بارزانی باوك، ڕێبەرێك کە تەنھا و تەنھا بۆ سەربەخۆیی گەلەکەی ژیا

بارزانی باوك، ڕێبەرێك کە تەنھا و تەنھا بۆ سەربەخۆیی گەلەکەی ژیا
لە مێژووی دوور و نزیکی گەلاندا سەرۆک و سەرکردە ھەڵکەوتوون، کە لە دوای خۆیاندا رێباز و رێچکەیەکی سیاسیان بۆ گەلەکەیان جێھێشتووە و بۆ ھەمیشە بە نەمری ماونەتەوە.
بارزانی باوکیش، لە دیارترین ڕابەر و شۆرشگێر و سەرکردە نەمرەکانی گەلی کوردە کە تا ئێستا ھەیبەت و شکۆی خۆی لەنێو نەتەوەکەی ماوە، لەبەرئەوەی دوور لە ھەموو مەبەستێك تەنھا و تەنھا بۆ سەربەخۆیی گەلەکەی ژیانی کرد، مێژوو شایەتحاڵە کە ئەم زاتە مەزنە لەھەموو ئەو بارودۆخە سەختانەی کە کوردستان پێیدا تێپەریووە ھەرگیز سازشی لە شەرعیەتدان بەداوا ڕەواکانی گەلەکەی نەکردووە و بۆ ساتێك دەستبەرداری دۆز و خەونی لەمێژینەی کورد نەبووە. بارزانی باوك سەبارەت بە بزاڤی رزگاریخوازی بۆ گەلەکەی دەبێژێ
" ئەو ئەركەی كە لەسەر شانی ئێمەیە هەتا بڵێین گرنگییەكی مێژوویی هەیە و زەحمەت و موشەقەتێكی زۆری لە پێشە، لەبەر ئەوە ئەركی ئێمە لەو عیبارەتە دایە كە بە ئیمانێكی پاك و دڵێكی ساف و پڕ لە عەزم و ئیرادە ئەم بزاڤە زەحمەت و نەبڕاوەیەمان ببەینە سەر. (بارزانیی نەمر-1948)
ھەر بۆیەش، خەباتی بارزانی بۆ بیری نەتەوایەتی و کوردایەتی بە درێژایی تەمەن، وای کردووە کە ژیانی بارزانی نەمر لە ئەفسانەیێك بچێ و ببێتە شانازیەکی گەورە بۆ ناسنامەی نەتەوەیی کورد بەدرێژایی مێژوو.
Top