نامه‌یه‌کی کراوه بۆ خوشکوبرایانمان له کوردستانی ئێران...
June 3, 2016
وتار و بیروڕا
وه‌ک ئاگادارن، له‌و ڕۆژانه‌ی پێشوودا، ئاغای ڕۆحانی، هاته لای ئێوه، گه‌لێک گوتاری ئاگرینی دا، سۆزوبهڵێنی زۆری گوتنه‌وه، درووشم و قسه‌ی گه‌وره‌ی کردن. قسه له‌سه‌ر هیچکامیان ناکه‌م، ئه‌وه مافی ئێوه‌یه وه‌ده‌نگ بێن و بڕیار له چاره‌نووسی خۆتان بده‌ن، وه‌لێ دوو قسان له دوو بابه‌تیاندا ده‌که‌م.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کوردێک باوه‌ڕ به قسه خۆشه‌کانی ئاغای ڕۆحانى، یان هه‌ر کاربه‌ده‌ستێکی ئێرانێ بکات، جارێ با مافی خوێندن به زمانى كوردى بسه‌لمێنن، که مافێکی سرووشتی و ئاینی و دنیاییه.
بهخوشکوبرایانیشمان له کوردستانی ئێران ده‌ڵێم، هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌و ئیدعایه‌ی ئاغاى ڕۆحانی مه‌که‌ن که ده‌ڵێت(ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بووایه، داعش هه‌ولێری ده‌گرت). دڵنیابن، ههولێرهکهتان، پێشمه‌رگه‌ی کوردستان پاراستوویانه و ده‌یپارێزن. تا پێشمه‌رگه و بارزانی هه‌بن، نه داعش و نه تهگبیرکهران و نه هانده‌رانی داعش، ده‌ستی چه‌په‌ڵیان ناگاته هه‌ولێر.
ئه‌وه بۆیه واتان پێ ده‌ڵێن تا بێئومێدتان بکه‌ن له هه‌ولێر. ئه‌و هه‌ولێره‌ی دڵنیام هه‌مووتان ئومێدی زۆرتان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیووه.