باجی قه‌یران

باجی قه‌یران
چوار حزبه‌که‌، باجێکی سیاسی قورسی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ساڵێکه‌‌ خووڵقاندوویانه‌، ده‌ده‌ن.
له‌ دنیای پێشکه‌وتوودا، حزبه‌کان، تا له‌ حکوومه‌تدا بن، هاوکار و ده‌ستبارن، ده‌مێکیش بوونه‌ ئۆپۆزسیۆن، ڕه‌خنه‌ ده‌گرن نه‌ک بیانوو، چاودێریی ده‌که‌ن نه‌ک جاسووسی. له‌به‌ر دوو هۆکاری سه‌ره‌کیش، وڵات تووشی قه‌یرانی توند و گه‌وره‌ ناکه‌ن:
چونکه‌ وڵات به‌ هی خۆیان ده‌زانن با خه‌ڵکێکی تریش له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بێت. دووه‌م، له‌به‌ر خۆیان، ئاخر ته‌جره‌‌به‌کانی مێژووی سیاسیی هه‌موو دنیا پێمان ده‌ڵێن؛ هه‌ر هێزێکی سیاسی، قه‌یرانی قووڵ بنێته‌وه‌، دواجار خۆی ده‌بێته‌ یه‌که‌مین قوربانی ئه‌و قه‌یرانه‌ و به‌ سه‌لامه‌تی لێی ده‌رناچێت.
گۆڕان، یه‌کێتی، یه‌ککرتوو و کۆمه‌ڵ، هیچیان به‌ ساغڵه‌می له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستێ ده‌رناچن و نابنه‌وه‌ به‌ حزبه‌که‌ی پێش ٢٣ی حوزه‌یران.
به‌رپرسیاێتییه‌که‌ش، ته‌نیا له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌‌تییه‌کانیانه که‌ له‌م ڕاستینه‌ ساده‌یه‌ بێئاگان.
Top