دابەشنەکردنی عێراق.... سەربەخۆیی کوردستان (۷ وکۆتایی)
February 7, 2017
وتار و بیروڕا
لە دەستپیشخەرییەکەی هاوپەیمانێتیدا عێراق کە دەوڵەتی فیدرالی فرە نەتەوەیە، ئاماژە نەکراوە بۆ محکمەی فیدرالی وەکوو زامنێک بۆ رێگەگرتن لە پیشێلکردنی ماف و دەسەڵاتەکانی هەرێم و پارێزگا فیدرالییەکان لەلایەن حکومەتی ئیتیحادییەوە.
زۆری تریش هەن لەبارەی ئەم پرۆژەیەوە بگووترێن. سەرەڕای ئەوەی کە پێویستە پێشوازی لە هەموو دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەر بکرێ و پشتی تێ نەکرێ. یان بە موقاتەعە و موتارەکە لەگەڵ پێکهاتە سیاسییەکانی عێراقدا مامەڵە بکرێ. بەڵام باشترین وەڵام ئەوەیە کە سەرۆک بارزانی پێی راگەیاندوون (کورد هەموو هەوڵێکی دا بۆ بنیاتنانی عێراقی نوێ، بەڵام بە نانبڕین و تێکدانی شەراکەت و ئینکاریی مافەکانمان وەڵام دراینەوە، بۆیە هەر چارەسەرێک هەبێت دەبێ بە شێوەیەک بێ کۆتایی بە سەرهەڵدانەوەی کارەسات و نەهامەتی لە دژی گەلی کوردستان بێت). لەسەر ئەم بنەمایەش ئەوان کە هاتبوون باسی پاراستنی یەکێتی خاکی عێراق و دابەشنەکردنیان کرد. وەفدی هەموو حزبەکانی کوردستان باسی سەربەخۆیی کوردستانیان لەگەڵ کردن