یادەوەری شۆڕش یادتان دەکەین، یادتان بەخێر

یادەوەری شۆڕش یادتان دەکەین، یادتان بەخێر


پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوان وا لە دڵی میللەتا دەژین

٣٤ ساڵ بەسەر کارەساتەکەی شێخ وەسان و بالیسان تێدەپەڕێت و کە ھەردەم باس لەوە دەکەن ئیرادە و وورەی مرۆڤ لە لوتکەدا بوو لەو کات و ساتە سامناکە...

دووژمنانی کورد ھەمیشە ھەوڵی لە ناوبردنیان داوە و ھەر جارەو پەنایان بۆ شتێک بردووە بە درێژایی مێژوو... لەو کاتەش پەنای بردە بەر چەکی بایلۆژی بۆ لە ناو بردنی خەڵکی سڤیل و تێکۆشەران لە دۆلی بالیسان...

لەو ڕۆژە ناوچەی بالیسان و شێخ وەسانان بە خوێنی گەشی پیاو و ژن و منداڵان کورد ئاودران، بە فرمێسکی دایک و باوکی جەرگ سووتاو ئاودران... ئەو شوێنانەی لانکەی خەبات و شوێنی شوڕشگێران بوون بێ بەش نەبوون لە کارەسات و قوربانیدان لە پێناو کوردستان...

زامێکە لە بیر ناکرێت ئێوارەیەک فرۆکەکانی بەعس خەڵکیان بەھەشت ئاسا نغرۆی دووكەڵ و کیمیا کرد بەداخەوە ژمارەکی زۆر لە خەڵکیان شەھید و بریندار کرد...

درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کیمیاباران و لە ناخی دڵمانەوەش لەگەڵ ئێش و ئازارەکانی بریندارەکان دەژین.
Top