بۆچۆنێك له‌سه‌ر رێكخستنى پێوه‌ندی له نێوان حكومه‌تى فیدرالى و حكومه‌تى هه‌رێمه‌كاندا ... فیدرالییه‌تى عێراق وه‌ك نموونه
June 1, 2010
وتار و بیروڕا
له راستیدا ئه‌و پێوه‌ندییه سروشتێكى دوولایه‌نه‌ى هه‌یه واته هه‌م ده‌ستووریى و هه‌میش سیاسیى، بێگومان سیاسییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێوه‌نداره به دابه‌شكردنى ده‌سه‌لاَته‌كان ( دوو به‌دوویى له‌ده‌سه‌لاَتى سیاسی‌دا), هه‌روه‌ها ده‌ستووریشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دابه‌شكردنه له ده‌ستووردا رێكده‌خرێت له‌میانه‌ى ده‌قه ده‌ستوورییه دیاریكراوه‌كانه‌وه( هه‌ر بۆنموونه : یاساى بنه‌رِه‌تى ئه‌ڵمانیا(ده‌ستوور) كه له ساڵى 1949 ده‌رچووه, ئه‌م پێوه‌ندییه‌ى له فه‌سه‌ڵى دووه‌م له ماده‌كانى 20-37 رێكخستووه, ده‌ستوورى سویسریش له ساڵى 2000 ده‌رچووه, له به‌شى سێیه‌م له مادده‌كانى42-135 رێكخستووه, ده‌ستوورى عێراقیش كه له‌ساڵى 2005 ده‌رچووه, ئه‌م پێوه‌ندییه‌ى له ماده‌كانى 109-115 رێكخستووه) ، به‌لاَم كاتێك ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گوازینه‌وه بۆ عێراق دیسان پرسیار ئه‌وه‌یه : ئایا ئه‌و جۆره‌پێوه‌ندییه سروشتێكى دووانه‌یى هه‌یه( سیاسیى و ده‌ستوورى)؟ كاتێك شرۆڤه‌ى باردۆخى عێراق ده‌كه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه ئه‌و جۆره‌پێوه‌ندییه سروشتێكى دووانه‌یى هه‌یه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌ى سیاسیى هه‌یه و له‌هه‌مانكاتدا كێشه‌ى ده‌ستووریش هه‌یه , ئه‌م كێشانه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا تێكه‌لاَوییان هه‌یه.به‌مجۆره:
كێشه سیاسیه‌كان:
دواى 9/4/2003 عێراق وه‌ك (ده‌وڵه‌ت) هه‌روه‌ها وه‌ك ( كۆمه‌ڵگه)ش رووبه‌رووى كێشه‌ى بونیادنه‌وه‌ى توند بووه‌وه , ئه‌مه‌ش بریتى بوو له بونیادنانه‌وه‌ى هه‌یكه‌لى ده‌وڵه‌ت دواى له‌به‌ر یه‌كهه‌ڵوه‌شانى, هه‌روه‌ها بونیادى به‌هاى كۆمه‌لاَیه‌تى تازه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وقۆناخه تازه‌یه بگونجێت كه عێراقى پیا تێده‌په‌رِى, به‌لاَم ده‌ركه‌وت عێراق نه‌یتوانى سیستمێكى تازه‌ى به‌هێز بونیاد بنێت بۆ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى بنه‌ماكانى سیستمه كۆنه‌كه بگرێته‌وه, بنه‌ماى سیستمه تازه‌كه بچه‌سپێنێت, بۆیه نیزامى عێراقى كه‌وته ناو كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌ى قورس, وه‌ك ته‌نگژه‌ى ناسه‌قامگیرى سیاسیى و شه‌رعییه‌ت و ئه‌وانى دیكه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا وه‌ك هێزى داگیركا‌ر (به‌پێى برِیاری ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى) هه‌وڵیدا به‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌رى باردۆخه‌كه بكات و ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كێشه‌كانى عێراق بكاته‌وه, به‌لاَم دواى 7/3/2010 قۆناخێكى زۆر (ترسناك) له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونه‌كانى سیاسى له عێراقدا هاته ئاراوه كه خۆى له‌م دووحاڵه‌ته ده‌بینێته‌وه:
یه‌كه‌م: دۆزینه‌وه‌ى برِو بیانوو له‌سه‌ر ئاكامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵدان بۆ گۆرِینى ئاكامه‌كه‌ى.
دووه‌م : دۆزینه‌وه‌ى برِوبیانوو له‌سه‌ر ده‌ستوور و ته‌فسیركردن به‌جۆرێك كه پێچه‌وانه‌ى روَحى ده‌ستووره.
ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارى ئاڵۆزكارى له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا و به ته‌ئكیدیش كاریگه‌رى له‌سه‌رداهاتووی عێراق ده‌بێت وه‌ك ده‌وڵه‌ت و وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ش.
بێگومان ئه‌مه دیارده‌یه‌كى ترسناكه كاتێك ئاكامى ده‌نگدان قبوڵ نه‌كرێت و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌بدرێت ره‌تبكرێته‌وه و به‌تاڵ بكرێته‌وه هیچ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر پرۆسه سیاسییه‌كه نه‌مێنێت,سه‌ره‌نجامیش ببێته هۆكارى فه‌شه‌لهێنان و گه‌رِانه‌وه بۆ ته‌وافوقاتى سیاسى به‌رته‌سك, له پێناوى پاوانكردنى ده‌سه‌لاَت و ده‌سپێكى ده‌ركه‌وتنى جۆرێكى تازه له سیستمى ئه‌سۆریتاریانیزم كه پرۆفیسۆر هۆلى (Holly) به پانخوازى نه‌رم (Soft Authoritarianism) ناوى بردووه.ئه‌مه‌ش بادانه‌وه‌یه‌كى ترسناكه له‌سه‌ر دیمو‌كراتى و كه‌وا راگه‌یانراوه دیمو‌كراتى ئامانجى ئاماژه‌پێكراوه بۆ سیستمى تازه‌ى عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، به‌لاَم ریچارد هاس( Hass) كه یه‌كێكه بووه له ستافى پلانده‌رانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆك بوش له یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا ده‌ڵێت : دیمو‌كراتى عێراق دیموكراتییه‌تێكى له‌رزۆك نییه به‌ڵكو نموونه‌ى دیموكراتییه‌تێكى فاشیله.
كه‌واته ئه‌و كێشه ترسناكه‌ى له عێراقدا به‌دیار كه‌تووه كێشه‌ى ( له ریشه‌وه هه‌ڵكێشانى ئاكامى هه‌ڵبژاردنه‌كانه) و سه‌ره‌تایه بۆ ده‌سپێكى ده‌سه‌لاَتێكى پاوانخوازى نه‌رم وه‌ك شێوازێكى تازه‌و داهێنراو بۆ گێرِانه‌وه‌ى دیكتاتۆرى, ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر سه‌قامگیرى دامه‌زراوه‌كان ده‌بێت سه‌ره‌نجامیش كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانى نێوان حكومه‌تى فیدرالى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت, ئه‌مه‌ش له‌و لایه‌نه‌وه كه ئه‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه‌ى نێوانیان چاره‌سه‌ر ناكرێت, ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكى به‌هێز كه تواناى هه‌بێت برِیاری یه‌كلاكه‌ره‌و ده‌ربكات, ئه‌م توانایه‌ش له حكومه‌تى ئێستاى عێراقدا به‌سه‌رۆكایه‌تى مالكى بوونى نییه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و حكومه‌ته شه‌رعیه‌تى نییه به‌وجۆره‌ى پشت به‌راى گه‌ل ببه‌ستێت كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7/3 راى خۆى ده‌ربرِى و له‌به‌رژه‌وه‌ندى مالیكى نه‌بوو.
به‌مجۆره خه‌ڵكى عێراق به‌سه‌ر ئاراسته سیاسییه هاودژه‌كاندا دابه‌ش ده‌به‌ن كه له‌وانه‌یه ببێته هۆكارى ئه‌وه‌ى ولاَته‌كه‌یان بدۆرِێنن.
كه‌واته لێره‌دا ده‌توانین كێشه سه‌ره‌كییه‌كانى ئێستاى عێراق به‌م خالاَنه ده‌ستنیشان بكه‌ین:
1- ده‌ركه‌وتنى سه‌رو سیماى دیكتاتۆرى كه خۆى له ده‌سه‌لاَتى پاوانخوازى نه‌رمدا پیشانده‌دا.
2- ناسه‌قامگیرى سیاسیى.
3- بادانه‌وه له‌سه‌ر ئاكامه‌كانى ده‌نگدان كه له‌وانه‌یه ببێته هۆكارى فه‌شه‌لهێنانى پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى.
4- ده‌ستوور هیچ كاریگه‌رییه‌كى نییه.
5- به سیاسیكردنى دادوه‌رى ( به تایبه‌تیش دادگاى بالاَى فیدرالى سه‌باره‌ت به ته‌فسیركردنى ده‌ستوور)
ئه‌م باردۆخه بىَ هیچ گومانێك كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر پێوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا,واده‌كات وتوێژه‌كانى ئایینده له نێوانیدا ئاڵۆز و قورس بێت.
كێشه ده‌ستوورییه‌كان:
لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر راستییه‌كى گرنگ ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر چۆنییه‌تى پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى , ئه‌و راستییه‌ش ئه‌وه‌یه كه له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌رِێگه‌ى كۆنگره‌ى ده‌ستوورى پێكهاتوون, هه‌ر بۆنموونه: ( ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و كۆنگره‌ى فیلادلفیا 1787 ) ئه‌م جۆره كۆنگرانه ده‌توانن كێشه فیدرالییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ( ده‌ستوورى كه‌ندا ساڵى 1982 ماده‌ى 37).هه‌ربۆیه كه‌موكورتى گه‌وهه‌رى له پێكهێنانى فیدرالى بۆ عێراق , ئه‌وه‌یه كه ئه‌و فیدرالییه به‌رێگه‌ى كۆنگره‌ى ده‌ستوورى پێكنه‌هاتووه,وتووێژ له‌سه‌ر كێشه‌كانى فیدرالى نه‌كراوه‌و بنه‌ماى جێگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى دانه‌نراوه, هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر بۆ كێشه مه‌زنده‌كراوه‌كانى ئایینده‌ش دانه‌نراوه, هه‌ربۆیه فیدرالییه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ پێكهێنانى تۆوى هاودژى له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵگرتووه, بۆته حاڵه‌تێكى په‌رشوبلاَو.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌ساڵى 2005 ده‌ستوورى عێراق دارێژراوه له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى شاراوه‌ى هه‌ڵگرتووه, كه مه‌زنده ده‌كرێت له‌هه‌ركاتێكدا ئه‌و كێشه شاراوانه بته‌قنه‌وه,هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تى تێدایه كه وتوێژ و ته‌فسیرى هاودژى له خۆى ده‌گرن وه‌ك: مه‌سه‌له‌ى پێوه‌ندی نێوان حكومه‌تى فیدرالى به‌غدا و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ى لێره‌دا ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین ئه‌مانه‌ن:
+ دروستنه‌كردنى ئه‌نجوومه‌نى فیدرالى به‌پێى ماده‌ى 65ى ده‌ستوور , ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه نوێنه‌رایه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمه فیدرالییه‌كان ده‌كات و مافه‌كانیان ده‌پارێزێت.
+ جێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌حكامه‌كانى ماده‌ى 140
+ كێشه‌كانى پێوه‌ندار به كۆنتراكته‌كانى نه‌وت و ده‌سه‌لاَتى هه‌رێمه‌كان له‌مباره‌وه.
+بودجه‌ى تایبه‌ت به‌هێزى پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق.
كه‌واته پێویستمان به گریدانى وتوێژ و راوێژكردن و دانوستاندن هه‌یه سه‌باره‌ت به‌خاڵه سه‌ره‌كیه‌كان و خاڵه‌كانى دیكه‌ش,به‌لاَم ئاشكراشه كه چوونه ناو دانوستاندن پێویستى به پێگه‌ى به‌هێز هه‌یه, بۆیه لێره‌دا رووبه‌رووى ئه‌و پرسیاره ده‌بینه‌وه: ئایا پێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م وتوێژانه‌دا به‌هێزه؟بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره پێویسته چاوێك بخشێنینه‌وه به باردۆخى سیاسى و ئابوورى و كارگێریدا . به‌لاَم باردۆخى هه‌رێم ئاماژه به‌هه‌ندێك مه‌سه‌له ده‌كات بىَ گومان كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه ده‌بێت له‌وتوێژه‌كاندا, له‌وانه:
+ لاوازى كه‌ناڵه‌كانى پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاولاَتیان و هه‌ستنه‌كردنیان به چالاكى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت.
+ لاوازى ئه‌داى دامه‌زراوه حكومیه‌كان به تایبه‌تى له كه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزارى , خوێندن, ته‌ندروستى,
+ وه‌رنه‌گرتنى ئه‌و بۆچوونانه‌ى ئۆپۆزسێۆن ده‌یخاته روو له دارِشتنى سیاسه‌تى گشتى هه‌رێمدا.
+ چاره‌سه‌رنه‌كردنى دیارده جۆراوجۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى , كه ئێستا سێبه‌رى ئه‌م دیارده‌یه زۆر به‌هێز له‌سه‌ر ژیانى سیاسیى و ئابوورى و كۆمه‌لاَیه‌تى هه‌رێم دیاره.
+ چاره‌سه‌رنه‌كردنى سه‌رپێچى یاسایى و لاواز بوونى پرانسیپى سه‌روه‌ریى یاسا.
لێره‌وه به‌رپرسیایه‌تێكى گه‌وره و پێویست دێته پێشىَ بۆ چاره‌سه‌كردنى ئه‌و مه‌سه‌لانه بۆ ئه‌وه‌ى پشگیرى و لایه‌نگیرى هاولاَتیان به‌ده‌ست بهێنین( به‌پێى بۆچوونى پرۆفیسۆر سیاسیى به‌ناوبانگ ئیستین Easton)ئه‌و پشتگیریه‌ى هاوولاَتیان به شێوه‌یه‌كى گه‌وهه‌رى له‌به‌هێزكردنى رێژه‌ى به‌شدارى و كاریگه‌رى هاوولاَتیان له پرۆسه سیاسیه‌كه‌دا ره‌نگده‌داته‌وه.
ته‌نانه‌ت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێت كاریگه‌رى باردۆخى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر پێشه‌وه‌چوونه‌كانى سیاسیى و تا ده‌ستووریش له‌عێراقدا پشتگوىَ نه‌خرێن,سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه یان رازیبوون بۆ دانانى چاره‌سه‌رێكى واقیعیانه بۆ سه‌قامگیرى له عێراقدا, لێره‌دا دیسان كاریگه‌رى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت بۆ چۆنیه‌تى رێكخستنه‌وه‌ى پێوه‌ندی نێوان حكومه‌تى فیدرالى و حكومه‌تى هه‌رێم.
به‌مجۆره ئه‌م باردۆخه هه‌ستیار و گرنگه پێویستى به‌وه‌یه هه‌رێم خۆى ئاماده‌بكات و به به‌هێزى بچێته ناو دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى واقیعی و ده‌ستووریانه بۆ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان. ئه‌م باردۆخه واده‌كات كه پێویست بێت پشت به‌و دیراسات وتوێژینه‌وانه ببه‌سترێت كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانى دیراسات و توێژینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن( یان ناوه‌نده‌كانى فیكر Think Thanks) بۆ دانانى به‌رنامه‌یه‌كى ته‌ندروست بۆ وتووێژه‌كان , بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى دبلۆماتیانه و فیكرێكى پته‌و و سیاسیه‌تێكى راشكاوانه‌و و لێهاتووانه‌وه بچینه ناو وتوێژه‌كان كه ده‌بێته هۆكارى پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و چاودێری كردنى ئاسۆكانى داهاتوو, هه‌موو رێگه‌چاره‌كان بخه‌نه به‌رده‌ستى هه‌مووان.