سیاسەت هۆنەری مومکینە؟

سیاسەت هۆنەری مومکینە؟
زۆر جار بیستومانە لە پێناسەی ناوەرۆکی سیاسەت و سیاسەت داریشتندا ئەم رەستەیە بەکار دێت، -سیاسەت هۆنەری مومکینە-.
گرینگە وورد بینەوە لە سەر – مومکین- ,ئەگەر سیاسەت هۆنەری مومکین بێ,
- دیارە ئەو دەم سیاسەت نابێتە باشترین لە ناو بژاردەکاندا و رەنگە نەبێتە خەراپترینیش بەلکوو دەبێتە مومکینترین.
بۆچوونی نۆرماتیڤ بە گێۆرەی کتێب و مۆدێلی تیئۆریک و تەنانەت ئیدێئۆلۆژیک گشتیان باس لە باشترین دەکەن بە واتای ئیدێعال
ئەوەی کە دەبێ لە بیرکردنەوەی سیاسی لە ناو سیاسەتی کوردییدا دەبێ قەراری لە سەر بدەین وبگەینگە تێگەشتنێکی هاوبەش لە سەری ئەوەیە کە - مومکین - ،- باشترین- نییە و بە ئیجبار –خەراپترین- یش نییە بەلکوو مومکینترینە ،. مومکینترین بوون سیاسەتی مەجبوور دەکات کە ببەسترێتەوە بە کات و شۆێن لەبەر ئەوە کە مومکین بوون و نەبوونی دەبێ وەک دیارەدێکی کۆنکرێت هەلبسەنگێندرێت و قەراریی لە سەر بدرێت، ئاکام دەبێتە ئەوە کە ئەم کۆنکرێت بوونە بە ئیجبار لە بۆچوونی نۆرماتیڤ و مۆدێلان دوورمان دەخاتەوە یان لانی کەم لە گرینگی ئەوان کەم دەکاتەوە.
شی کردنەوەی کات و سەردەم دەبێتە ئەرکێکی گرینگ لە پرۆسەی تێگەیشتنی مومکین دا و شی کردنەوەی شۆێن دەبێتە بەشێکی گرینگی تری ئەم پرۆسەیە.
سرنج نەدان بەو خالانەی سەرەوە زۆر حیزب و لایەنی نێو خۆیی کوردستان و زۆر کەس و شارزای نێو خۆیی و دەرەکی تووشی هەلەی جیددی کردووە و دەیکات. رۆژانە لە زۆربەی بوارەکاندا گێۆبیست دەبین کە دەبێ پلانی ستراتێژیک ونموونەیی دابرێژرێت و دەبێ پسپۆران پلانمان بۆ دابرێژن و ......، ئەمە دێتە ئە واتایە کە جارێ مومکین و ئیدێعالمان لە یەک جیا نەکردووتەوە.
دیاریی کردنی مومکین دەبێ ببێتە ئەرکی پێش رووی ئەحزاب و کار بەدەستان لە پرۆسەی داریشتنی سیاسەت بۆ ئیدارە و چآرەسەری قەیرانی ئابووریی و ئەنیستیتیۆشنالی باشووری ولات دا.
Top