەئەم هەنگاوە لەو پرۆسەیەدا گرینگە و لە رووی رێک و پێک کردنی سیستێمی ئیدارەی ولات و دامەزراندنی بروکراسییەکی کاریگەر جێ بایەخە .
بەلام گرینگترین لایەنی ئەم هەنگاوە ئەگەر بێتۆ وەک سیستم دابمەزری وپەیرەو بکرێ واتایەکی ئستراتێژیک بە خۆیەوە دەگرێ ئەوەش بریتییە لەوە کە مووچە بە رێگای بانک و حەساباتی بانکییەوە دابەش بکرێت.
ئەم کارە رەنگە لە حالەتی قەیرانی ئابووریی و دارایی تا رادەیەکی زەققی ئێستا دا زۆر کاریگەریی و واتای ئستراتێژیکی خۆی دەرنەخات بەلام دەبێتە بنەما بۆ ئەوەی کە ئەوەی لە ئابووریی دا پێدەگۆتری عۆمقی مالی/ فاینەنشیال دێپس/ رادەی بەربلاویی حەساباتی بانکی هاوولاتیان / لە کوردستاندا پەرە بستێنێت.
ئەم کارە(فراوان کردنی رادەی حەساباتی هاوولاتیان لە بانکەکاندا) بۆ چارەسەریی ئێستراتێژیک قەیرانی ئابووریی و بووژانەوەی ئابووریی ولات یگجار زۆر گرینگە لەبەر ئەوە کە ،
١.بانکەکان هەنگاو بە هەنگاو دەبنە سەرچاوەی مالی لە ناو کۆمەلگای کوردییدا
٢.ئەم پارە ووردانەی زیاتر لە دوو میلیۆن هاوولاتی کە کۆم ببنەوە دەبنە سەرمایەکی بەرچاو و باش کە چالاکانی بازار دەتوانن بۆ پرۆژەکانیان روو لەم ناوەندە مالییانە بکەنەوە.
٣. هەبوونی ئەم مەجالە بۆ چالاکانی بازار یەک لە گرینگترین مەرجەکانن بۆ ئەوە کە بەشی ناحکوومی ئابووریی بتوانی لایەنی خواست بۆ دامەزراندن بەرز کاتەوە کە خۆی سەرەکی ترین و بنەمایترین گرفتی ئابووریی ئێمەیە.
بۆیە ئەم هەنگاوانە هەم دەبێ بە گرینگ وەربگیردرێن و هەمیش بە دیققەتەوە دەبێ بۆ رای گشتی هاوولاتیان روون بکرێنەوە. لەم پێوەندییەدا میدیاکانی کوردستان و زانکۆکان گرینگترین ئۆرگانن کە دەبێ بۆ ئەم ئەرکە هەلستێنەوە. بە هیوای وورد بوونەوەی هەموو دلسۆزان بۆ تێگەیشتن وتێگەیاندنی ئەم هەنگاوەی حکوومەتی کوردستان .
حوسێن کوردنەژاد
2017-02-09
Top