پێشێلكارييه‌كانى به‌غدا و پابه‌ندبوونى كورد به ده‌ستوورى عێراق
April 16, 2021
وتار و بیروڕا
هەموو پێشێلکاریيە دەستووریيەکانی عێراق لەگەل پابه‌ندنه‌بوون بە ڕێککەوتنەکان و تێکچوونی تەوافوق لە یاسادانان و نەمانی تەوازن و بڕینی بوودجە، وای لە گەلی کوردستان کرد، هەست بە ڕاستیيە بکەن، لە عێراقی دوای 2003شەریک نین، لە داهاتووش بە شەریکمان نازانن، بۆیە دەبێت خۆمان بە دوای ڕێگەچارەیەکدا بگەڕێین . سه‌ركردايه‌تيى کوردستان له دوای 2003وه هەوڵی دا پرۆسەی دیموکراسی و سیاسی و پێکەوە ژیان لە عێراق نەوەستێ و پەرە بسێنێ. وەلێ پێشێلکردنی دەستوور و هزری تاکڕەوی و خۆسەپاندن نەیهێشت ئەم هەوڵە سەر بگرێت و، عێراقی بەم رۆژە گەیاند، كه رۆژ لە دوای مانگ و ساڵ، عێراقی بەناو دیموکراتی و فیدڕاڵی ڕەنگی دەوڵەتێکی تائیفی و تاکڕەويی مه‌زهه‌بى وەرگرت و، تا ئێٍتاش کاریان بۆ پەراوێزخستنی هەردوو پێکهاتەی سوننە و کورده و، لە دوای نوسینەوەی دەستووريش لە ساڵی 2005 عێراق، لەعێراقی تازە و پێکەوە ژیانەوە ڕێچکەی تائیفەگەری و تاکڕەوی لە بڕیاردان و تۆڵەسەندنەوەى گرتە بەر.
بڕیاڕ و هەنگاوەکانی حکومەته‌كانى عێراق له چه‌ند كابينه‌ى رابردوودا به ئاراسته‌ى پەراوێزخستنی دەستوور بووه، بۆيه پەنجاو پێنج ماددەی دەستووريان پێشێل کردووه، هەموو ئەمانە هیچ بەهایەکی گرنگی بۆ یەکپارچەيی عێراق و پێکەوە ژیان نەهێشتەوە . ئەم دۆخە نەخوازراو و ناسەقامگیرەی لەعێراق گوزەرا، هانی خەڵکی کوردستانی دا، ڕێگە چارەیەک بگرێتە بەر لە پێناو گوزەرانێکی نایابتر بۆ هاووڵاتیان . دۆخی عێراق بە گشتی ئەوانە لێی بەرپرسیار بوون کە حوكمیان کردووه، نەک گەلی کوردستان، چونکە ئەو حوكمڕانانه هیچ کات کوردیان بە شەریک نەزانیوە لە عێراقی تازە . لۆژیکی سەپاندنی ڕای زۆرینە شوێنی ئەو بنەما و رێککەوتنەی گرتبوو کە عێراقی نوێی لەسەر دامەزرا بوو، هەروەکو بینیمان لە یاسای تێپەڕاندنی بوودجە هەوڵ دەدرا شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بچووک بکەنەوە یا ڕێگە لە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە بگرن .له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و غه‌در و سته‌مه‌ى له قووتى خه‌ڵكى كوردستانيان كردووه، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت له هه‌موو كابينه‌كانه‌كاندا به‌رامبه‌ر به به‌غدا نه‌رمييان نواندووه، به نييه‌تپاكييه‌كى زۆر و نه‌قشه‌ڕێگه‌ى ڕوون و ئاشكراشه‌وه دانوستانيان كردووه، به‌ڵام حوكمڕانانى به‌غدا زۆر جار له ئيمزاكانى خۆشيان له سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كان پاشگه‌ز بووه‌نه‌ته‌وه.
جووڵەى ديپلۆماسیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دوایين سەردانيان بۆ به‌غدا و ديداريان له‌گه‌ڵ گشت لايه‌نه‌كانى حزبى و حكوومى، جارێكى دى نیيەتپاکيی كوردى سه‌لماند و گوزارشتى لە پێکەوە ژیان و داهاتوویەکی سەقامگیر و پرشنگدار كرد لە عێراقی تازەدا. رێزدار نێچیرڤان بارزانى هه‌موويانى به‌ئاگا هێناوه، به زمانێكى پڕ لۆژيك و به سياسه‌تى نه‌رم پێى وتن: ((هەموومان هەڵەمان کرد، بەڵام چۆن هەڵەیەک؟ هەڵە لە تێگەیشتن بۆ فیدڕاڵی و چەمكەکانی شەراکەت و بنەماکانی دامەزراندنی عێراقی تازە، كه برایەتی لە خوێندا گۆڕا بۆ خوێنڕشتنی برا و هاوبەشەکان...))
هيوادارين هه‌موو لايه‌نه عێراقييه‌كان له‌و په‌يامه‌ى سەرۆک نێچیرڤان بارزانی تێگه‌يشتبێتن و له برى دژايه‌تيكردنى كورد، هه‌وڵى پێكه‌وه‌ژيان و ئاشته‌وايى بده‌ن، نه‌ك به پێشێلكاريى ئه‌و ده‌ستوورى كه خۆيان ده‌نگيان بۆ داوه، گه‌مه و قومار به داهاتووى عێراق و كوردستان بكه‌ن.