قاپ چی تێدا بێت ئەوەی لێ دەڕژێت.

قاپ چی تێدا بێت ئەوەی لێ دەڕژێت.
ئیعلامێك، ئیعلامی نەوشیروان و گۆڕان بێت، هەر ئەوەی لێ‌ چاوەڕوان دەكرێت.دوێنێ شەو بۆ دەدوازدە دەقەیەك، تەماشای كەناڵەكەی نەوشیروانم كرد، یەكەمین جاربوو، بێزم لە كارەكەی خۆم ببێتەوە كە ئیعلامە.
بە ڕاستی نازانم نەوشیروان و ئیعلامەكەی كام شاڵاوی ئیعلامی ڕادەگرن؟ جا بۆ بەردەستەكانی نەوشیروان حەوت ساڵە دەمیان لێكناوە، تا ئێستێ ڕایگرن؟ باشە ئەگەر باسی پارتی نەكەن و جنێوی پێ نەدەن مەگەر ئیعلامەكەیان داخەن.
سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی بە شەڕەجنێوی ئیعلامەكەی نەوشیروان خەمبار بوون، ویستیان دەورێكی خێر بگێڕن و پێیان ڕاگرن. وەلی بەڕێزینە، ئەسڵ لای ئەوانە ئەوەیە كە بینیتان و بیستان، ئەگەر شتێكی جیاوازتان لێ بینین ئەوە نەشازە. بۆیە خۆتان ماندوو مەكەن، ئەمانە كەسانێكن بێ جنێودان و سووكایەتی بە خەڵك ناژین، فرچكیان بە شەڕوئاشووبەوە گرتووە.
تكایە لێیانگەڕێن با لە جنێو و بووختان بەردەوام بن، با تەعبیر لە ناخ و شەخسییەت و ئاستی خۆیان و پەروەردەكەیان بكەن.
Top