ئیرادەی گەلی کوردستان
March 11, 2021
وتار و بیروڕا
ڕێککەوتنامەی 11ـی ئادار، بەرهەمی خەباتێکی درێژخایەن و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم چین و پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بوو .
رێبازی پیرۆزی بارزانی لەسەر بنەمای بەرگریکردن لە خاک و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانی پیرۆز سەری هەڵداوە .گرنگيی ڕێککەوتنامەی 11ـی ئادار، نەبەردی و خۆڕاگری و قارەمانیەتی گەلی کوردستان بوو، بە ڕابەرایەتيی بارزانيی نەمر، كه حکومەتی عێراقی ناچاری دانوستان و گفتوگۆ کرد .
لەو دانوستانەدا حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی ددانی بە بەشێک لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانی پیرۆزدا ناوە .
11ـی ئادار سەلماندی چەک و زەبر و زەنگ و ترس و تۆقاندن، ناتوانن ئیرادە و خۆڕاگری و قارەمانیەتی و یەکڕیزيی نێوماڵی کورد تێک بدات .له ئێستاشدا بەسەرکردایەتی رابەر و مەرجەعی گەلی کوردستانی پێشکەوتوو رێزدار سەرۆک بارزانی ، گەلی کوردستان مافە ڕەواکانی خۆی باش دەناسێت و هەرگیز دەستبەرداریان نابێت .
بهو ڕێككهوتننامەیە له 11ى ئازارى 1970 و به ڕێكهوتى 11ى ئازارى 1991 و ڕاپهڕين كه ههولێر ڕزگار كرا و ئێستا پهيتهختى كوردستانه، مێژوویەکی پر سەروەری و ئازایەتیمان تۆمار کرد ، با یادکردنەوەشیان ببێتە مایەی تەبایی و پێکەوە کارکردنی نێوان سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، ئەویش لە پێناو پاراسـتنی دەستکەوتەکانمان و مسۆگەرکردنی مافە نهتهوهييهکانمانە .