خیانه‌ت له‌ سلێمانی

خیانه‌ت له‌ سلێمانی
جاران، نه‌وشیروان و کاتباشییه‌کانی، به‌ شه‌رمێک و له‌ ژێر لێوه‌وه‌، باسی دابه‌‌شکردنی کوردستانیان ده‌کرد، ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌، جه‌ماعه‌ت شووڵیان لێ هه‌ڵکێشاوه‌ و زۆر ڕووقایمانه، باسی جیاکردنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌که‌ن. له‌وه‌ گه‌ڕێن ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ و ته‌نزیر بۆ ئه‌م خیانه‌‌ته‌ ده‌که‌ن، هیچیان خه‌ڵکی شاره‌که‌ نین، به‌ڵام بێده‌نگبوونی دوو لایه‌ن، مایه‌ی پرسیاره: ڕۆشنبیرانی سلێمانی و کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی. نازانم دڵسۆزانی ناو یه‌کێتی تا کوێ و که‌ی له‌م گه‌جه‌ڕوگوجه‌ڕه‌ی که‌س نازانێت له‌ کوێوه‌ هاتوون و بوونه‌ته‌ کوێخای سلێمانی قبووڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام دڵنیام هاکا خه‌ڵکی شار ئه‌م ناکه‌سبه‌چانه‌ی شه‌قتڕێن و شار به‌ده‌رکرد.
Top