دەسەڵات و دەسەڵاتخوازان!

دەسەڵات و دەسەڵاتخوازان!
دەسەڵات دیاردەیەکە لەنێو هەموو جۆرە کۆمەڵبوونێکی مرۆییدا دروست دەبێ، تەنانەت ئەگەر ئەو کۆمەڵبوونە چەندکەسێکیش تێپەڕنەکات- وەکو خێزان یان دەستەی ەاوڕێیان.. کۆمەڵگاش چونکە کۆمەڵبوونێکی گەورەی مرۆییە بێ ئەم دیاردەیە نابێ، بگرە دەسەڵات لێرەدا شێوەی دەزگایەکی بنیادیی وەردەگرێ و لە سەرووی ئەو سستێمەوە دەبێ کە سەرلەبەری کۆمەڵگاکە کۆنتڕۆڵ دەکا و بەڕێوەی دەبات- بۆیە دەسەڵات دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە.
لەم ڕووەوە، هەر تاکێکی کۆمەڵگا جۆرێک و ئاستێک لە دەسەڵاتی هەیە و کەواتە دەسەڵاتخوازە، لەمەشدا پێویستی بە هەوڵ وجەماوەر و بڕیار نییە، بەڵکو ئەمە مافێکی سروشتی و ئاساییەتی.. ئەم جۆرە دەسەڵاتەی تاک بە پلەی یەکەم مەعنەوییە، ئەگەرچی تیایدا توانای ماددیش دەوری دەبێ. لێرەدا ئەو دەسەڵاتەی تاکەکەسیش بنەما و ڕیشاڵی کۆمەڵایەتیی هەن، چونکە سستەمی کۆمەڵایەتی جۆر و بڕ و ئاستی ئەو دەسەڵاتەی تاکی دیارکردووە- هەرچەندە مرۆڤ هەمیشە زێدەڕۆیی دەکات لەو دەسەڵاتەی کۆمەڵگا پێی بەخشیووە.
لەسەر ئاستی کۆمەڵگاش، وەکو گوتمان، دەسەڵات دەزگایەکی بنیادیی سستەمە کۆمەڵایەتییەکەیە و ئەرکی کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایە؛ ئەم دەزگایە بەگشتی سێ جۆر دەسەڵاتی لەنێوخۆدا کۆکردوونەتەوە :
- دەسەڵاتی سیاسی (حکومەت)
- دەسەڵاتی مەعنەوی ( ئایینی)
- دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی (چینایەتی)
بە گوتەیەکیتر، ئەم جۆرانەی دەسەڵاتن کە، لەپاڵ هەندێ توخمیتری وەک دەزگاکانی ڕۆشنبیری و ەونەری و زانستی، سەرخانی کۆمەڵگا پێکدێنن...
ئەم سێ جۆر دەسەڵاتە دەبێ هەمیشە کۆک و هەماهەنگ بن، چونکە ئەمانەن کە سستەمە کۆمەڵایەتییەکەیان ڕاگرتووە؛ هەر یەکێک لەم دەزگایانەی دەسەڵات بەتەنیا، بەبێ دووەکەیتر، کۆمەڵگای پێ کۆنتڕۆڵ ناکرێ.
دەسەڵاتی سیاسی، با جەماوەرێکی حیزبیی فراوانیشی هەبێت، پێویستیی لە ڕادەبەدەری هەیە بە پشتیوانیی دەزگای ئایینی ( مزگەوت و پیاوانی ئایینی و تەکییە و خانەقا و کەنیسە و...) هەروەها چینە کۆمەڵایەتییە دەستڕۆیشتووەکانیش (موڵکدار و دەوڵەمەند و ئاغا و سەرۆک خێڵ و.. )- بەبێ پشتگیریی ئەمانە هەرگیز ئارامی و سەقامگیری لە کۆمەڵگادا فەراهەم نابێ کە ئەمەش ئامانجی یەکەمینی هەموو دەسەڵاتیکی سیاسییە.
دەزگاکانیتری دەسەڵاتیش بە هەمان جۆر- دەزگای ئایینی پێویستی بە پشتگیری و یارمەتیی دەسەڵاتی سیاسی هەیە، لەڕووی بەیاساکردنی هەندێ لە دۆگماکانی و هەروەها بۆ پشتیوانیی ماددی و بۆ پاراستنی؛ ملکەچکردن، یان بەلای خۆدا ڕاکێشانی چینە کۆمەڵایەتییە دەسڕۆیشتووەکان ئەرک و ئامانجی یەکەمینی دەزگای ئایینییە بۆ سوودوەرگرتن لە توانای ماددی و جەماوەرییان. جێگەی سەرنجە کە لە سەرانسەری مێژوودا دەزگای ئایینی، بە پلەی سەرەکی، پشتی بە چینە «باڵا»کان بەستووە، لەبڕی ئەمەش ئەمانەی دواییی پاداشتکردوون، ڕەوش و پەرژەوەندییەکانیانی جێگیرکردوون- جاری واش هەیە کە پیرۆزیکردوون و چاوپۆشییکردووە لە پرەنسیپی دادی کۆمەڵایەتی، وەکو لە ئایەتێکی قورئان دا ەاتووە :.. و رفعنا بعچەم فوق بعچ درجات لیتخژ بعچەم بعچا سخریا- [32 / الزخرف]- بۆیەش کورد بەمانە دەڵێ «خوداپێداوان».
چینە کۆمەڵایەتییەکانیش بێ پشتگیری و پشتیوانیی دوو دەسەڵاتەکەیتر ناتوانن پێگە و بەرژەوەندییە کۆمەڵایەتی و ماددییەکانیان بپارێزن- نموونەی زۆری ئەوەمان لایە کە دەسەڵاتی سیاسی پێگە و بەرژەوەندی و تەنانەت بنیادی کۆمەڵایەتیی چینە کۆمەڵایەتییەکانیشی هەڵتەکاندوون، وەکو چۆن سسستەمی سۆسیالیستیی سۆڤیەتی لە ئەنجامی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی 1917 لە ڕووسیا و دواتریش لە وڵاتانیتری سۆسیالیست ئەمەیان کرد.. ئەمانە تەنانەت دەزگای ئایینیشیان لەو وڵاتانەدا تا ئەوپەڕی لاوازکرد، بەڵام ئەمە گۆڕینێکی ڕادیکاڵانەی سستەمی کۆمەڵایەتیی بوو- واتە گۆڕینی سەرلەبەری بنیادی کۆمەڵایەتییە بە هەموو توخم و پێکەاتەکانییەوە و داەێنانی سستەم و بنیادێکی کۆمەڵایەتیی نوێ لە جێگەی ئەو؛ ئەگەرچی وەکو دەزانین دواتر، لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو، لەو وڵاتانە پڕۆسەیەکی پێچەوانەی ئەمە ڕوویدا و سەرلەنوێ سستەمی کۆمەڵایەتی گۆڕانیان بەسەردا ەاتەوە.
حاڵەتی واش هەیە کە دەزگای ئایینی ڕاستەوخۆ دەسەڵاتی سیاسیی گرتۆتە دەست- وەکو لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979 وە.. زۆر پێشتریش کاتێک ئایینی ئیسلام لە دوورگەی عەرەبی دەوڵەتی ئیسلامیی دامەزراند؛ لە هەردوو حاڵەتدا، هەروەکو لە ئەوڕوپاشدا کاتێک دەزگای ئایینیی مەسیحی لە دەوڵەتداریدا باڵادەست بوو و ئێستاش دەوڵەتێکی ئایینی بە ناوی ڤاتیکان هەیە لە ئەوڕوپا، دەسەڵاتی سیاسی- ئایینی گرفتێکی لەگەڵ چینە باڵا و دەسڕۆیشتووەکاندا نەبووە. جێگەی سەرنجە کە لە ئیسلامدا هەوڵێک درا بۆ دەسکاریکردنی ڕەوشی دەوڵەمەندەکان، کاتێک لە ئایەتێکی قورئاندا کۆکردنەوە و خەزنکردنی سامان تەحریم کرا /.. و الژین یکنزون الژەب و الفچـە.. فبشرەم بعژاب ألیم - التوبە 34/ ؛ بەڵام هەرزوو ئەم ئایەتە نەسخکرا بە ئایەتی (الزکات) /.. خژ من أموالەم صدقە تگەرەم و تزکیەم بەا- التوبە 103/.. فشاری «خوداپێداوان» لەسەر ئەم دەستوبردەدا بە ئاشکرا دیارە ٭.
یەکبوونی دەسەڵاتەکانی سیاسی و ئایینی تۆکمەترین و کاریگەرترین جۆری سستەمی حوکمڕانی فەراهەم دەکات، چونکە ئەم جۆرە سستەمە هەردوو بوارەکانی ماددی و مەعنەویی بەدەستە و ئەمەش واتە ژێردەستکردن و ملکەچکردنێکی تەواوی ئەندامانی کۆمەڵگا. ئەوەش وەنەبێ ڕەچاونەکرابێ، بەڵکو ئەمە هەر لەکۆنەوە تیۆریزەکراوە لەلایەن فەقیەهکانەوە بگرە (ابوالحسن الماوردی، ابوبکر الگرگوشی، ابن تیمیە...) تا زانایان (ابن خلدون، ابن رشد...)٭٭- ئەگەرچی لە پڕاکتیکدا ئەمە هەمووکاتێک جێبەجێ نەبووە و بۆیەش لە مێژوودا پێکدادان لەنێوان ئەو دوو دەسەڵاتە- ئایینی و سیاسی - ڕوویانداوە.
لە ڕاستیدا هەر جۆرە دەسەڵاتێکی سیاسی بۆ ئەوەی بتوانێ لە کۆنتڕۆڵکردن و بەڕێوەبردندا سەرکەوتوو بێت، دەبێ توانای نواندنی کاریگەریی هەبێت لەسەر لایەنی مەعنەویی ئەندامانی کۆمەڵ، چونکە ئەزموون دەریخستووە کە ەێزی ماددی بە تەنیا بەس نییە بۆ بەڕێوەبردن، ڕاگرتن، دامرکاندنەوە و ڕازیکردنی ئەمانە.. جا لەبەر ئەمە دەسەڵاتی سیاسی دەبێ خاوەن بەرنامە و فیکرێکی ڕێکخراو بێت، یان بە دەستەواژەیەکیتر- خاوەن ئایدیۆلۆگیا بێت.
مەبەست لە ئایدیۆلۆگیا - بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ هەموو بوار و لایەنەکانی ژیان لەسەر بنەمای سستەمێکی فیکریی ڕێکخراو و دامەزراندنی دەزگای کارامە و بەتوانا بۆ جێبەجێکردنی.
کاتێک دەسەڵاتی سیاسی بێ ئایدیۆلۆگیا دەبێ، ئەوا ئایدیۆلۆگیای ئایینی دەوری سەرباشقە دەبینێ و هەڵدەستێ بە پەروەردە و ئاڕاستەکردنی ئەندامانی کۆمەڵگا و ڕێکخستنی ژیانیان بەپێی دۆگما ئایینییەکان؛ ئەم دۆگمایانەش، وەکو لە هەموو ئایینێکدا، ئەوەندە خزمەت بە ژیانی سەرزەمین و خۆشگوزەرانیی خەڵک ناکەن ئەوەندەی کار بۆ مردن و دنیای ئەودیو دەکەن و مرۆڤ ڕادێنن لە ژیانێکی چەقبەستوو- لەمەشدا چینی دەسڕۆیشتووی موحافیزکار ەاوکارێکی بەهێزی دەزگای ئایینی دەبێ.
بەهەر حاڵ، دەسەڵاتی سیاسی پێویستە، وەکو گوتمان، کاریگەریی مەعنەویی بنوێنێ لەسەر دانیشتوانی وڵات، ئەو خەڵکەی کە دەبێ ژیانیان ڕێکبخات و گوزەرانیان بڕەخسێنێ ؛ ئەمەش بۆ ئەوەی، پێش هەموو شتێک، خەڵکەکە گوێڕایەڵ و ەاوکار بن لە بەڕێوەبردنی کاروباری هەر ئەو خەڵکە خۆی.. ئەندامانی کۆمەڵ گوێڕایەڵ و ەاوکاری چیی بن کە نەزانن دەسەڵات بەتەمای چییە چی لە پڵان دایە ؟- لەم حاڵەتانەدا هەمیشە ناڕەزایی و پشێوی ڕوودەدەن. [ ڕاستە کابینەکانی حکومەت هەمووجارێک بەرنامەی کاریان ڕادەگەینن، بەڵام ئەم بەرنامانە هەرگیز ناچنە ڕیز نەک هەر ئایدیۆلۆگیا، بگرە لە پڵانی تۆکمەش ناچن و تۆسقالێک دڵنیایی و باوەڕبەخۆ و سووربوون و مکوڕییان تیا نییە.. پڕن لە دەستەواژەی : هەڵدەدەین، بەپێی توانا، بایەخ دەدەین...]
بۆ ئەم مەبەستە دەسەڵات دەبێ «فیکرە ڕێکخراوەکەی» خۆی بە ڕوون و ئاشکرا بخزێنێتە نێو دەزگاکانییەوە هەر لە پەروەردەوە تا.. ڕاگەیاندن و لە پڕاکتیکیشدا دەرەاوێشتە و جێپەنجەکانی ئەم بەرنامە«ئایدیۆلۆگیا»یە ڕەنگدانەوەی واقیعییان هەبێ لە ژیانی ئەو خەڵکەدا.
ئەگەر دەسەڵاتی سیاسی، لە کوردستانی باشوور، خاوەن ئایدیۆلۆگیای نەتەوەیی بوایە ( لە واقیعیش دەبوایە وابێت چونکە ئێمە ئێستاش هەر لە قۆناغی خەباتی ڕزگاریی نەتەوەیی داین- با کیانێکی نیمچەسەربەخۆشمان هەبێت! )، ئەوا ئەم ئایدیۆلۆگیایە دەبوایە ەێزە سیاسییەکان یەکبخات و یەکەیەکەی ئەندامانی کۆمەڵ پەروەردە بکات وجۆشیان بدات بە ڕۆحی نەتەوەپەروەری، فێری دان بەخۆدا گرتن و لەخۆبووردن، خەبات و کارکردنیان بکات ؛ خاک و نیشتمانیان لا پیرۆز و داکۆکیی لێ بکەن نەک لێی هەڵبێن و کۆچ بکەن.. هەموو ئەوەش بە پەروەردەکردنێکی ڕۆحی و مەعنەوییانە دەکرێ، ئەوەی بەداخەوە بەلامانەوە هەرگیز گرنگ نەبووە. ئەوەی بەسەر ئێمەدا ەات ڕێک ئەو حیکمەتەیە کە غاندیی نەمر دەریبڕی : ئەگەر ویستت شۆڕشێک، بزووتنەوەیەک یان حیزبێک بشێوێنی و تێکی بدەی، ئەوا پارەی زۆری تێبڕژێنە !.

٭ەادی العلوی؛ «نڤرە مجملە فی اقتصادیات الاسلام». الپقافە الجدیدە 229/ 1991
٭٭ د. علی أوملیل؛ « السلگە الپقافیە و السلگە السیاسیە «. مرکز دراسات الوحدە العربیە، گ3، بیروت 2011
Top