کۆمەڵگا و هزری هەرزەکارانه!
October 7, 2015
وتار و بیروڕا
ئەم چوارچێوەیه نەک هەر زەمینەیەکی هاوبەش دەڕەخسێنێ بۆ پێکەوه ژیانی ئەندامانی کۆمەڵ، بگره تەنانەت کەسایەتییەکی بەڕادەیەک لێکچووش فەراهەم دەکات بۆ یەکه به یەکەیان ... ئەمه سروشتی هەموو سستەمێکی کۆمەڵایەتی و کولتوورییه؛ لەم ڕووەوه ئێمەش ، له کۆمەڵگای کوردی‌دا، شێوازی بیرکردنەوه و ڕەفتار و هەڵسوکەوت و چالاکییەکانمان نزیکەی وەکو یەکن- بێگومان جیاوازیی هەن ، بەڵام لایەنه هاوبەشەکانمان گەلێ زۆرترن.
که دەڵێین سستەم ، واته توند و چەسپاو و چەقیو ... لەگەڵ ئەوهشدا قابیلی گۆڕان و هەروەها وەرچەرخانیشه - جا چ گۆڕانی لەسەرخۆ و به ڕێگەی چاکسازییەوه بێت ، یاخود گۆڕانی ڕادیکاڵی و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی سەرلەبەری سستەمەکه. ئەم دوو جۆر گۆڕانه هەر یەکەیان هەلومەرج و شێواز و ئامانج و ئاکامی خۆی هەیه ، بەڵام هەندێ پێشمەرجی هاوبەشیشیان، وەکو:
1. گۆڕان ببێت به پێداویستییه‌کی هه‌نووکه‌یی خه‌ڵک- ئه‌مه‌ش واته به‌شی زۆری ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا بگه‌ن به‌و باوه‌ڕه‌ی که ئه‌م سسته‌مه چیتر ناتوانێ پێداویستییه‌کانیان جێبه‌جێ بکات، یان هه‌ر نه‌بێ به‌بێ چاکسازی ئه‌مه‌ی پێ ناکرێ.
2. مه‌عریفه‌ی که‌ڵه‌که‌بوو – هه‌ستکردن به که‌موکوڕییه‌کانی سسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به ئاستێکی به‌رزی هوشیاری هه‌یه که ئه‌ویش له‌و بڕه مه‌عریفه باوه‌ی نێو کۆمه‌ڵگاکه‌وه دێت؛ هوشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئاستی به‌رز سه‌رچاوه‌ی له فه‌راهه‌مبوونی بڕێکی باشی مه‌عریفه‌ی زانستیی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵگرتووه.
3. جۆری سسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی- مه‌به‌ست سسته‌مه‌که چه‌نده داخراو و تۆکمه و چه‌سپاوه، یان به‌ڕاده‌یه‌ک کراوه و بواری چالاکیی جۆراوجۆری تیادا ڕه‌خساوه ...
به‌بێ ئه‌م پێشمه‌رجانه ، بیرۆکه‌ی گۆڕان هه‌ر له‌نێو هزری ده‌سته‌بژێرێکدا قه‌تیس ده‌مێنێته‌وه و ئه‌سته‌م ده‌بێ هه‌نگاوی پڕاکتیکیی بۆ بنرێ. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا که‌م نین ئه‌وانه‌ی له سسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که بێ هیوا بووین- کۆچکردنی به‌کۆمه‌ڵی گه‌نجانی کورد یه‌کێکه له ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌م بێ هیوابوونه ؛ له‌هه‌مان کات زۆرینه‌ش / هه‌رچه‌نده سه‌رژمێرییه‌ک بۆ ئه‌مه له‌به‌رده‌ست نییه/ هه‌میشه شوکر و حه‌مد و سهنایانه بۆ ئه‌م ڕه‌وشه‌یان، به‌لایانه‌وه ژیان هه‌ر وا بووه و ده‌بێ هه‌ر واش بمێنێته‌وه- ڕۆژانه له مزگه‌وت و له دیوه‌خانان ، ده‌زگا خێڵهتی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کان و له هه‌ندێ حیزبی سیاسیش‌دا کاری جیددی ده‌کرێ نه‌ک بۆ هێشتنه‌وه‌ی ژیان و ڕه‌وشی ئێستای کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌کو خۆی، به‌ڵکو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شێوازی ژیانی جاران، بۆ پیاده‌کردنی جۆری ژیانی باب و باپیران و، زیاد له‌وه‌ش، بۆ شێوازی ژیانی سه‌حابه و ئیمام و پیاوچاکان.
بۆیه له حاڵه‌تێکی وادا، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌کو ده‌سته‌بژێرێک، بیرۆکه‌ی گۆڕانی لا گه‌ڵاڵه‌بوو، ئه‌وا بێگومان ده‌بێ به شێوه‌ی چاکسازی هه‌نگاوی بۆ بنێ، چونکه زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا ئاماده‌یی نییه بۆ گۆڕانی ڕیشه‌یی- ده هه‌ر به‌شێکی کاریگه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆشی، به‌حوکمی پێکهاته مێژووییه‌که‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌و زۆرینه‌یه دایه... ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که هه‌ر چاکسازییه‌ک، له هه‌ر بوارێک‌دا بێت، کاریگه‌ریی نه‌خاته سه‌ر لایه‌نی فیکری و مه‌عنه‌ویی تاکه‌کان- به گوته‌یه‌کیتر، ئه‌گه‌ر شێوازی بیرکردنه‌وه و ڕه‌فتاری تاکه‌که‌سان نه‌گۆڕی- واته به‌ڕاده‌یه‌ک که‌سایه‌تییه‌که‌یان نه‌گۆڕێ ... ئه‌وا چاکسازییه‌که ته‌نیا وه‌کو قسه یان مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه.
جا لێره‌دایه بایه‌خ و گرنگیی مه‌عریفه‌ی که‌ڵه‌که‌بوو و ئاستی هوشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ و به‌تایبه‌تیش ده‌سته‌بژێری سیاسی – چونکه ئه‌مان به‌و ئاسته‌ی هوشیارییان له واقیعه‌که ده‌ڕوانن و درک به هێز و توانا و زه‌مینه‌ی پێکهاته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌ن ... بۆیه ئه‌گه‌ر ئاستێکی شیاوی مه‌عریفی و هوشیارییان نه‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وا بۆچوونه‌کانیان ڕاستیی ناپێکن ؛ له‌م حاڵه‌تانه‌شدا، واته هه‌ڵه‌کردن له هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنی خۆ و هێز و پێکهاتهکهکانیتری به‌رامبه‌ر، زۆرجار ئاکامه‌کانی کاره‌سات ئامێز ده‌بن- وه‌کو چۆن ئه‌مه له ساڵانی شه‌سته‌کان و هه‌شتاکان و نه‌وه‌ته‌کان له کوردستان ڕوویدا و ئێستاش ئه‌وا خه‌ریکه ڕووده‌داته‌وه.
کارکردن ، ته‌نانه‌ت قسه‌کردنیش، له‌سه‌ر ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بابه‌تێکی هه‌ستیار و مه‌ترسیداره، هه‌موو بابایه‌ک شیاوی ئه‌م ئه‌رکه نییه- ئێمه ڕۆژانه له ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌بینین نوێنه‌رانی فڕاکسیۆن و هیز و لایه‌نه سیاسییه‌کان به ئاستێکی چه‌نده لاواز گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته چاره‌نوسازه‌کان ده‌که‌ن... خۆ ڕاسته له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌وه خه‌ڵکیتری به‌تواناتر هه‌ن، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه چه‌ند به‌تواناترن؟ - واقیع و ڕووداوه‌کان ده‌سه‌لمێنن که جیاوازیی نێوانیان ئه‌وه‌نده دڵخۆشکه‌ر نییه .
ئه‌و بڕه مه‌عریفه‌یه‌ی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ڕه‌خساوه، هوشیارییه‌کی مته‌وازیعی بۆ دابینکردووین که به‌داخه‌وه هه‌رگیز له ئاست دنیای سه‌ده‌ی 21دا نییه؛ هوشیاریمان بای ئه‌وه نییه درک بکه‌ین که قوربانیی گه‌وره نه‌ده‌ین له‌پێناو شتی (بچووک)دا، کاره‌سات نه‌نێینه‌وه بۆ خاتری که‌سێک و چه‌ند که‌سێک یان مه‌سه‌له لاوه‌کییه‌کان؛ به‌ڵام گه‌وره‌یی و هه‌رزه‌کاری به ته‌مه‌ن نییه و مرۆی هه‌رزه‌کاریش خۆی به شیاو ده‌زانێ بۆ هه‌موو شتێک .
ئه‌مه بانگاشه نییه بۆ وه‌لانانی بیرۆکه‌ی گۆڕان/ هه‌رچه‌نده هزری هه‌رزه‌کار مه‌حاڵه بتوانێ گۆڕانی سوودبه‌خش ئه‌نجام بدات/ ، به‌ڵکو مه‌به‌ست لێره عه‌قلانییانه هه‌ڵبژاردنی جۆری گۆڕان و شێوازه‌که‌یه‌تی به له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتووریی کۆمه‌ڵگای کوردی – ئه‌مه‌ش له‌پێناو دوورکه‌وتنه‌وه له ئاکام و ئه‌نجامی نه‌خوازراودا.
با له‌گه‌ڵ ئۆگۆست کۆنت، فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسی و دامه‌زرێنه‌ری سۆسیۆڵۆگیا له سه‌ده‌ی نۆزده، هیوای ئه‌وه بخوازین که مرۆڤایه‌تی زوو بگات به ئاستێکی هوشیاریی شیاو تا ڕزگاری بێت له‌و هه‌موو کاره‌سات و مه‌ینه‌ت و ده‌رده‌سه‌رییانه.