شیكردنەوەیەك بۆ هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی(بەشی یەكەم)
March 19, 2021
وتار و بیروڕا
تێپەراندنی یاسای نوێی یان هەمواری نوێ ئەوە ئەو ململانێیە بوو كە زۆرینەی شیعە نیازی وا بوو بە هەر شێوەیەك بیت بابەتەكە بە سوودی خۆی تێپەری بكات هەرچەندە كە مەبەست لە دادگای باڵای فیدراڵی یەكلایی كردنەوەی ناكۆكییەكان بە شێویەكی گشتی سەرەرای ئەو تایبەتمەندییانەی كە لە دەستوردا ئاماژەیان پێكراوە چاودێریکردنی ڕادەی دەستووری بوونی یاساو پێڕەوە کارپێکراوەکان. لێکدانەوەی دەقەکانی دەستوور. یەکلاییکردنەوەی ئەو کێشانەی لە ئەنجامی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتی فیدرالیەوە دروست دەبن و ئەو بڕیارو پێڕەوو ڕێنماییو ڕێوشوێنانەی لە دەسەڵاتی فیدڕاڵیەوە دەردەچن، یاساش ماف دەدات بە هەریەک لە ئەنجومەنی وەزیران و کەسانی خاوەن پلەو ئەوانی دی کە ڕاستەوخۆ لە دادگا ڕەخنە لەو بڕیارانە بگرن. یەکلاییکردنەوەی ئەو کێشانەی لە ئەنجامی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتی فیدرالیەوە دروست دەبن و ئەو بڕیارو پێڕەوو ڕێنماییو ڕێوشوێنانەی لە دەسەڵاتی فیدڕاڵیەوە دەردەچن، یاساش ماف دەدات بە هەریەک لە ئەنجومەنی وەزیران و کەسانی خاوەن پلەو ئەوانی دی کە ڕاستەوخۆ لە دادگا ڕەخنە لەو بڕیارانە بگرن. یەکلاکردنەوەی ئەو دووبەرەکیانەی لەنێوان حکومەتی فیدرالیو حکومەتی هەرێمەکان و پارێزگاو شارەوانیو ئیدارە ناوخۆییەکان ڕوودەدات
بەڵام ئەو پاڵپەستۆیەی ئەو دوو رۆژە و رابردووی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی سیاسی بوونی خۆی سەڵماند هەرچەندە كە نەیانتوانی یاسا نوێیەكە تێپەر بكەن لە بەر ئەوەی بە پێی دەستور دەبیت بە دوو لە سەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لە سەر بدرابوایە بەڵام لە بەرنامەیەكی نوێدا دەنگیان بە هەمواری یاسای دادگای فیدراڵی ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ دا .
پێکهێنانی دادگای باڵای فیدراڵی لە بڕگەی (أ) لەماددەی (44) لەیاسا ی بەرێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە لە ساڵی 2004 ئاماژە بەپێکهێنانی بەدادگاێ باڵای فیدراڵی دەکات ، لەسەر ئەو بنەمایەش یاسای دادگای فیدراڵی ژمارە(30) ساڵی (2005) دەرچووە، یاساێ ناوبراو لەماددەی (3) ئاماژە بە ڕێوشوینەکانی پێکهێنانی دادگا بەپێی ماددەی (44پێنجەم) لە یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوەدەكات: كە لەنۆ ئەندام پێکهاتووە، لەنێوانیشیاندا سەرۆکی دادگا و ئەندامەکانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتین، کەوا پاڵێوڕان لەلایەن ئەنجومەنی بالای دادوەریەوە دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنە دادوەریی هەرێمەکان پێشنیاردەکرێن، بەشێوەیەک کە ژمارەی کاندیدانی بەرزکراوە بۆ ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لەهەژدە ناو کەمترنەبێت و لە بیست وحەوت زیاتر نەبێت.
هەر لە سەر ئەو بنەمایەش بریار وا بوو كە ماددەی 3 پەیوەست بوو بەوەی کێ مافی دیاریکردنی ئەندامانی دادگەکەی هەیە؟، کێ دایاندەمەزرێنێت؟، هەندێک دەڵێن: ناوەکان لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێشنیاز دەکرێت و سەرۆککۆمار بۆچوون و دەنگی لەسەر دەدات، هەندێکی دیکەش پێیان وابوو كە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێشنیازی دەکات و پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات، پاشان سەرۆککۆمار مەرسوومی کۆماریی بۆ دەردەکات، هەردوو بۆچوونەکە هەن.
بەڵام ئەوەی كە چاوەروان دەكرا رویدا:
1.ئەندامانی دادگاکە لە 9 کەس پێکدێن( بهندێك ههیه و دهڵێت دهبێت رهچاوی هاوسهنگی بكرێت و چوار شیعه، كریستیانێك، دوو سوننه و دوو كورد ئهندامن. ئهم پێكهاتهیه دهمێنێتهوه. كورد دوو نوێنهری دهبێت له دادگاكه.) و دادوەرێکی یەدەگ زیادکراوە و لەکاتی ئامادەنەبوونی یەکێک لە ئەندامانی دادگەی فیدراڵی بەهەر هۆکارێک ئەو دادوەرە دەتوانێت ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت؛ ئەو کاتە کۆبوونەوەی دادگەی فیدراڵی بەڕێوە دەچێت و بڕیاردەدات.
بە كار هێنانی دەستەواژە یان بوونی دادوەری یەدەگ لە داهاتوودا زۆر مەترسیدار دەبیت بە شێوەیەك ئەگەر هاتوو ناكۆكییەك لە گەڵ حكومەتی ناوەندی دروست بوو ئەو جا چ لە بارەی راڤە كردنی دەقەكانی دەستوری بیت یان ئەو ماددانەی كە لە دەستور مافی كورد تێیاندا پارێزراوە لەو حالە تانە تەنانەت بە ئامادە نەبوونی دادوەری كورد دەكرێت لە بڕی ئەوان دادوەرەكان جێگەیان بگرنەوە كە بێ شك دادوەرانی لە دەگ لە شیعە دەبن.
2.لە ماددەیەکی دیکەی هەموارەکەدا دەستەواژەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لادراوە و کراوەتە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمەکان."
3.
***********************
*قانون إدارە الدولە العراقیە للمرحلە الانتقالیە لعام 2004، منشور فی جریدە الوقائع العراقیە، بالعدد ۳۹۸۱ فی ۲۰۰۳/ ۱۲ / ۳۱
**یاسای دادگای فیدراڵی ژمارە(30) ساڵی (2005)