ڕێگریی له‌ خیانه‌ت

ڕێگریی له‌ خیانه‌ت
کاک ئاریان فه‌ره‌ج- ی هاوڕێم، له‌ دوا پۆستیدا، له‌ یه‌کێتی و گۆڕان ده‌پاڕێته‌وه‌ و به‌ خوێنی شه‌هیدانی کوردستان سوێندیان ده‌دات، مێژوو دووباره‌ نه‌که‌نه‌وه‌.
کاکه‌ ئاریان، چاوت ماچ ده‌که‌م و ده‌زانم زۆر دڵسۆزانه‌ و له‌ دڵه‌وه‌ ده‌سته‌ودامێنیان ده‌بیت، به‌ڵام به‌خوا برام سوودی نییه‌، عه‌ره‌ب گوته‌نی: ئه‌وه‌ی بانگی ده‌که‌ی ڕۆحی تێدا نه‌ماوه‌. بۆیه‌ سوودی نییه‌ و کار له‌ کار ترازاوه‌. نه‌وشیروان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر سه‌نعاته کۆنه‌که‌ی.
برام واز له‌ هه‌موو به‌ڵگه‌ و نیشانه‌کانی تر بێنه‌، توخوا که‌سێک زه‌ڕه‌یه‌ک ڕێزی بۆ کورد و کوردستان و گیانی شه‌هیدان و ڕه‌نجی پێشمه‌رگه‌‌ هه‌بێت، هوشیار عه‌بدوڵڵا و ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌کاته‌ ده‌مڕاستی میلله‌تێک سه‌دان هه‌زار قوربانی له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیدا دابێت و ئێستێ ئاڵا و هوشیار بێ شه‌رمانه‌ بڵێن: کوردستان به‌شێکه‌ له‌ عێراق؟
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت هیوابڕاو بین. ئاخر نه‌وشیروانییه‌کان هیچ، به‌ک به‌ باری خۆم هێنده‌ی تاڵه‌موویه‌ک ئومێدم پێیان نه‌بووه‌ و نییه‌، چونکه‌ سه‌رله‌به‌ریان عه‌بدی مه‌ئموورن، وه‌لێ نابێت هه‌رگیز له‌ خه‌ڵکه‌ پێشمه‌رگه‌ و قوربانیده‌ر و سه‌رکرده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کانی یه‌کێتی نائومێد بین.
دڵنیابن و به‌م زووانه‌ ده‌بینن که‌ خه‌ڵکه‌ ماندووه‌که‌ی یه‌کێتی، مه‌حاڵه‌ بوار بده‌ن، نه‌‌وشیروان، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌زاجی شه‌خسی و نه‌خۆشی خۆیدا، ئه‌وان و حزبه‌که‌یان به‌ره‌و خیانه‌ت ببات.
Top