له‌باره‌ی بڕیاره‌که‌ی پارێزگاری سلێمانییه‌وه که ڕێگه به تۆمارکردن و تاپۆکردنی ئه‌رزه و خان‌و و موڵکایه‌تی به عه‌ره‌بی عێراق ده‌دات، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٦/٦/٢٠١٦، پۆستێکم نوسی. له‌وێدا گوتم: ئه‌م ته‌عریبه قانوونییه، یه‌که‌م به ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندیی نه‌وشیروان و کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی ده‌کرێ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به ئه‌مری ئه‌وان نه‌بێت. ئاماژه‌شم دا که په‌یام و مه‌راییه‌کی سییاسیانه‌ی تێدایه بۆ به‌غدا و تاران و له‌و نێزیکانه ئه‌نجامی ئه‌م بڕیاره ده‌رده‌که‌وێت.
جا قوربان ئه‌وه ده‌رکه‌وت. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون بۆچی چووه بۆ به‌غدا؟ چی ده‌کات له خزمه‌ت مالیکیدا؟
ئاخۆ مالیکی و عبادی به‌ڵێنی چی‌یان به نه‌وشیروان و یه‌کێتی دابێت به‌رانبه‌ر به هه‌ڕاجکردنی خاکی سلێمانی.
چاوه‌ڕوان بن و بزانن من له خۆڕا ناوم لێناوه خیانه‌ت یان له‌سه‌ر هه‌قم.