پێکەوەژیانی کولتوورە جیاوازەکان لە کوردستاندا!
December 21, 2016
وتار و بیروڕا
ڕۆژەەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی فرەئێتنیکە، دانیشتوانەکەی پێکەاتوون لە : کورد، عەرەب، تورک، فارس، جوو، ئاسووری، تورکمان، بلوج، تات، تالیش، ئەرمەن، ئەفشار... و کەواتە فرەکولتووریشە، چونکە ەەر یەک لەو ئێتنۆسانە خاوەن کولتووری تایبەت بە خۆیەتی و جیاوازە لە ئەوانیدییەوە و ئەگەر تەنیا ئایین وەرگرین، وەکو توخمێکی ەەرەگرنگی کولتوور، ئەوا ئەم ناوچەیە تژییە لە ئایین و ئایینزا و باوەڕی جۆراوجۆر : ئیسلام- سوننە و شیعە، مەسیحی- کاتۆلیک وئەرتۆدۆکس، جوولەکەیی؛ ئینجا ئایینی ناوچەیی و سینکریت: ئێزدی، ئەەلی ەەق، عەلەوی (قزلباش و نوسەیری)، درووز...
کوردستانیش، بەەەمان جۆر، فرەئێتنیک و فرەکولتوورە؛ نوێنەرانی زۆربەی ئێتنۆس و کولتوورەکانی سەرەوە لەسەر خاکەکەی نیشتەجێن و لە کۆنتاکت و پەیوەندیی مێژوویی دان لەگەڵ یەکدیدا- ەەموویان پێکەوە مێژوویەکی ەاوبەشی سەدان ساڵەیان ەەیە... لە سۆنگەی ئەمەشەوە ەەندێ لە پسپۆران کوردستان بە «گەنجینەی ئایینان» ناوزەد دەکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم پێکەوەژیانە پڕۆسەیەکی تائەوپەڕی ئاڵۆز و گرفت ئامێزە؛ لە ەەموو ماوەی مێژوودا پڕۆسەی ئەم پێکەوەژیانە ەەمیشە تژیبووە لە توندوتیژی و ەەوڵی یەکتر سڕینەوە و زاڵبوون بەسەر یەکدیدا لەلایەن ئێتنۆس و پەێڕەوکەرانی ئایین و مەزەبە جۆراوجۆرەکانەوە...
کەواتە پێکەوەژیان پڕۆسەیەکی بەردەوام و ەەمیشەییە؛ بۆیە دەبێ بگەڕێین بەدوای ەۆکارەکانی داەێنانی گرفت و ئاڵۆزییەکان لەنێوان توخم و ڕەگەزەکانی لە ڕەوتی ئەم پڕۆسەیەدا دەژین... بەڕای ئێمە، دوو ەۆکاری سەرەکی و کاریگەر لەم بوارەدا بریتین لە : کولتوور و سیاسەت؛ دەبێ لە جوغزی ئەم دوو ەۆکارەوە سەیری پێکەوەژیانی گڕوپ و ئێتنۆسەکانی ناوچەیەکی دیاریکراو بکەین.
کولتوور، واتە شیوازی ژیانی کۆمەڵە خەڵکێک لەسەر بنەمای ەەندێ نۆڕم، ڕێسا و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی کە زۆرینەیان ئایینی یاخود تەقدیس و بەئایینیی کراون و لەناو ئەو خەڵکەدا توند چەسپاوون، ئەستەمە بتوانن لێیان دەرچن. لە ناوچەیەکی مێژوویی- کولتووری وەکو ڕۆژەەڵاتی ناوەڕاست، ئایین توخمی ەەرەسەرەکی و کاریگەرە لە ژیانی خەڵکی ئەوێدا؛ بەتایبەتیش ئایینی ئیسلام کە سەرلەبەری ژیانی کۆمەڵایەتیی پەیڕەوکەرانی کۆنترۆڵکردووە، نە ەەر ئەوە، بەڵکو ڕێسا و پرانسیپەکانی ئیسلام خزێنراونەتە نێو بەشێکی زۆری یاسا وەزعییەکانیشەوە؛ ەەروەەا جێپەنجەکانی ئایین بەسەر لایەنی ماددیشەوە بەزەقی دیارن- وەکو جلوبەرگ، سمێل و ڕیش بەردانەوە و... ئەمە ەەندێ لە ئایینەکانی دیش دەگرێتەوە بەڵام بەڕادەی کەمتر.
لەم ڕوانگەیەوە، دەتوانین سەرلەبەری ئێتنۆسانی کوردستان، بەڕادەیەکی زۆریش ەی ەەموو ڕۆژەەڵاتی ناوەڕاست، بە کۆمەڵەی «ئێتنۆئایینی» لە قەڵەم بدەین. ەەر کۆمەڵەیەکیش لەم جۆرە، وەکو باوە، داخراو و دوورەپەرێزە، پیاوسالارە، توندڕەو و دەسگیرۆیە بە پیرۆزییەکانی خۆیەوە، دەزگای ئایینی تیایدا باڵادەستە، دەسەڵات بەلایانەوە بۆ زاڵبوون و کۆنترۆڵکردنە... کەواتە ئەندامەکانی ئامادەن بۆ توندوتیژی و ئەگەر ەۆکارگەلیتر بێنە ئاراوە ئەوا بەرەو تیرۆریش دەچن.
یەکێک لەو ەۆکارانەش، وەکو گوتمان، سیاسەتە کە بزوینەرێکی بەەێزە بۆ دابینکردنی «پێکەوەژیان»ی توخمە جیاوازەکان... لەەەمان کات بۆ تێکدانیشی.
ئێلیتی دەسەڵاتدار، کە ئەویش سەربە کۆمەڵەی ئێتنۆئایینیە و ەەمان ئەو سیمایانەی سەرەوەیان ەەیە، ئەوەندەی کار بۆ کۆنترۆڵ و ملکەچکردنی ئەوانیدی دەکات، ئەوەندە مەبەستی پێکەوەژیانێکی یەکسان و ئارام نییە... پێکەوەژیان بەلای ئەم جۆرە دەسەڵاتە واتە- ژێردەست و ملکەچکردنی ئەوانیتر.
ئەم جۆرە شێوازی بیرکردنەوەیە، بێگومان، سەرچاوەی لە کولتوور ەەڵگرتووە؛ ەەر کۆمەڵگایەکیش دەرنەچێ لە قاوغی کۆمەڵەی «ئێتنۆئایینی»- ئەم مینتالیتێتەی ەەر دەمێنێتەوە.
لە ڕاستیشدا، پڕۆسەی دەربازبوون لەم قۆناغە دەستیپێکردووە؛ دەکرێ سەرەەڵدانی دیاردەی حیزبی ئایینی «ئیسلامی» لە کوردستان وەکو سەرەتایەک بۆ ئەم پڕۆسەیە تەماشابکەین- لە ڕابردوودا ەەر حیزب و بزووتنەوەیەکی سیاسی ناچار پەنای دەبرد بۆ پشتیوانیی دەزگای ئایینی و ڕاکێشانی پیاوانی ئایینیی ناودار، ئێستاکە پێچەوانەیە- دەزگای ئایینی و پیاوانی ئایینی پەنا بۆ سیاسەت دەبەن، ڕێکخراو و چالاکیی سیاسی ڕێکدەخەن... ئەمە یەکێکە لەو گۆڕانکارییە گەورانەی بەسەر ەوشیاریی پیاوانی ئایینیدا ەاتووە لە کوردستان، ناوەڕۆکی ئەم گۆڕانەش لەوەدایە کە ئەمان چیتر تەنیا بە ئایین ناتوانن ژیانی سەرزەمین دابین و چاکی بکەن، بۆ ئەمە دەبێ ڕوو لە سیاسەت و ئابووری و لایەنی نەتەوەیی بکەن- گەڕانەوەی دەزگای ئایینی بۆ سەر زەمین، سەرەتایەکی گرنگە بۆ دەربازبوون لە ەوشیاریی ئایینیی ڕەەا... ئەمەش بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی «ئێتنۆئایینی « بایەخ و کاریگەریی زۆری ەەیە. ەەروەەاش بڵاوبوونەوەی بەەا دیموکراتییەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا وەکو : فرەیی، مافی مرۆڤ، یەکسانی، مافی ئافرەت، ئازادیی ڕادەربڕین و... کە ئەگەرچی بەتەواوی و ەەمووجارێک پەیڕەو نەدەکران، بەڵام بۆ بەڕێکردنی قۆناغەکە دەوریان کەم نەبوو.
لێرەشدا، دەبێ بڵێین کە، لەگەڵ ئەو جیاوازی و نایەکسانییەی نیوان کولتوور و ئێتنۆسەکان، لە ناوچەکە بەگشتی و لە کوردستاندا بەتایبەتی جۆرێک لە پێکەوەژیان بەڕێوەچووە کە ئەگەرچی نایەکسان، بەڵام ئارام و بێ توندوتیژیی جەستەیی؛ چەند مینبەرێکی ئایینی ەەندێ جار ەاندانیان پێوەدیارە، کەچی خۆشبەختانە بێئاکام؛ ناکۆکیی نێوان موسڵمان و مەسیحی، موسڵمان و ئێزدی و کاکەیی بەدیی نەکراون؛ ناکۆکی و توندوتیژیی نێوان سوننە و شیعە، پێچەوانەی بەشەکانیتری عیراق، لە کوردستان ەەرگیز ڕوویاننەداوە... ئەمەش بەڕای ئێمە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ ەۆکاری مێژوویی، ئەو مێژووەی کە تیایدا کورد ەەمیشە ستەم لێکراو بووە... بەشێکیشی بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ جۆری حوکمڕانی و دەسەڵات لە کوردستاندا.
لەبەر ڕۆشنایی ئەوەی لەسەرەوە گوتمان، دەتوانین بڵیین کە لە کوردستاندا ڕەوشێکی ئایینی و نەتەوەیی لەبار ڕەخساوە بۆ پێکەوەژیانی نەتەوە و کولتوورە جیاوازەکان؛ ەەروەەا دەتوانین ئەم ڕەوشە بە ەەنگاوێک دابنێین بۆ دەربازبوون لە قۆناغی کۆمەڵگای «ئێتنۆئایینی» و بۆیەش ئێمە، لەم ڕوانگەیەوە، تیشکی ئاسۆیەکی ڕوون بەدی دەکەین لە پڕۆسەی پێشڤەچوونی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگای کوردیدا.
ئەم تیشکەش دەبێ بە مەشخەڵ و ڕووناکیی تەواو دەبەخشێ لە حاڵەتی درککردنی دەسەڵات بە گرنگی و دەوری چارەنووسازی کولتوور لە پڕۆسەی پێشڤەچووندا... لەم ڕووەوە، دەسەڵاتی کوردی لەبەردەم دوو ئەلتەرناتیڤ دایە : ئایا ەەر دڵسۆز و ملکەچ دەمێنێتەوە بۆ کولتووری کۆمەڵگاکەی، یاخود بوێرانە دەستوبرد دەکات لەپێناو چاکسازیی کولتووریدا- ئەویش بە لادانی پیرۆزیی لەسەر کۆمەڵێک لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی باو (خزمایەتی، دۆستایەتی، خێڵایەتی و...)؛ نەەێشتنی نایەکسانی لەسەر بنەمای ڕەگەز، تەمەن، ئایین، ناوچە...؛ نەەێشتنی یا ەەرنەبێ کەمکردنەوەی باڵادەستیی دەزگای ئایینی؛ ڕەخساندنی ئازادیی ڕەەای تاکەکەس...