ڕێگەی ئاسان بۆ دەرچوون لە قەیران
May 31, 2016
وتار و بیروڕا
ئەم دوو ئەنجامە جیاوازە بۆ هەمان سەرەتا ئەوەمان پێدەڵێت كە ئەوە خۆڕاگریی حكومەتەكان و هەبوونی رێگەچارەی زانستی و سوودوەرگرتنە لە ئەزموونی سەركەوتووان كە دەبنە ڕێگانیشاندەر بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی قەیران و بنیادنانی ئایندەیەكی گەش بۆ گەل و وڵات.
لێرەوە جێگەی خۆیەتی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بخەینە بەرچاوی دروستكارانی بڕیار وەك رێنماییەكی گشتی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی قەیرانێك كە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر بە وریایی و نەفەسی درێژ و هەستیارانە مامەڵەی لەگەڵدا بكات:
1. خێرا بنیادنانەوەی پردی متمانە لە نێوان حكومەت و خەڵكدا.
2. پێداچوونەوە بە خشتەی نوێی مووچە و دەستكردن بە كەمكردنەوەی بەرچاوی خەرجییەكانی دامودزگاكانی حكومەت خۆی، بۆ ئەوەی هاووڵاتی ڕازی بێت بەو هەنگاوانەی كە دواتر ئەوانیش دەگرێتەوە.
3. هەماهەنگیی لەگەڵ پەیمانگا نێودەوڵەتییە شارەزاكان بۆ سوودوەرگرتن لە (پڕۆژەی ریفۆرمی دارایی) وەك رێگەچارەیەكی خێرا بۆ دەرچوون لە بازنەی مەترسیداری قەیرانەكە.
4. خۆدوورگرتن لە كات بەفیڕۆدان، چونكە هەرساتێك دواكەوتن لە ئەنجامدانی چاكسازی، تووڕەیی هاووڵاتیان خێراتر دەكات.
5. سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هاوشێوەی وڵاتانی دی كە بە هەمان قەیراندا تێپەڕبوون و لێیشی بە سەركەوتوویی دەربازبوون.
6. لە سەرەتای چاكسازیدا پێویستە دەست بۆ ئەو سێكتەرانە ببرێت كە ڕاستەوخۆ كاریگەریی نەرێنی لە سەر هاووڵاتیان بەجێناهێڵن، وەك كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت و كەمكردنەوەی دامودەزگاكانی.
7. دۆزینەوە و كۆكردنەوەی قەرزەكانی حكومەت لە سەر كەرتی تایبەت.
8. پەیڕەوكردنی سیاسەتی شەفافییەت و گوتنی راستییەكان بۆ بەشداریپێكردنی هاووڵاتیان لە هەڵگرتنی بەشێكی بەرپرسیاریەتییەكان.
9. بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ و پاراستنی هاوسەنگی لە هاوكێشەی ژمارەی دانیشتووانی شار و لادێ لە ڕێگەی:
پشتگیریكردنی دارایی بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی بەشێك لە هاووڵاتیان بۆ گوندەكانیان.
زیندووكردنەوەی ئابووریی كشتوكاڵی .
فەراهەمكردنی خودبژێوی لە بواری بەرهەمە كشتوكاڵییەكاندا.
بە زانستی كردنی كەرتی كشتوكاڵ.
هێنانی تەكنەلۆژیای سەردەم بۆ زیادكردن و چاكتركردنی بەرهەم.
دامەزراندنی پیشەسازیی خۆراك.
دابینكردنی دەرفەتی كار لەلادێ بۆ ئافرەت و پیاو بە مەبەستی بەهێزكردنی ئابووریی لادێ و زیادكردنی داهات .
1. بووژاندنەوەی كەرتی گەشتوگوزاریی گشتی و ئایینی لە ڕێگەی :
پەرەپێدانی چەمكی گەشتوگوزاریی ژینگەیی و ئایینی.
هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگەی شوێنەوار.
دانانی مەرجەكانی ژینگە لەسەر وەبەرهێنان لە بواری گەشتوگوزاردا .
كاركردن بە ڕێنماییە نێودەوڵەتییەكان لە بواری گەشتوگوزار و ژینگەدا.
11. كاركردن بۆ دامەزراندنی (ئەنجومەنی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) كە پێكبێت لە:
یەكەم: سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران وەك سەرۆك.
دووەم: سەرۆكی دەستەی نەزاهە وەك ئەندام.
سێیەم: سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی وەك ئەندام.
چوارەم: نوێنەرێكی دەسەڵاتی قەزایی وەك ئەندام.
پێنجەم: سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی رێكخستنی بازاڕی دراو، وەك ئەندام.
كاری ئەم ئەنجومەنە بریتی بێت لە:
1. دروستكردنی هەماهەنگی لە نێوان دەزگاكانی تایبەت بە چاودێری دارایی.
2. دانانی میكانیزم و شێواز و رێوشوێنی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
3. دانانی ستراتیژییەتێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە رێگەی:
أ: هەنگاوی خێرا بەرەو چاكسازیی ئیداری و سەروەریی یاسا.
ب: چاككردنی شێوازەكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.
ج: گەشەپێدانی شێوازی چاودێری.
د: بڵاوكردنەوەی رۆشنبیریی دەستپاكی ونەزاهە وشەفافییەت.
12. دانانی بەرنامەیەكی واقیعی لە لایەن حكومەتەوە بۆ:
راستكردنەوە و چاككردنی پەیكەری ئیداری و رزگاربوون لە رۆتینی ئیداری.
گۆڕینی جۆر و شێوازی دەوامكردن و داهێنانی دەوامی بەرهەمدار نەك بێكاریی دەمامكدار .
گۆڕین و نوێكردنەوەی هاوچەرخانەی بینای فەرمانگەكان.
كاراكردنی سیستمی كاری بانكی و گۆڕینی سیستمی مامەڵەكردن بە پارە و پوول.
راهێنانی كارمەندان لە رێگەی خولی زانستی و پسپۆڕێتییەوە.
دامەزراندنی كارمەندان لە ڕێگەی ئەنجومەنی راژە.
گۆڕینی ئەو وەزیر و بەرپرسانەی توانایان سنووردارە و داهێنانیان نەماوە.
13. خستنەگەڕی تواناكانی راوێژكاران و كاركردن بە گیانی كۆكاری و یەك تیمی و گێڕانەوەی پێگەی شایان بۆ كاری راوێژكاری بە كەمكردنەوەی راوێژكاران و كۆكردنەوەی راوێژكارە كاراكان لە دەستەیەكدا بە ناوی (دەستەی راوێژكاریی ئەنجومەنی وەزیران)، كە كاربكەن بۆ بەشداربوون لە دانانی پلان و ئامادەكردنی باس و دۆزینەوەی میكانیزمەكانی نوێ بۆ دابەشكردنی راوێژكاران بە سەر چەندین گروپی پسپۆڕ لە كاری خۆیاندا.
14. رەخساندنی زەمینە بۆ هەماهەنگی و هاوكاری لە نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی رێككەوتنی سیاسیی نوێ بۆ سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی ئەو پۆستانەی كە پێویستییان بە چاوپێداخشاندنەوە هەیە.
15. هەوڵدان بۆ پەیڕەوكردنی سیاسەتی بەتایبەتكردن(الخصخصە)ی هەندێك لە سێكتەرە خزمەتگوزارییەكانی وەك شارەوانی و ئاو و كارەبا و گواستنەوە و گەیاندن، لەڕێگەی:
پێدانی هەل بە كارتی تایبەتی بەرپرسیار و بەشدار لە پەرەپێداندا.
پێوەندیی حكومەت لەگەڵ كەرتی تایبەتدا، پێوەندیی رێكخستن و سەرپەرشتی و چاودێری بێت، نەك بەشداربوون.
دەرچوواندنی یاسای نوێ، یان هەمواركردنەوەی هەندێك لە یاساكان وەك یاسای وەبەرهێنان و یاسای بانكەكان.
هاندانی كەرتی تایبەت لە بواری كشتوكاڵ و كۆمپانیا كشتوكاڵییە نیشتمانییەكان بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و پیشەسازییە خۆراكییەكان.
هەستكردنی كەرتی تایبەت بە ڕۆڵی نیشتمانی و نەتەوەیی دوور لە قازانجی خێرا، بۆ هاوكاریكردن لە دەربازبوون لەم قەیرانەی زیانی بۆ هەمووان هەیە.