چەمكی دوژمن لای هەرتاكێك هەر سیاسی و حزبێك و هەرنەتەوەیەك پێناسەو مانای خۆی هەیە دەكرێ فارسێكی شیعە مەزهەب دوژمن مانایەكی تری هەبێت و ناوێكی جیاوازی هەبێت، لای توركێكی حەنەفی مەزهەبی نەتەوە پەرست یاخود دوژمن لای عەرەبێكی سوننە مانایەكی تری هەبێت كەواتە چەمكی دوژمن واتە ئەو كەس و لایەن و دەوڵەتەی كەدژی بەرژەوەندیەكانی توانای تۆ وەك تاك تۆ وەك نەتەوە تۆ وەك حیزب بەڵام ئێمە كەلەسەردەمێكدا دەژین جیاواز لەسەردەمەكانی تر كەئەمڕۆ باس لەدیموكراتیەت و ئازادی ڕادەربڕین و سەروەری یاسا بووەتە دروشم چەپ و راست لەئاستی جیهان جگەلە تیرۆریستەكان واتە دەكرێ پێناسەی دوژمن بۆ ناوخۆی كۆمەڵگایە بگۆڕێ بەڕكابەر ئەگەر ئەو كۆمەڵگاو دەوڵەتە بەپڕەنسیپەكانی دیموكراتی مامەڵەیان كرد ئەی دوژمن لای گەلی كوردستان چیەو كێیە چۆن پۆلێنی كەین ؟ پێم وابێت ئەمە لە وتارێكدا ناتوانرێت بەتەواوی بخرێتەڕوو چونكە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو گەلی كوردستان دوژمنی جیاجیای هەیە كەلەنێو دەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخۆییدا خۆی دەبینێتەوە كەم میللەت وەك كورد لەدوژمندا هەمە جۆرەو هەم فرەجۆربێت هەندێك جار هەڵكەوتووە بەپێی هەل و مەرجی سیاسی و ناچاری دوژمنی كورد لەپارچەیەك جیاواز بووە لەو دوژمنەی لەپارچەیەكی تردا هەیە بەڵام ئێستا دەوژمن جێگۆڕكێی تێدا كراوە دەكرێ كورد لە ئاستی نێودەوڵەتی دۆستەكانی زیاتر بن لەدوژمن وەلێ لەهەرێمایەتی هێزی دوژمن لاوازە بۆیە مامەڵەیان توند نیە وەك جاران هەرچەندە بەردەوام لەجەنگی جیاجیاو شاراوەدا دژی ئەزموونی كوردستانن ئێستا كەناوچەكەو جیهان بەرەو گۆڕانكاری دەڕوات بۆ یەكەمجار لەمێژووی كورددا كەبەبوێرییەوە داوای سەربەخۆیی دەكات گرەوی بردنەوەی ئەم سەربەخۆییە یەكڕیزی ماڵی كوردستانەو دۆڕاندنیشی پەرتەوازەییی هێزە سیاسیەكانە بۆیە دوژمنانی سەربەخۆیی گرەو لەسەر تێكدانی یەكڕیزی كورد دەكەن، پرسیار ئەوەیە كێ دوژمنەو كێ دوژمنی كێیە ؟ لەڕۆژنامەی ئاوێنە ژمارە 536 لە 19/7/2016 لە لاپەڕەی 2 دا ڕاپۆرتێك بڵاوبۆتەوە من قسەم لەسەر ئامادەكاری ڕاپۆرتەكەو ئامانج و ناوەرۆكەكەی نیە من قسەم لەسەر ئەو دوو مانشێتە یاخود ئەو دوو ناونیشانە زەق كراوە دژبەیەكەیە (كەدەڵێ دوژمنەكەی بارزانی لەسلێمانی بای باڵی خۆی دەدات) یاخود (مالیكی دەیەوێت بزمارێك لەناوماڵی كوردی بدات) ئەگەر مالیكی دوژمنی بارزانی بێت بزمار لەماڵی بارزانی دەدات نەك كورد بارزانی خۆی ماڵی كوردە هەموو جەنگێكی بۆ كوردە بۆیە ئەو ڕستەیە لەم دوو ناونیشانە دەردەكەوێت كە مالیكی دوژمنی ئیرادەی كوردە ڕاستە ڕۆژنامەنوس و ڕۆژنامەگەری ئازادن لەگەیاندنی هەواڵ بەڵام هەواڵی دروست ئەگەر بەوردی سەیربكەین لەڕۆژنامەی هیچ وڵاتێكدا نیە ڕەمزو سمبولی وڵاتی خۆی لەبەرامبەر دوژمنەكەی بچوك بكات یان ناشیرینی بكات هەرچەندە ڕۆژنامەی ئاوێنە ئەمە چەندین جارە ئەم جۆرە هەواڵانە یاخود بەرنامانە مەبەستیەتی بڵاو دەكاتەوە بەڵام رۆژنامەی ئاوێنە ئەگەر كەمێك بیریان بكردایەتەوە ئەوە بۆ ئەو ناونیشانە (دوژمنەكەی بارزانی لەسلێمانی بای بڵی خۆی دەدات) كەمێك وردتر دەبوون چونكە زەق كردنەوەی ئەو دروشمە لێدانە لەشكۆی مێژووی سلێمانی چونكە سلێمانی دوژمنی بارزانی ناهێنێتە ماڵی خۆی لەبەرئەوە بارزانی ڕابەرایەتی بزوتنەوەی كوردایەتی و سەرۆكایەتی شەڕی دژی داعش دەكات سەدەیەك زیاترە خەباتی كوردایەتی دەكەن سلێمانیش مێژوویەكی پڕشكۆی هەیە بەرامبەر بارزانی بۆیە سەرەڕای جیاوازی بیروڕاو ڕكابەری سیاسی بۆ هەڵبژاردن دەبوو رۆشنبیرانی شارو سیاسیەكان ئەو گلەییەیان لە ئاوێنە بكردایە چۆن دوژمنەكەی بارزانی لەسلێمانی بێت هەرچەندە بەقەولی ئاوێنە دوژمنەكەی بارزانی یەك باڵی بادا چونكە لەهەڵەبجە نەیانهێشت بای باڵەكەی تری بدات دواجار بەهاوڕێیانی ئاوێنە و خەڵكی بەڕێزی كوردستان دەڵێم ئەمە ناچێتە چوارچێوەی ئازادی رۆژنامەگەری و بەرژەوەندی گشتی كوردستان تەنها ڕقێكی سیاسیانە لەپشت ئەم جۆرە زەق كردنەوانەوەن بۆئەوەی هەموو لایەك باش بزانن بارزانی دوژمنی كەس نیە تەنها دوژمنانی كورد نەبێت.