دادگەی فیدراڵی ،كارتی بەردەوامبوونی قەوارەی هەرێمی كوردستان

دادگەی فیدراڵی ،كارتی بەردەوامبوونی قەوارەی هەرێمی كوردستان

پێش ئەوەی باس لە بابەتی داگای فیدراڵی بكەن دەبیت باس لە گرینگی ئەو دادگایە بكەن و بە زانینی كارەكانی ئەو دادگایە گرینكییەكەی بە دەر دەكەویت دادگای فیدراڵی كۆمەڵەك ئەركی هەیە كە خۆیان لە 8 ئەركی سەرەكی دەبیننەوە كە گرینگترین ئەو ئەركانە بریتین لە شرۆڤەی دەقەكانی دەستور و چارەسەر كردنی ئەو ناكۆكییانەی كە لە نێوان ناوەند و هەرێمەكان و ئەو پارێزگایانەی كە لە سنوری هیچ هەرێمەك رێك نةخراون.
ئەوەی كە زۆر گرینگە باسی لێوە بكرێت تەفسیر كردنی دەقەكانی دەستورە ئەگەر هاتوو ناكۆكی لە نێوان هەرێم و ناوەند دروست بوو.
زۆر جاران بە هۆی دادگای فیدرالییەوە بەرژەندییەكانی هەرێم كەوتونەتە مەترسی لەوانەش كاتەك كە داوای شرۆڤە كردنی ناوچ جێناكۆكەكان كرا یان كاتەك كە تەفسیر بۆ مادەی یەكەمی دەستور كراوە لە راستیدا ئەو دادگایە زیاتر لەوەی كە یاساییی بیت دادگایەكی سیاسییە و دەكرێت حكومەتی ناوەند بە دەست نیشانكردنی ئالیەتی هەڵبژاردنی و یان دەنگدانی دادگای فیدراڵی لە بەرژەندی خۆیان بە كاری بهێنن.
بەپێی ماددەی 92ـی دەستووری عێراق، ئەو یاسایە یەکێکە لەو یاسایانەی کە پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە بۆ ئەوەی تێپەڕێندرێت، پێناچێت هیچ لایەنێک یان دوو لایەن بە یەکەوە بتوانن ئەو ژمارەیە لە پەرلەمان کۆبکەنەوە و دەنگی لەسەر بدەن، بۆیە تێپەڕاندنی زۆر قورسە، تاوەکو ئێستا لایەنەکان رێککەوتنیان لەسەر ئەو سێ ماددەیەی ماوە نەکردووەبۆ ئەوەش پێویستە كە رێككەوتنی لە سەر بكرێت بەڵام بە هیچ شێوەیەك نابیت كورد هیچ بابەتەك بۆ تێپەراندنی ئەو یاسایە دەرفەت بە لایەنی شیعی بدات چوون لە هەوو حالەتەك كە ئەوان باسی لێوە دەكەن پیلانەكی ئاشكرایە وەكوو ئەو پیلانەی كە بۆ یاسای حەشدی شەعبی دانرا بوو و بە رازی بوونی چەند كوردەك لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەو پرۆژە یاسایە درا و تێپەرێندرا ئەو كاتیش بابەتی یاسای بودجەی 2016 لە ئارا دابوو.
هەروەكوو لە مادەی 12كە تایبەتە بە میکانیزمی بڕیاردان لە یاسای دادگای باڵای فیدراڵیدا هاتووە:
بە چ شێوەیەک دادگەی فیدراڵی بڕیاردەدات، ئایا لە هەموو بابەتەکاندا بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ دەبێت یان زۆرینەی سادە. لایەنی کوردی بۆچوونی وایە لە هەموو کێشەکاندا پێویستە بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ بێت، لە بەرامبەردا لایەنە شیعەکان دەڵێن: "نەخێر با بە زۆرینەی سادە بێت"، هەروەها لەبارەی ئەو کێشانەی کە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان بەشێکن لە ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، کورد داوای کۆدەنگی دەکات و شیعەکان دەڵێن "نەخێر با لەو کێشانە دوو لەسەر سێ بێت".
Top