ده‌ڵێن، له‌م ڕۆژانه‌دا نه‌وشیروان به‌سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی یه‌کێتی ده‌چێته به‌غدا....بۆیه ناچارم جارێکی تریش بیرتان بێنمه‌وه. گوتم: بڕیاره‌که‌ی پارێزگاری سلێمانی به ته‌عریبکردنی سلێمانی؛ یه‌که‌م، به فه‌رمانی نه‌وشیروان و کاربه‌ده‌ستانی باڵای یه‌کێتییه و به ئاگاداری و بۆ ڕازیکردنی به‌غدا و تارانه. دووه‌م، ئه‌م هه‌ڕاجکردنه‌ی سلێمانی، لێکه‌وته‌وه‌ی سیاسی ده‌بێت له نێوان هه‌ردوولا. دوو ڕۆژی نه‌برد، پارێزگاری سلێمانی بێ پرسی حکوومه‌تی هه‌رێم چووه خزمه‌ت مالیکی و یاریده‌ده‌رانی عبادی. وا ئێستێ نه‌وشیروان و وه‌فدێکی حزبه‌که‌شی ده‌چن.
نه‌وشیروان که داوای گۆڕانی ده‌کرد و حه‌ره‌که‌یه‌کی به‌و ناوه دانابوو، که‌چی خۆی په‌نجا ساڵه هێنده‌ی تاڵه‌موویه‌ک نه‌گۆڕاوه. ئاخر ئه‌م نه‌وشیروانه که ئیستێ ساڵی ٢٠١٦ ده‌چێته به‌غدا، ساڵی ١٩٦٦یش هه‌ر له به‌غدا بوو، به هه‌مان شێواز و بۆ هه‌مان مه‌رام و مه‌به‌ست.