هەولێر، لە پاریس و بەغداوە سەروەری کوردستانی پاراست ، شایستەی دارایی و پرسی نەوتی بە یاساکرد

هەولێر، لە پاریس و بەغداوە  سەروەری کوردستانی پاراست ،  شایستەی دارایی و پرسی نەوتی بە یاساکرد

پشوو درێژی وئارامی و ئۆقرەگیری و سەنگینی حکومەتی هەرێمی کوردستان وکابینەی نۆیەم ، بە ژیری و خوێندنەوەی واقیع بینیانەی چەسپاوهاتە دی بۆ ئەو تەنگژەو قەیرانانەی هەبوون کە زۆربەیان بەهۆی فشارو هەژموونی دەرەکییەوە لە بەرامبەریا پیادەدەکران ،بووبوون بە جۆرێک لە بێ منەتی لە بەغداوە و جۆرێک لە فشاری ناوخۆ لە سلێمانییەوە ، بەمەبەستی ئەوەی هەولێر بخەنە نێو گۆشەیەکی لاتەریک . ئەم هاوکێشەیە تا کۆتاییەکانی مانگی ئازاری ئەمساڵ و رێکتر تا رۆژانی 27 تا 30- 2021بەردەوام بوو.
ئەوانە فشاروهەژموون وهێرش بوون وڕژاندنە سەرشەقام بوون،هەرلە تەلیسمی بە(هەرێم کردنی شارێک وبە پارێزگاکردنی هەرێمی کوردستان) دا بۆ(قاپەشیری حوشترەکەی بەغدا)، ئیدی تەلسمەکان شکان وهەپڕوون بە هەپڕوون بوون .
ئەو تەلیسمە ،ئەو مێردە زەمەیە ، ئەو هەژموون و فشارانە ،ئەو یارییە سیاسییانەی
بەتەمای ( بە هەرێمکردنی شارێک و بە پارێزگاکردنی هەرێمی کوردستان )بوو کە ماوەی دووساڵ بوو بەرامبەر هەولێر قیتکرابوونەوە ، مەبەست لێی جگە لەوەی لاتەریککردنی هەولێربوو، پیادەکردنی سیاسەتیکۆنی بەریتانییەکان
( پەرتکەو زاڵ بە ) ش بوو، تا قەوارەی دەستووری و یاسایی هەرێم لێک هەڵبوەشێنرێتەوە وپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش کەمەبەست لێیی هەردوو پارێزگای خۆڕاگرو خۆنەچەماوەی هەولێرو دهۆک بووتا بچەمێنەوەو وەک شارەکانی باشووری عێراق مامەلە لەگەڵ بەغدای پایتەختی ناوەنددا بکەن .
ئاخر بەغدای رەشید ،بەغدای کەرخ وڕەسافە دوای شکستیان لە پردێ وسحێلا، دوای شکاندنی (تەلسمی 16 ی ئۆکتۆبەر)،بە( 16 ی ئۆکتۆبەری ئاوریشمی )، هەنگاوبە هەنگاو کارتەکانیان بەرامبەرهەولێر یاری پێدەکردهەرجارەی کارتێک
لە سلێمانی ، لە بەغدا ، لە تاران ، لە ئەنقەرە بەرامبەر هەولێر قیت دەکرانەوە .
هەولێر لە ماوەی ئەو دووساڵ و نیوەدا سەرمێزی پڕ بوو لەوکارتانە .
هەولێر پایتەختە شەکرەشار ونازدار قارەمانە خۆراگرونەچەماوەکەی کوردستان ، بەسیاسەتە ژیرانەو ئایندە خوازانەی سیاسەتمەدارو ژمارە مەزنەکەی سەری بڵندی کوردستانی وڕۆڵەی نەبەردی ( جبل الاشم – ی مستەفا بارزانی ) لە بارزانی باوکەوە بۆبارزانی کوڕو،لەویشەوە بۆبارزانییانی سەردەم و کوردان و کوردستانیانی قۆناغی تازە ، تەلیسمەکان شکێندران ، تەڵبەندەکان پچڕان .
ئەوە هەولێرە ،کابینەی نۆیەمی حکومەتی بەهێزی کوردستانە، مەسرور،بارزانی سەرۆکی حکوومەت ، شاند دادەمزرێنێ و شاندی باڵاو بەرز لە هەموو پێکهاتەی حکومەتەی بەحزب وشارەوە بە شکۆو هەیبەت و دەسەڵاتەوە، بەراوێژوژیرە ڕەوانەی بەغدای دەکات بۆگفتوگۆی ماڕاسۆنی بودجەو موچە و شایستەی دارایی
کە کەمترین شایستەو داواکارین لە بەغدایێ کە بۆ مەبەستێ لە مەبەستەکانی ئەم وئەو بەرامبەر هەولێرئەو شایستانەی تاپۆ کردبوو، حەرامی کردبوو .
لەوڵاوەش شاندی باڵاو مەزنی وڵاتانی دنیا بەرەوە هەولێر دێن . پاپای فاتیکان دوا پایەی مەزنی مەسیحیانی دنیا دێتە ئارامگەویاریگای فەرەنسۆهەریری وهەولێریش بە پوڵێ بەغداو تاران و ئەنقەرە دەهەژێنێ .
ئێ .. هەولێریش یاری دەکا . بەغدا ، تاران ، ئەنقەرە .. ئاگاتان لێیە هەولێر چەند جوان یاری دەکات ..!! ئاگادارن لەو یارییە جوانەی هەولێر ..
ئێ .. ئەوە هەولێری سەری بڵندە ..
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، لە پاریسە ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری وڵاتی بێشکەی دیموکرسیەت و کەلتورو ماڤی مرۆڤ و پێکەوە ژیان
باسی مافی ژیان و شەڕی تیرۆروچەسپاندنی سیستەمی فیدراڵی لە عێراق و ناوچەی تۆتالیتاری دنیا دەکەن .
لە پاریس ،لە پایتەختە جوان ونازدارەکەی دنیا یادی بریاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەنەوە ، زۆنی ئارام ، زۆن و مێرگی ئاوەدانی و پێکەوە ژیان ، کوردستانی ئارامگەی ئاینی و ئاشتی وپەناگای لێقەوماوان و دەربەدەران و ئاوارەی سیاسیی شاران و وڵاتان دەکەنەوە .
هەردوو سەرۆک ماکڕۆن و نیچیرڤان لەوە دەدوێن ، چۆن کوردستان هەمیشە کیان و قەوارەیەکی سیستەمی دەوڵەتی فیدراڵی پارێزراو بێ .. چۆن مێرگی دیموکراسی و ئارامی ناوچەکە بێ . چۆن هەمیشە ئازادو سەربەخۆبێ .
ئەوە هەولێری سەری بڵندە ، لە هەمان کات و ساتی پاریس دا ، شاندی باڵای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی حەرێمی کوردستان لە بەغدا لە گفتوگۆی ماراسۆنی دان ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندی ئاست بەرزی یەکتیمی پتەوی ژیرو لەخۆبردوانە ، ئارام ولێبراوانە
ئامانج و مەبەست دێننە دی ، پەیامی هەولێر دەگەیینە بەغدا .
وا ئێستا هەولێر ، لە بەغداو پاریسەوە سەروەری کوردستانی پاراست ،بودجەو موچە وپرسی دەرهێنان وبەبازارکردن وپیشەسازی نەوتی کوردستانی لە بەغداوە بەرێسا و یاساکرد .
ئەوە هەولێرە، کوردستانە بچووکەکەیە، کوردستانی هەموو پارت و ئاین وئاینزاو نەتەوەو هزرو بیری نیشتیمانی وسەردەمیانەی پەرلەمانی وئۆپۆزیسۆنییە ، بۆ سەربەخۆی ئابووری وچەسپاندنی سیستەمی فیدڕاڵی ، سیستەمی دەوڵەتی و دەوڵەتداری لەخەبات وتێکۆشانی بەردەوام دایە .
ئیدی ..ئیتر ..
تاران ، بەغدا، ئەنقەرە ، دیمەشق . ئێرە هەولێرە :
نەچەماوەتەوە و ناچەمێتەوە ، هەر بەسەرکەوتن فێرە .
هەولێر 2-4-2021
Top