ترسى شۆفێنیزم و هێزى بارزانى
June 1, 2010
وتار و بیروڕا
هه‌ندێك لیست روانگاكانیان ئایدیۆلۆژین و به بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان ده‌نگ كۆده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه هه‌ندێك لایه‌نى ناو لیستى چاكسازى و خزمه‌تگوزارى به‌وه خۆیان په‌سن ده‌ده‌ن كه گوایه ئه‌وان یاساكانى سه‌باره‌ت به ئافره‌تیان له په‌رله‌مان راگرتووه و نه‌یانهێشتووه یاساى عه‌لمانى له‌سه‌ر دابرێژرێ. ئه‌و نموونه‌یه ته‌واو ئایدیۆلۆژییه. به‌ڵام روانگایه‌كى دیكه هه‌یه ره‌گى له ناو بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستاندا هه‌بووه و ئێستا ته‌حه‌مولى گۆرانكارى و پێشكه‌وتن و به‌لاوه‌نانى ناكۆكییه كۆنه‌كان ناكات و هه‌وڵده‌دات هه‌موو نارازیه‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆنه به‌عسیش بن كۆبكاته‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى هێزێك پێكه‌وه‌بنێ و رێگا له گۆرانكارییه باشه‌كان بگرێ. نۆشێروان مسته‌فا و لیسته‌كه‌ى ئه‌وه‌ن كه من ده‌ڵێم.
سروشتى ئه‌و تێكه‌ڵه‌ى نۆشێروان كۆى كردۆته‌وه كۆك و یه‌ك چه‌شن نیه بۆیه جۆرێك له گێره‌شێوێنى و فه‌وزه‌وییه‌ت به روانگا و كرداره‌كانیان و خیتابه‌كانیانه‌وه دیاره. قسه‌كه‌ره‌كانیان به راست و چه‌پ په‌لامارى حكومه‌تى كوردستان و سه‌رۆكى كوردستان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه به‌بێ بیركردنه‌وه گومان ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌موو هه‌ڵوێست و ده‌سكه‌وته‌كان. ئه‌و روانگا تێكه‌ڵه‌ییه وایكردووه دیار نه‌بێ چ پرۆژه‌یه‌كیان به‌لاوه خراپه‌و بۆچى نایانه‌وێ؟ ئه‌وانه ره‌خنه‌گر نین په‌لامارده‌رن، پرۆژه‌یان نیه گێره‌شێوێنن، روانگایان روون نیه تێكده‌رن و چاویان به ته‌بایى و دیموكراسى هه‌ڵنایه.
كرده‌وه‌ى رۆژانه‌ى سه‌ركرده‌كانى لیستى گۆڕان بریتییه له هاندانى گه‌نجانى په‌یره‌ویان بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌و توندوتیژى، ئه‌و نۆشێروانه‌ى ئه‌مڕۆ ئاوها چه‌واشه ده‌كات و بشێوى ده‌نێته‌وه ئه‌گه‌ر رێى پێبدرێ وه‌ك هه‌میشه‌ى شه‌ڕ ده‌نێته‌وه. ئه‌وه من و ئه‌وه‌ش رۆژانى ئاینده‌مان.
كاتێك له‌و روانگایانه ورد ده‌بینه‌وه، لێهاتویى و حیكمه‌تى پرۆژه‌ى سه‌رۆك بارزانیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه جیا له هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى و دیموكراسى و ته‌بایى و حكومه‌تى داموده‌زگایى و په‌ره‌دان به ئازادییه‌كان و كرانه‌وه‌ى كوردستان به‌سه‌ر پێشكه‌وتندا پێچه‌وانه‌ى تێدا نابیندرێ. ئه‌و كۆده‌نگییه‌ى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و دیموكراتییانه‌ى سه‌رۆك بارزانى هه‌یه، پێویستى و واقیعبینێتى ده‌سه‌لمێنێ. هه‌ر له‌و رووه‌وه هاوپه‌یمانى و یه‌ك لیستى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ردى بناغه‌یه بۆ به‌رده‌وامى ته‌بایى و دیفاع له دیموكراسى رێگاگرتنى شه‌رعییانه له گێره‌شێوان و داخ له‌دڵان. مه‌سعود بارزانى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و روانگایه ده‌كات بۆیه دۆژمنانى ده‌ره‌كى و ناوه‌كى عێراق لێى ده‌ترسن. با ئێمه قه‌درى ئه‌و ترسه‌ی شۆفێنیه‌كان بزانین و ده‌نگى زیاتر بۆ سه‌رۆكى دیموكراتمان كۆبكه‌ینه‌وه تا له داهاتوودا به هێزێكى زیاتره‌وه دیفاع له ده‌سكه‌وته‌كانمان بكات.