پشکه‌کانی چاڤی لاند و ئیعلامی سلێمانی

پشکه‌کانی چاڤی لاند و  ئیعلامی سلێمانی
ئه‌وه‌ بۆ چه‌نده‌مین جاره‌، خاوه‌ن پشکه‌کانی پرۆژه‌ی چاڤی لاند خۆپێشاندان ساز ده‌که‌ن و داوای مافه‌کانیان ده‌که‌ن که‌ به‌ قسه‌ی خۆیان شاسوار عه‌بدولواحیدی خاوه‌نی کۆمپانیاکه‌، ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون و نایانداته‌وه‌.
یه‌ک به‌ باری خۆم له‌وه‌ زیاتر له‌ خاوه‌نی چاڤی لاند چاوه‌ڕێ ناکه‌م، چونکه‌ ئه‌سڵه‌ن سه‌رچاوه‌ی هه‌موو سامانه‌‌که‌ی سه‌دان پرسیاری له‌سه‌ره‌، ڕووی ده‌مم له‌ پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه‌ که‌ حه‌وت حه‌وت قسه ده‌که‌ن و خۆیان له‌ مافی نۆ هه‌زار هاووڵاتی سلێمانی ده‌دزنه‌وه‌. ڕووی قسه‌م له‌ هه‌ڤاڵ و عه‌لی و سۆران و عیزه‌ت و شێرکۆ و ئه‌مانه‌یه‌ که‌ سه‌ری زمان و بنی زمانیان مافی خه‌ڵک و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و شه‌فافییه‌ت و ئه‌م قسه‌ قه‌بانه‌یه‌. ڕه‌خنه‌ی توندم له‌ ئیعلامه‌ (پڕۆفیشناڵه‌ ئه‌هلی و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ)ه‌که‌‌ی سلێمانییه‌ که‌ تووی مه‌لیکیان له‌ خۆیان قه‌ده‌غه کردووه، هه‌ر هه‌موویان له‌ پێناو داوه‌‌تێکی شه‌وانه‌دا فزه‌یان لێوه‌ نایه‌ت‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پشکه‌ مافخوراوه‌‌کانی چاڤی لاند خه‌ڵکی سوماڵ بن.
Top